له پاش ئهوبهسهرهاته خۆیناویهی شنگال وئه‌و ژان و ئازاره‌ی که کورده‌کانی ئیزه‌دی تووشی بوون، له‌کاتێکدا که پاراستنی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌موو جیاوازییه‌کانی سیاسی و ناوچه‌یی ئه‌رکێکی نیشتمانییه و له‌سه‌رووی هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی سیاسی و ئایینیه
ووته‌کانی میر ته‌حسین، سه‌رۆکی ئایینی یه‌زیدییه‌کان وه‌ک خه‌نجه‌رێک وایه که پشته‌وه را له کۆمه‌ڵگای ئیزه‌دی و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی بدرێ.
ئه‌وه یه‌که‌مجارنییه که میرته‌حسین به شیوازی هه‌لپه‌رستانه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی حاشا له ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی بکا. له کاتی سه‌دامیشدا به له‌به‌رکردنی جلی عه‌ره‌بی و به‌ستنی چفته و حهقال خۆی به عه‌ره‌ب نیشان ده‌دا. ئه‌وه‌ش ڕاسته که میر ته‌حسین وه‌ک مرۆڤی تاک مافی خۆیه‌تی که خۆی به چ بزانێ. حه‌زده‌کا کورد نه‌بێ و له ئه‌ستێره‌یه‌کی تر را هاتبێ. کورد بوون و نه‌بوونی میر ته‌حسین وه‌ک که‌سێک چ له کورد که‌م ناکاته‌وه و پێی زیاد ناکا. به‌ڵام له‌و کاته‌دا که له شنگاڵ خوشک و برا ئیزهدیهکانمان به‌ره‌وڕوویی دڕنده و پیاوکوژه‌کانی ویشکهڕۆ و فاشیستی عه‌ره‌ب له‌ژێر ئالای ده‌وله‌تی ئیسلامی دا بوونه‌ته‌وه، ده‌ربڕینی ئه‌و ههزیانه به ناوی سه‌رجه‌م ئیزهدییهکانهوه و له ئاستی سه‌رکردایه‌تی ئایینیی ئیزه‌دیه‌کان، نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکوو تاوانێکی گه‌وره و خه‌یانه‌تێکی ئاشکرایه.
میر ته‌حسین وه‌ک ئه‌میری ئیزه‌دیه‌کان له باتی ئه‌و ورینانه ده‌بوایه له کاتی هێرشی پیاوکوژان و جه‌رده‌کانی داعه‌ش، وه‌ک شێره ژنانی کۆبانی به هه‌موو تواناوه یارمه‌تیی رێکخستنی به‌رگری له زید و نیشتمانه‌که‌ی بکا و له مه‌ته‌رێزی پێشه‌وه‌ی داکۆکی له شه‌ره‌فی کورد و ئیزهدیهکاندا ڕاوه‌ستێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئورۆپا وه‌دوای دان و ستانی سیاسی و یارمه‌تی دارایی که‌وتووه و به هیوای وه‌ی که به‌شێک له‌و یارمه‌تییانه‌ی که بۆ هه‌ریمی کوردستان و رژێمی عێراق ده‌چێ ڕاسته و خۆ برژێته گیرفانی جه‌نابیان، خه‌ریکی خهتکێشانه له ناو نه‌ته‌وه‌ی کورددا و ئه‌و هه‌له ده‌قۆزێته‌وه که بڵێی ئیمه‌ی ئیزه‌ده‌ی نه کوردین و نه عه‌ره‌بین.
ئه‌و جه‌نابه پێڕه‌وه‌کانی ئایینی خۆی وه‌ک زۆربه‌ی شیخه موسولمانه‌کان به که‌ره‌سه‌ی سه‌ر مڵکی خۆی ده‌زانێ و به مه‌یل و هه‌وای نه‌فسی خۆی کایه‌یان پێده‌کا.
من له‌و بڕوایه‌دام که کۆمه‌لگای ئیزه‌دیه‌کان له‌م تاوانه‌ی میر ته‌حسین خۆش نابێ و نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتکاره کورده ئیزه‌دیه‌کان هه‌روه‌ک له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ڕابردوودا نیشانیان داوه، هێڵی سیاسی خۆیان ناخه‌نه ژێر ڕکێفی ئایینی جه‌نابی میره‌وه.