"an independent online kurdish website

حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران بە درێژایی خەبات و تێكۆشانی بێوچانی خۆی لە راستای گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی نەتەوەیی – دیموكراتیكی خەڵكی كوردستان ، بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی گەلی كوردی لە سەرجەم پارچەكانی كوردستان لە سەرووی هەرچەشنە بەرژەوەندییەكی تایبەتی و حیزبی خۆی داناوە و لەو رێگایەش دا ئامادەی هەرچەشنە گیانفیدایی و قوربانیدانێك بووە.xianet

ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنج و تێرامانە و لەم كورتە باسەدا ئاماژەی پێدەكەین یادێكە لە 7 تێكوشەری مانددوی نەناسی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كە لە 10ی خەزەلوەری 1375ی هەتاوی دا بە شێوەیەكی زۆر نابەرپرسانە و دژ بە هەموو چەشنە بنەمایەكی مرۆڤ تەوەرانە و نەتەوەییانە لە لایەن بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستانەوە تەحوێلی كۆماری ئیسلامی ئێران درانەوە.

 

هەورامان، لە هەردوو پارچەی نیشتمان (باشوور و رۆژهەڵات) مەكۆی خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان بووە، خەڵكی ئەو ناوچە دلرفێنە لە كوردستانی ئێران پشتیوان و پەناگەی تێكۆشەرانی دیموكرات بووە و لە هەردەرفەتێك بۆیان رەخسابێ‌ بە شكۆیەكی چیاییەوە قەڵغانی بەرگری لە مان و مەوجودییەتی نەتەوەكەمان بوون.

لە پاش شۆرشی گەلانی ئێرانەوە ، ناوچەی هەورامان بە درێژایی چەندین ساڵ شوێنی حەوانەوەی كادروپێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات بووە و زۆر جاریش شۆرشگێرانی باشووری كوردستان لەو دەڤەرەدا بە بێ‌ هیچ چەشنە گیر و گرفتێك پێكەوە ژیاون و تەنانەت زۆر جار بە كردووە لە هەستیارترین هەلوومەرجەكاندا خەڵكی ئەو ناوچە وتێكۆشەرانی حیزب هاوكاری تێكۆشەرانی پارچەكانی دیكەی كوردستانیان كردووە و چاوەروانی هیچ جۆرە دەست خۆشی و پاداشتێك نەبوون و لە سەر حیسابی خوشك و براكانمان لە پارچەكانی دیكەی كوردستان هەوڵی بەرەوپێشچوونی خەباتی كوردستانی ئێرانیان نەداوە و هیچ كات ئیستراتیژییان فیدایی بەرژەوەندییەكی تەسك و تاكتیكی رۆژانە نەكردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تا ساڵانێكی زۆر دەڤەری هەورامان لەژێر هێژموونی و خەباتی بێوەچانی هێزی بە هێزی شاهۆی دیموكرات بوو و زۆر جار هێز و لایەنەسیاسیەكانی كوردستانی عێراقیش روویان لەو ناوچەیە دەكرد دەرفەتێك لە لایەن تێكۆشەرانی دیموكرات بۆ سەرجەم پارچەكانی كوردستان رەخسا كە هەموو لایەك زۆر دۆستانە و خۆماڵی هەلسووكەوت لە گەڵ یەكتری بكەن.

هەستی پاك و نیشتمانی دۆستی تێكۆشەرانی دیموكرات و بە پشت بەستن بە رابردووی كارو تێكۆشانی هێز و لایەنەكان لە 10ی خەزەلوەری 1375ی هەتاوی پاش گەرانەوە لە هەورامان لە هەلەبجە (گوندی عەنەب) روولە بنكەیەكی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەكەن و ئەندامانی بزوتنەوەش بە سەرپەرستی ئەنوەر عەنەبی لەو نییەتە پاكەی تێكۆشەرانی دیموكرات كەڵك وەردەگرن بە بیانووی ئەوەی لەو رێگایەدا ماندوو و شەكەت بوون و دەبێ‌ لای ئەوان بۆحەسانەوە پشوو و پاش حەسەوانەوە دەتوانن بەرەوو بارەگاگانی خۆیان بەرێ‌ بكەونەوە. تێكوشەرانی دیموكراتیش قەبوولی دەكەن و غافل لەوەی قوربانی دەستی سات و سەودای دەستی بزوتنەوە و كۆماری ئیسلامی دەبن، لەلایەن پشوو دەدەن.

teko_sheran12

بزوتنەوە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی پاش دارشتنی ئەم پیلانی نگریسە و دژە نەتەوەییە بە ئامادەكردنی هەموو رێگا و ئیماكاناتی ئەم خەیانەتە مێژووییە پاش چەند ساعەتێك ئەو حەوت تێكۆشەری دیموكرات ، هاورێیان ئەرشەد رەزایی ، محمد عزیز قادری ، داریوش ئیسلامدوست، یونس محمد پوور، موزەفەر كازمی ، عەدنان ئیسمائیلی و مەعرووف سوهرابی رادەستی سوپای پاسداران لە شاری پاوە كران.

بەم چەشنە بزوتنەوەی ئیسلامی دەرهەق بە نەتەوەی كورد لە كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكرات گەورەترین تاوانی ئەنجامی دا كە قەد لە بیر ناكرێت.

ئاگاداركردنەوەی بیر و رای گشتی و كۆر و كۆمەڵە مرۆڤ دۆستە كان و هۆشداری دان بە بزوتنەوە و كۆماری ئیسلامی خوازیاری پاراستنی گیانی ئەو هاوریێانە بوو. بزوتنەوەی ئیسلامی ئەوكات حاشای لەو كرد كە دەستی لەوەها كردوەیەكی قێزەون و دژە نەتەوەیی دا بووبێت. سەرەنجام لە بەرنامەیەكی تۆكمە دا حیزبی دیموكرات توانی یەكێك لەو هاورییانە ( كاك داریوش ئیسلامدوست) لە بەندیخانەی كۆماری ئیسلامی دەرباز بكا و پاش ئەم هاوریێەمان بە ئاشكرا كردنی پیلانەكە ئەنجامدەرانی ئەم كردووەی دژە مروڤانییەی بە تایبەت بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ بیرورای گشتی ئاشكرا كرد.

ئەوەی لێرەدا بۆ هەموو لایەك روون و ئاشكرایە لە لایەك دەبینین سیاسەتی دروست و واقێع بینانەی حیزبی دیموكرات لە هەموو قۆناغەكاندایە كە بۆ چركە ساتێكیش رێگای نەداوە لە سەر حیسابی كوردی هیچ پارچەیەكی كوردستان لەگەڵ ریژیمەكانی ناوچە سات و سەودای هەبێ‌ و لەلایەكی دیكەوە بزتنەوەی ئیسلامی كوردستان كەسێكی وەك ئەنەوەر عەنەبی كاندیدی پارلمانی كوردستان دەكا؟؟؟؟ كەواتە دەبێ‌ دادپەروەری و عەدالەت لە كۆیێ‌بێ!؟

جێگای خۆیەتی بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئوسوڵ و یاسا نێونەتەوەەكان لایەنكانی مافی مرۆڤ بەدواداچوون بۆ ئەم كەیسە بكەن و ئەنجامدەرانی لە دادگایەكی دادپەروەرانەدا بە سزای خۆییان بگەێن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی