"an independent online kurdish website

سێ ناوبۆیەک دین! ئەم دینە سێ هەزارساڵ بەر لە عیسا، سەری هه ڵداوە.  بە پێ ئەژماری دینە ئاسمانییەکان، دینی یەکەمی ئاسمانییە. دانەرەکەی ناوی “پیرشالیار” بووگە. دینێکی ئاسمانی دێتە ئەژمار.dr_husen_xeliqi

پەیڕەوانیان بڕوایان بە دۆزەخ و بەهەشت وچاکە وخراپەیە. جۆرێک نوێژدەخۆێنن کە لەگەڵ ئەوەی موسوڵمانان جیاوازە. وەک موسوڵمان، بوونی جندۆکە  وفریشتە پەسند دەکەن. مەلەکە تاوس، سەرۆکی فریشتەکانی خودێیە، ئەوانیترلە خوار پلەی ئەوخودایەن کە هەرچێ بخوازێ دەیکا. وشەی”یەزیدی”، ناودێرکردنی موسوڵمانانە ولە سەرەتای سەدەی هەشتەمی کۆچییەوە بە سەریاندا براوە.

  ئافڕاندن: بە بۆچوونی ئەم دینە، جیهان تاریک بوو وخۆدێ بە مەلەکەتاوسی گوت، جیهان بئافڕێنە. کاتێک خودێ، بە هۆی ناوبراوەوە، ئاو، هەوا، ئاگر وخاکی ئافڕاند، لە “لالەش” ئافڕاندنی. ئاوی لالەش، ئاوی کەوسەرە، کێوەکانی پیرۆزن. ئیزی( خودا)، بۆخۆی چووە سەرتەخت، تەخت لە سەرتەخت سەرکەوت و وتی: دەخوازم ئادەم وحەوا دروست بکەم وئیزەدیش (عەزازیل)  واتا تاوسی فریشەکان لەوان ئەبێ. شەممە، نورائیل(شێخ فخردین)، یەکشەمە، فریشتەیەکی ئافراند(عەزازیل)واتا تاوسی مەلەک. دووشەممە، دەردائیل(شێخ شەمس)، سێ شەممە، ئیسرافیل(شێخ حەسەن)، چوارشەممە، میکائیل(شێخ ئەبووبەکر)، پێنج شەممە، جبرائیل(شێخ سجادین) و هەینی، شەمنائیل(شێخ ناسرەدین)ی ئافڕاندر. تاوسی مەلەک، سەرۆکی هەموانە. ئێزی، یان خودا هاتە سەرزەوی و قەڵەمی هەڵگرت و ناوی ٦ خودای نووسی (فریشتەکان) کە دروستی کردبوون و پێگو تن:، من ئاسمانم دروست کرد، ئیوەش هەریەکە، شتێک دروست بکەن، ١رۆژی دروست کرد، ٢مانگ و٣فەلەک و٤ئەستیرە و٥بەهەشت و٦ دۆزەخی ئافڕاند. تاوس بووبە یاریدەری خودا ودەبوو فریشتەکانیتر فەرمانی بەڕێوەبەرن. دوایی، لە خۆی بایی بوو، خودا، خستییە نێوئاگر وتووشی ئازاری کرد، ٧کوچەڵەی لە فرمیسکی خۆی پرکرد وخودا لێخۆشبوو وبردیە بەهەشتی سەرەوە. فریشتەکانیترتوانجیان لێدا، لای خودا سکاڵای کرد وخوا توورە بوو، سەرکۆنەی کردن وپلەی ئەمیشی بەرزکردەوە وکردیە هاودەم وهاوسامانی خۆی وگوتی ٧کۆچەڵەفرمیسکەکەی تاوس، لە دۆزەخ دابنێن هەتا سێخ عەدی، لە زەوییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بە وانە ئاوری دۆزەخ بکۆژێنێتەوە ونەتەوە یان ئوممەتی خۆی(ئیزەدیییەکان) لە سزای دۆزەخ بپاریزێ. ئەوجارخودا هاتەخوارەوە بۆ ئەوە زەوی دروست بکا وکردی وبە جبرەئیلی گوت: لە هەرچوارگۆشەی زەوی گڵ بێنە وبە “ئاو” و”با”و”ئاگر” بیشیلە و ئەوکات ئادەمی لێی دروست کرد، لە پراسووی چەپی حەوای ئافڕاند ولە سەرزەوی دایمەزراندن(لە قسەکانی نەبییەکانی سامی وەرگیراوە). سک و زای دانیا ودوای ١٠هەزارساڵ لە نێوی بردن وتەنیا جنۆکە مایەوە. دوایی تا٥پست دروستی دەکردن وئەی کوشتن ولە پشتی شەشەمدا، ئادەم وحەوای بردە بەهەشت وخواردنی گەنمی لیێ پاوانکردن وگوتی دەبێ تاوس، کڕنۆشی بۆ بەرێ ونەیکرد و وتی: منت لە رووناکی دروست کردووە وئەوت لەگڵ، من کڕنۆشی بۆ نابەم. خودا ویستی بۆ جاری دووەم لە درگانەی خۆی دەری بکا وهەستی بە کزی وزەبوونی ئەوکرد و بەخشی و لە شوێنی خۆی مایەوە. ویستی لە ئادەم تۆڵە بکاتەو وچەواشەی کرد و گەنمی پێدا خواردی، بەو بیانووە کە گەنم داری هەرمانە. بە هۆی خواردنی گەنمەوە، ئادەم، سکی بای کرد و باڵندەیەک کونی لە لەشی کرد ورزگاربوو وبەم بۆنەوە تاسەدساڵ گریا وگریان دادی نەدا وخودا لە بەهەشت وەدەرینان. لە زەوی، حەوا چل سکی دووبراڵەی بوو وتەنیا”شەهید” کوڕی “جەڕە” بەتەنێ لە دایک بوو، بۆ ئەوەی نەتەوەی خۆی واتا ئیزەدییەکان، لەوانیترجیابکاتەوە! شەهید ئەوپەرییەی لە خۆی مارە کرد کە تاوسی مەلەک، لە بەهەشتەوە بۆی ناردبوو. کوڕێکی لێی بوو بە ناوی”یەزدان” کە بەرەی یەزدانییەکان لەوکورە سەری هەڵداوە. تاوس، پەیڕەوانی خۆی خۆش دەوێ ودژی دژەکانییە وخۆشیانی ناوێ.

خودا وزمانی ئاخاوڤنی: هەرهەزارساڵ خودایەک لە حەوتەکان دێ ویاساورێسا دادەنێ. لە هەزارەی دواییدا، خودا زۆرترهاتەخوارەوە وبە زمانی کوردی ئاخاوت و بە وزمانەش یاسای ئایینی دانا. یارییەکانیش ئەیژن: “خودا هاتە لەشی سوڵتان سەهاک وبە زمانی کوردی بۆ یەکەمجار، یاسای داڕشت”. هەربۆیە لای هەردووکیان، زمانی کوردی خودایی وپیرۆزە.

  دوای ئافراندنی جیهان، خودا خۆی گوشەگیرکرد وکاروباری هەڵسووڕاندنی جیهانی خستە ژێردەستی تاوسی مەلەک وتاوس پەیامبەرەکانی بۆ مزگێنیدان وترساندنی خەڵک نارد.

   ئێحسان نووری پاشا، ئەیژێ: ئیزەدی نەک یەزیدی، تیرەیەکن لە کورد وهۆگری دینی خۆیانن. شاپووری یەکەمی ساسانی بە ئیزەدی بوونی خۆی شانازی کردووە. لە موسحەفی رەشدا، هاتووە، ئەمانە کوڕی یەزدان ناوێکن کە کوڕەزای ئادەمە. لە ئاویستادا، وشەی” یەز”هاتووە کە دواتر بووەتە”یەزدان” واتا خودا، کەوابوو ئیزەدی واتا خوداپەرست. ئەوان خاوەن دووکتێبن، یەکەم:جلوە کە پیان وایە، وەحی کراوە  ولەوێدا خۆدێ سەبارەت بە گیانڕەوێنی یان دوونایدوون یان تناسخ، وچلۆنایەتی دەسەڵاتی خۆی باس دەکا ولە درێژەی باسەکەیدا دەبێژێ: خۆ لە نووسراوەکانی بێجگەخۆتان دووربخەنەوە، چونکە دەسکاری کراون وناوی خۆدێ وکردەوەکانی مەهێنن، نووسراوەکانی خۆتان بە کەس نیشان مەدەن، نەکا بیانگوڕن تاوسی مەلەک، لە لایەن باباتاوسەوە واتاخودا، جلوەی بۆنەتەوەکەی  هێناوە بۆ ئەوە چاک وخراپ لێک بکەنەوە. ئەم کتێبە تایبەتە بەم نەتەوە. خوا، لەوێدا دەبێژێ: من هەرمانم، بە سەر ئافڕێندراوەکانمدا زاڵم، هەموو شتێک بە دەستی من هەڵدەسووڕێ، دەچمەهانای خاوەن بڕواکانمەوە، لە هەموو شوێنێکدا هەم، دەستم لە کاردایە.

  دووەم:”موسحەفی رەش”ە کە مێژووی تیرەی ئیزەدییە. جلوە شێوەی ئاسمانییە و ئەوزەوینییە. کاتی نووسینی ئەم دوو پەرتووکە، ناگاتە٢٠٠ساڵ. لەوێدا هاتووە، یەزیدی کوڕی مەعاوییە وەک مرۆڤیکی باش پئناسەدەکەن، نەک وەک خودا.

  موسحەف، سەبارەت بە دروستکردنی ئاسمان وزەوی وبەرزی شاخەکان وداروفریشتەکان وتەختی ئیزەد، ئادەم وحەوا وناردنی عەدی کوڕی موسافر لە شامەوە! بۆ لالەش، نیشتنەوەی تاوس لە سەرزەوی، ودامەزراندنی خونکاران بۆ ئیزەدییەکان وبەرهەڵستی جولەکە وموسوڵمان وعەجەم، باس دەکا.شەرێعەت یان بیکە ومەیکە و فەرمانە دینییەکان، لەوێدا باسکراوە. لە سەرەتاوە ئاسمان چۆڵ وتاریک بوو وئاو، لە ژێریدا بوو، تەنیا خودای تیدابوو، ویستی بئافڕێنێ، لە رووناکی خۆی دوڕی سپی دروست کرد وخستییە سەرپشتی تووتییەک. ٤٠هەزارساڵ لە سەری دانیشت ودوایی بە سەردورەکەدا قیژاندی، قەڵشا و زەوی سەری هەلداو…جیهان تەولەهەوبوو، جبرەئیل هات، رێکی خست. خودا لە زەویدا کەشتی ئافراند و٣٠٠٠٠ساڵ گەراوگەیشتە لالەش، زەوی لەرزی، خۆی پێنەگیرا هەتا خودا شاخ وکیوەکانی ئافڕاند وکردنی بە مێخ، بۆ زەوی (ئەمەشلەقورئاوەرگیراوە).جبرەئیل دوودوڕی سپی هەڵدا، مانگ وخۆرو پریسکەکانیان یان ئەستیرەکان ودارودەوەن، سەریان هەلدا. لێرەشدا دەبێژێ تەختی دروست کرد وتەخت لە سەرتەخت سەرکەوت وگوتی، ئادەم وحەوا دەئافڕینم وئیزەدیش لەوان دەبێ.

  ئەوان پیان وایە، نەتەوەی مرۆڤ لە ئادەم وحەوایە، بەڵام باپیرەکانی ئیزەدییەکان تەنیا لە نەوەی ئادمن ولە بەرەی سکێک واتا کوڕ وکچ لە شێوەی سەرسوورماندا سەریان هەلداوە. دوای لافاوەکەی نوح، لافاوێکیتر، ئەمانی وەبەرداوە و٧٠هەزارسالی لێ تێپەڕبووە، خودایەکیان بۆ هاتووەتە خوارەوە وڕێ پێشان داون، ئەمە یەکێک لە وخودایانەیە کە پەیرەوی لێدەکەن.

  لە موسحەفدا، وشەی”یەزدان”هاتووە کە باپیری ئیزەدییەکانە ئەوەش واتا خودا.لە پێشدا، لە سەرەوەی مێسوپوتامیا، خۆرپەرستی، هەبوو، هەربۆیە مانی پەیامبەری لە بیرچووی کوردان، هەرسێ دینەکەی(خۆرپەرستی وزەردەشتی ودینی خۆی  واتا مانیگەری) کردەیەک.

   ئەم دینە، دووجار، گوڕانکاری یان ڕێفورمی تێداکراوە: جارێک بە هۆی زەردەشتی پەیامبەری کوردانەوە، ئەوکارە کرا وچاکە وخراپەکەی کرا بە ئەهورا و ئەهریمەن. نووسراوەکانی زەردەشت، دووجارسووتێندراون، جارێک بە هۆی ئەسکەندەرەوە وجاری دووەم بە هۆی ئیسلامییەکانەوە.

  جاری دووەم، شێخ عەدی، دەستی تێوەردا و بە ئیسلامەوە نزیکی کردەوە. ناوبراو، شێخی تەریقەت یان رێبازی”عەدەوی” بوو. خۆیان لە قورئان نزیک کردووەتەوە، لە هەمان کاتدا لە ئامانجا یەک نین.

ئایین وڕێ وڕەسم

 ١-دابی، گێڕانی تاوسی مسی لە لایەن پیاوەئایینییەکانەوە بۆ کۆکردنەوەی پارە.

٢-بەرەوخۆروەستان وکڕنۆسبردن. عەلەویش وایە.

٣-براوخۆشکایەتی هەتاهەتایی.

٤-بڕوا بە جۆرێک پێشوای کات(یەزیدی کوڕی مەعاوییە لە ئاسمانەوە دێت!)

٥-بڕوا بە سەرکەوتن ورزگاربوونی خۆیان لە ستەم و وژێردەستکەوتنی نەتەوە کانیتر وتۆڵە سەندنەوەیان لە ستەمکاران.

٦-کریف خوێنی: لە کاتی خەتەنەکردنی مناڵدا، ئیزەدی یان موسوڵمانێک، مناڵەکە ئەخاتە باوشی خۆی و وەک برایەتی ئەودووبنەماڵە لە قەڵەم دەدری. بەم جۆرە وەک جوو وموسوڵمان خەتەنەدەکەن. بە پێچەوانەی یارییەکان، چوار ژنەیان لاڕەوایە وتەڵاقیش لایان ڕەوایە. ژنی سەردار، تەڵاق نادرێ، چونکە نابێ کەس مارەی بکا! ئەمەش لە تایبەتمەندییەکانی پەیامبەری ئیسلام وەرگیراوە. دوای تەڵاقدان، بۆ چینی سەرەوە مارکردنی دووبارەنییە ولە نێو چینی خوارەوە ئەم دابە هەیە. لەم گڕیدان وکردنەوانەدا، کاریان بە مەلانییە. ژن ومێر وەک یەک لە جیابوونەوەدا ئازادن وشیرواییش باوە. دوای نزیکیکردن وەک موسوڵمان خۆ دەشۆن. لە بێنوێژی ومنال بووندا، وەک موسوڵمانان، نزیکی ناکەن. مردوو دەشۆن وخێراتیشی بۆدەکەن.

٧-حەجیان هەیە وبریتییە لە سەردان لە گوڕی شێخ عەدی، ئەوێش ماڵی خوایە.

٨-وەک یارییەکان، سێ رۆژ، رۆژووئەگرن. خاوەن چەند جەژنی جۆراو جۆرن، لەوانە جەژنی چلەی شێخ عەدی، جێژنی لیلت القدر، نوێژی تایبەتیان هەیە کە ٦رکاتە وقل هواڵلە ی تێدا دەخوێنن وئەمە لە جیاتی نویژی ساڵە. ئیزەدی، نابێ سەیری ناوچاوانی ژنی ئیزەدی بکا، دەسبازی لەگەڵ نامەحرەم ناکا، نابێ بچیتە بەزمگاکان، لای ئەوهەمووشتێک لە سەرەتادا خاوێنە، خنجەردژی هەژارهەڵناکێشی، دلپیسی بێ بەلگە لای ئەو لە ژن نارەوایە، تف وپف ناکا، خۆی لە زمان پیسی دەپاریزی، دوژمنی هەڵگری گڵی گوڕی شێخ عەدی پاریزراوە، بە ئاو، ناوگەڵ ناشۆری، لە دانانی چێنە کۆمەڵایەتییەکاندا وەک بەرەهماییەکان وایە، لە لەبەرکردنی جل وبەرگی رەنگین وخواردنی شتی خۆش  وەک مانی خۆدەپارێزێ. ئێستا بەوتێکەل و پێکەڵییەوە، لە ئایینی بە ناوئاسمانی ناچێ. لە ریشەدا وەک سێ دینەکەیتر، یەک خودای ئافرینەر ئەپەرسن، بە بەهەشت ودۆزەخ ولیپرسینەوە بڕوایان هەیە.

 جیاوازی، لە گەڵ ئیسلام سەبارەت بە شەیتان وتاوسی مەلەک.

  خۆدێ، دوای٧هەزارساڵ سزادانی تاوس بە هۆی نافەرمانی، تاوسی بەخشی وکردییە هاوسامانی خۆی وکاروباری هەڵسووڕانی جیهانیشی خستەسەرشانی، کەچی شەیتانەکەی لە مەڕئیسلام، بۆ هەمیشە کەوتە بەر نفرەت ووەک دوژمنی خوداوخەڵک پێناسەدەکرێ. هەربۆیە دەکرێ بیژین، لە ئایینی ئیزەدیدا، شەیتان، بوونی نییە. ئەم بۆ چوونە لە سەرچارەنووسی تاوسی مەلەک هی کتێبی موسحەفە، دەنا لە کتێبی جیلوەدا، وەک خودا، سەیری دەکەن! تاوس، هەمان “دیاوس”ی سرۆشت پەرستەکانە. وەک وتم، زەردەشت وەک چۆن لە “دێو”ی ئایینی یاریدا، چەواشە کاری کردووە و بە جێگای پاراستنی واتای خۆی وەک خودای چاکە، کردوویەتە”دەئیڤەیەسنە، لێرەش، تاوسی مەلەکی بەودەردە بردووە!

 هەرجۆرێک بێ، ئەوان خاوەن خودای گەورەو ٧ فریشتەن(حەوتتەنی یاری و٧ ئیمشاسپەندانی زەردەشتی) وتەنی خودایەک ئەپەرستن.

   پەیڕەوانی دوای سەرهەڵدانی ئیسلام، تووشی چارەڕەشی بوون. کە بە ناوی یەزیدییەوە، پێناسەدەکران، شێعە یان عەلەوی، وەک بەشدارلە کوشتنی حوسەینی کوڕی عەلیدا، هێڕشی دەکردەسەریان، کە باسی”مەلەکەتاوس”یان دەکرد، سوننی وەک شەیتان پەرست، دژیان رادەپەڕی وهەوڵیان ئەدا بیانکوژن! وبێ بەزەییانە دەیانکوشتن!

  دوای سەرهەڵدانی ئیسلام، لە کاتی خەلیفەگەری ئومەوییەکاندا، ئەمانە ئازادبوون، بەڵام لە دەورەی عەبباسیەکاندا، تووشی ئازاری تواناپڕووکێن بوون. بە تایبەت لە چاخی خەلیفەگەریی عوسمانییەکاندا.

 بەشێک لە هیرشی نەیاران بۆ سەرخەلکی ئیزەدیی

 لە ساڵی٦٤٤ی کۆچیدا بە دنەی شێعەکانی موسڵ، بدرالدین لولوی والی عوسمانییەکان لە موسوڵدا، داعەش ئاسا هێرشی کردە سەریان وئەوەی کرد کە ئەوچەتانەکردیان!

لە ساڵی٦٥٥دا مغولەکان شێخ شەرەفەدینیان کوشت. ساڵی٦٩٧چوارسەدخێزانی کوردیان لە کێوی سنجار، بە زۆرکۆچدا ولە نێویان بردن. ئەمەش بەرهەمی فتوای مەلای موسوڵمان بوو کە، شێخ عەدیان لە گوڕی دەرهێنا وسەردارە کوردەسونییەکان، کوشتاریان لێکردن.

لە ساڵی ١٠٠٠ی کوچیدا، دووبارە ئەوشێرانە! هێرشیان کردەسەریان وبە نا وی جیهاد، بێئەژمار کوشتاریان لێکردن!

١٠٤٨ ی کۆچی، خەلیفەی عوسمای١٢هەزارکەسی لێکوشتن و١٢هەزار ژن ومێرمنداڵی کوڕیان بە دیل برد.

١١١٩ی کۆچی، میر موحەممەدی رەواندزی یان پاشاکویرە، بە ناو جیهاد و داسنی کوشتن، چەندین هەزارکەسی لێکوشتن وژن وکوڕی گەنجیانی وەک دەسکەوت، بە تاڵان برد. ئەمەش بە فتوای مەلا وبە کرداری سەرداری کورد، هاتە ئاراوە کە بە خۆیان رێگایان دا، ژنەکانیان بفرۆشن!

١١٢٧، لە لایەن عوسمانییەکانەوە، هیرشێکیتر لەوچەشنە کرایە سەریان وهەمان  رەفتاریان لەگەڵ کردن و دەسدریژیی زۆریان کردە سەر ژنان!، ١١٦٧، سلێمان پاشای عوسمانی، هەزارپیاوی لێکوشتن، وچەندین ژنی گەنجی لێی بەتاڵان برد وسوڵتانی عوسمانی خەڵاتی کردو دەسخۆشیی لێکرد!١١٨١، سلێمانی ناوبراو دووبارە هێرشی کردەسەریان ووەک جاری پیشوو کارەساتی خولقاند!

١٢٠٠ی کۆچی، عەبدولباقی پاشا، هێرشی کردەسەریان وبە خۆشییەوە تێکشکا.١٢١٤، عوسمانی فەرمانی دا وناوچەکەیانیان، کاولکرد وزۆرکچ وکوروکالیان بە دیلی برد وگوندەکانیان تاڵان کرد وژنەکانیان رفاند!

ساڵی ١٢٢٢، سەرلەنوی، ئەو تراژیدییە دووپاتکرایەوە ویەک لە سێ حەشیمەتیان لێکوشتن! ودەیان نموونەی ئاوا لەو ناوچە رووی داوە! عوسمانی پێش دروست بوونی وڵاتی عێراق لە١٩١٨ی زاینیدا، هێرشی کردەوە سەریان، لەوکاتەوە هەتا هێرشی ئەم دوایانەی داعەش، ناوچەکە دوورلە هێرشی چاوچنۆکان بووە. بەڵام بەرەنگاری ئیزەدییەکانیش، هەمیشە بەرچاوبووگە و زۆرجار کە بە سەر هێرشبەراندا، زال بووگن، توندوتیژییان نواندووە.

 خەلیقی٢٢/١٠/٢٠١٤، سوید.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی