"an independent online kurdish website

تورکێیە یەکیک لە ئەو وڵاتە ژێۆپۆلیتیکەکانەیە  لە روژهەڵاتی ناوراست کە جەمسەرێکە بە ئوروپاوە و یەکیکیشی بە روژهەڵاتی ناوراستەوە بەستراوەتەوە.ceafer_pour_ahmedi

هەروەها تورکییە لە ئەو دە، پازدە ساڵەی دواییدا پرۆسەی برەو دیموکراسیبوونی لە وڵاتیکی ئیسلامیدا  بە هەمو ناکوکێکانی سەر ریگای بەرەو و پیش بردووە. لە ئاکامی ئەو سیاسەتە دیموکراتیکانی  کە گرتویەتە بەر تووانیویتی جێگە و پیگەی خوی لە دوستایتی لە گەل ئوروپا و ناتوو پتەوتەر بکات و هەروەها  ژیانێکی ئاسودەتر و ئاسایشی باشتر بۆ خەڵکەکەی دابیین بکات و دەنگ و متمانەی خەلکی لە رەی سندوقەکانی دەنگ  بە شیوازی دیموکراتیک وەربگرێت. توورکیا لە گەل ئەوی زۆرینەی حەشیمەتەکەی موسلمانن سیاست لە دەولت جیا کراوەتەوە و دەولت هەوڵی داوە بەرژەوەندی ئاسایشیی و ئاسوودیی و دابین کردنی پیویستیکانی خەلکی لە پیش ئیدەولوژی ئیسلامیکەی دابنێ. ئەمەش وایکردووە کە توورکییا هەوڵ بدات کە کێشە سیاسی و کۆمەلایتەەەکانی سەردەمی کودەتا یەک لە دوای یەکەکان، شوڤێنیسم و دیکتاتۆریەتدا بەرە بەرە چارەسەر بکات.

 یەکیک لە ئەو گرفتانە  شەری درێژخاینی کوردەکانە بە رێبەیەتی پ ک ک یە. درێژخاین بوونی ئەو شەرە وایکردووە کە بی باوەریکی قووڵ لە نێوان دەولەت و پ ک ک و تەنانەت تورک و کوورد  ساز ببێت.

لە پەراۆیزی ئەم شەر و کێشانەدا، دوابەدای شەری یەکەمی کەنداو، حکومەتی هەرێمی کوردوستان لە عێراق لە دایک بوو. حکوومەتێک کە شەری تورکیا و باکووریش بێ پشک نەبوو و لەسالانی سەرتایی دامەزرانیدا، تەنانەت چەندین جار پەلکیشی هەرێمی کوردوستانیش بوو.  زوور جاریش لە لاین هەر دوو لایەنی شەرەکە  دەکەوتە بەر پەلامار، هەرشەوە و گازەندە . بەڵام هەرێمی کوردوستان تا ئەو جێگەی بۆی کرابی خۆی لەو کێشانە بە دوور گرتووە و هەۆلی داوە کە دەست لە کاروباری ئەودیوی سنوور وەرنەدات و کێشەکانی خۆی لە گەڵ عێراق چارەسەر بکات.

دەراوسێتی تورکیا و دوستایەتی هەولێر لە گەڵ ئانکارا بە ئەو مواسەفاتەی کە باسکرا گرینگیەکی تایبەتی هەیە. لە لایک حکوومەتی ساوای هەرێم دەتوانی لە ئەزموونی تورکیا کەڵک وەربگرێ  و هەمیش ئەمە بۆ مەشرووعییەت پەیداکردنی زیادتر لە ئاستی نێودەولەی بقۆزێتەوە. کومەلگای تورکیا و کوردوستانی باشوور لە باری داب و نەریت ، ئایینی ئێسلام و تەنانەت عشیرەگراییەوە لێک دەچێ و بوێە ئەزموونی دێموکراسێونی ئەم دوانە دەکرێت سوودیان بو هەردوو لا هەبێت. گەرچی دێموکراسی پرۆسەیەکی دوور و درێژە و زوور ئالو گوری  کولتووری هەم لە سەرەوە لە لاین دەستلادارانەوە دەەوێت و هەم لە خوارەوە لە لاین خەلکەوە و هەر وەها ساز کردنی دام و دەستگای مەدەنی و رێکخستنی کومەلگا بو پاراستنی دەوێت  و شتێک نییە کوت و پر دروست بێت.تورکیە ئەمرو وەک نمونەی دیموکراسی لە ولاتە ئیسلامیدا نێو دەبردرێت و سەرکۆتنی دیموکراسی لە ئەم ولاتەدا گرینگی زوری هەیە بو سەر هەمو ولاتە ئیسلامیکان دا کە دوورن لە دیموکراسی. تورکیا  لە لایکیتر ئاسانترین و نەزیکترین پردی پێوەندیی ئابووری هەرێمی کووردوستان لە گەڵ دونیای دەرەویە کە بتوانێت پیوەندی ئابوری و سیاسی و کومەڵایتی  لە گەڵ ولاتانی ئوروپا و ئەمریکای هەبێت.

بەو پێشفەرزانە دەمهەوێ باس لە شەرێ کورد و داعش لە رۆژئاوی کوردوستان و بە تایبەت کۆبانی بکەم.

ئیستا کە شەر لە کۆبانی بەردەوامە و داعیش  دەهەوی دەست بە سەر ئەم شارە گرینگەدا بگریێ.  کۆبانی لە باری جوگرافییەوە بۆ داعیش زۆر ستراتێژیکە و ئەو گرووپە بە داگێر کردنی کۆبانێ ، لەم رێگەی سنووری ئەو شارە لە گەڵ تورکیاوە  کەل و پەل و لاینگرانی هاسانتر ئاودیی سوریا بکات. لە بەرابەردا ، پە یەدە شەری مان و نەمان لە سەر کۆبانێ دەکات و بژارێکی تر جگە لە سەرکوتن بۆ خۆی نابینێ .پە یە دە لە دەهۆک واژەی لە ژێر رێکوتنێک کرد کە لە مەودوا هاوکاری بکات تا لاینەکانی تری رۆژئاوای کوردوستان بەشداری بەریوەبری ئەو پارچەیە بن، لاینگەلێک کە پە یە دە یان بە تاکەرەوی و پراوێز خستنی ئەوان تومەتبار دەکرد. رێکوتننامەکەی دەهوک بە دەتپێشخەری مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێم و بە بەشداری راستەوخۆی ساڵح موسلیم ، هاوسەروکی پەیەدە ئەنجام درا. ئەمریکا و هاوپیمانەکانیشی کە لە شەری داعش دان و دەیانهەوێ پێشرەویکانی ئەو گرووپە رابگرن و بەم شێوە بەرژەوەندی خۆیان  و هاپیمانەکانیان لە ناوچەکەدا بپارێزن.

بەر خۆدان و پارێزگاری شەرڤانانی کۆبانێ وایکردووە کە هاوپەیمانییەکی بە کردەوە لە نێوان یەپەگە و زلهێزیکی وەک ئەمریکا ساز بێت. لە ماوەی نزیک بە یەک مانگ و نیوی شەری کۆبانێدا، نە کورد و نە داعیش نێتوانێوە سەرکوتنی یەکجاری بە دەست بهێنێت ، بویە لە ئاکامی ئەو شەرەدا رۆژ بە رۆژ و سات بە سات ئەم شوێن و ئەو ناوچە، لە دەستی ئەم لایەن دەچێتە دەستی ئەو لایەن و بە پێچەوانەوە.

داعش لە سێ لاوە گەمارۆی کۆبانێ داوە کە دەتوانێ چەک و تەقەمەنی و هێز بو بەرەکانی شەڕ بگوازێتەوە بەڵام شەڕڤانانی ڕۆژئاوا تەنیا یەک لایان بۆ ماوەتەوە کە پێیدا یارمەتی و چەک وەربگرن. ئەویش کە تورکیایە.

 تورکیا پەیەدە کە بە هاوپیمانی پەکەکە دەزانێت و لە لایەن ئانکاراوە وەک دوژمن سەیەر دەکرێ، پەیەدەش نایشارنەوە کە بە هۆی هەڵوێستەکانی ،دوژمنایەتی تورکیا دەکەن.

 لە هەلومەرجێکی ئاوا ناسکدا، دۆستایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا، گرینگییەکی زۆری بۆ یارمەتی گەیاندن بە شەڕڤانانی یەپەگە لە کۆبانێ هەیە و ئەمەیە کە دەتوانێ کورد بەسەر داعشدا سەر بخا. پێدەچێ لە سەرەتادا، پەیەدە حیسابی ئەوەی نەکردبێ کە شەڕەکە ئەوەندە درێژخایەن و پڕ تێچوو دەبێت تا بیر لە کاناڵێکی بۆ وەرگرتنی یارمەتی بکاتەوە. حکوومەتی هەرێمیش پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە پێویست بکات دەستێوەردان لە ولاتیک دیکە بکرێت. لە بارودۆخێکی وەهادا، ڕێزگرتن لە سنووری وڵاتانی نیمچەڕووخاوی هەرێمەکە، چ ڕەسمییەتێکی نەماوە و حکوومەتی هەرێمیش ناتوانێ هەتا سەر و ئەویش لەو وەزعەدا، پابەندی ئوسلووب و یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و لایەنە مرۆی و نیشتمانییەکەی مەسەلەکە لەبەرچاو نەگرێت.

رازیبوونی  تورکیا بە تێپەڕبوونی هێزی پێشمەرگە لە وڵاتەکەیەوە بۆ کۆبانێ، دەتوانێ ئاکامی ئەو شەڕە بگۆڕێت و بە سەرکەوتنی شەڕڤانانی کورد کۆتایی پێ بهێنێ. ئەمە هەروەها زەبرێکی کوشەندە لە داعش دەدات. داعش بەم شکەستە لەوە تێدەگات کە مومکین هەندیک عەڕەب بەهۆی زوڵم و زۆری ڕابردوو، یا ترسدا خۆی لەبەر نەگرن بەڵام کوردی زوڵملێکراو، چی نییە لەدەستی بدات و ئیجازەی نادات کە خاکەکەی لە لایەن داعشەوە داگیر بکرێت.

پارڵمانی کوردوستان بە بریاری مۆڵەتدانی ناردنی هێزی پێشمەرگە و یارمەتیی سەربازی بۆ کۆبانێ، هەنگاوێکی مێژوویی نا کە دەتوانێ ڕێزی زیاتریش بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەدواوە بێت. بەم شێوە حکوومەتی هەرێم لە داهاتوودا دەتوانێ تەنانەت لە ئاوەدانکردنەوە و بووژاندنەوەی خەڵکی زەرەرمەندی شەڕیشدا رۆڵی هەبێت و جگە لەوە هەوڵ بدات یارمەتیدەری تورکیا و کوردانی باکوور بێت تا کێشەکانیش چارەسەر بکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی