هیوای جوانی له ناو دڵیمن
گه‌لێ له‌مێژه خۆی حه‌شار داوه
ئاوازی به‌رزی نیشتمانی من
له‌هه‌ست و بیرم نامرێ و ماوه
من ده‌ڕۆم به‌ره‌وئاسۆی ڕ‌وونی خۆم
بۆ سه‌ر به‌رزایی لوتكه‌ی بڵندی خۆم
هه‌میشه وشه‌ی جوانی كوردستان
دیاره له شیعری داڕژ‌اوی خۆم
چی نه‌هامه‌تی ڕه‌نج و ئازاره
چی ژان و خه‌م و کوان و هه‌واره
له بۆ ئه‌نده‌رز و سه‌ربه‌خۆیی خۆم
ده‌یكه‌م به په‌ند و له شعرم دیاره
وشه‌ی ڕ‌زگاری و خۆشه‌ویستی‌خاك
ده‌که‌م به هۆزان بۆ بیری دڵپاک
هه‌ستی دڵسۆزی بۆ کوردستانم
ده‌كه‌مه‌ئه‌سـتۆی‌هۆنراوه‌م زۆرچاک
من ده‌ڕۆم به‌ره‌و لوتكه به‌رزه‌کان
هه‌تا سه‌ركه‌وتن ئه‌من كۆل ناده‌م
ده‌ڕۆم و ده‌ڕۆم تا ده‌گـه‌م به‌وێ
ئه‌وشوێنه‌ی شادی لێ وه‌دی ده‌که‌م
هه‌ر له لوتکه‌دا ده‌مرم بۆ ژ‌یان
ناژیم بۆ مردن، هه‌تاکو من هه‌م
له كۆڕ‌ی یارو هه‌ڤالانی خۆم
ده‌بێ سه‌رکه‌وم،خوێنی خۆم ده‌ده‌م
چی كه ڕ‌ۆئیایه و سه‌ربه‌رزی ژ‌ینه
ته‌نیا له ترۆپکان ده‌یان بیـنمه‌وه
هه‌رچی هه‌ره‌س و تالی ڕ‌ۆژ‌گاره
بۆیه له شیعرم ده‌یان هۆنمه‌وه
هه‌تا سبه‌ینێ كه خۆره‌تاو هات
له یادیان نه‌كه‌م که نه‌و به‌هاره
چه‌نده تالیش بن ده‌یان خوێنمه‌وه
بۆنه‌وه‌ی دوا ڕ‌ۆژ،شیعرم شاکاره
تا نرخی بوونی سه‌ربه‌خۆیی ژ‌یان
له سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵ هه‌ل بواسنه‌وه
هه‌موو ئازار و نه‌هامه‌تی بوون
بۆ کوردستانم ده‌یان نوسمه‌وه
گشت کاره‌سات وپه‌ندی ڕۆژ‌گاران
ده‌که‌م به په‌ندی هه‌واری یاران
تا ئیتر کورد و کوردستانی من
نه‌گه‌ڕێته‌وه چنگی نه‌یاران
بۆیه هیوای من به‌رز ده‌نوێنێت
تا زشتی بڕوا‌و جوانیم بۆ بێنێت
من به‌رزیم ده‌وێت نه‌فرین له‌زشتی
کێ بڵند ژیا سه‌روه‌ری دێنێت
ئه‌من نیازی پاكی خاک په‌روه‌ر
ده‌كه‌مه هیوای سه‌ربه‌رزی یاران
هه‌تا ئه‌و ڕ‌ۆژ‌ه‌ی سـه‌ربه‌خۆ نه‌بم
ناسره‌وم هه‌رده‌م له هیچ هه‌واران
ته‌نیا له خاكی زێڕینی خۆم دا
له گه‌ل كه‌سان و هه‌ڤالانی خۆم
ده‌گه‌م به ترۆپكی هیواكانی دڵ
به‌به‌رزی ژ‌یان،شاده قه‌ومی‌خۆم
سه‌رشۆڕی ناکه‌م بۆهیج نه‌یارێ
نابم به هۆره‌ی داری ئازادێ
گوڵم بۆڕێگه‌ی کوردستانی خۆم
دڕکم له ڕێگه‌ی نه‌یاری شادی
کرده‌وپه‌یڤی من‌له شیعری خۆمدا
دیاره که گولن له ڕێی ڕاستی دا
بۆسه‌رکه‌وتنی کورد‌و کوردستان
په‌ندن له‌ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی دا
هه‌رده‌بی منیش ده‌وله‌تم هه‌بێ
کوردستانی من سه‌ربه‌خۆ ببێ
کوردهه‌موی‌وێکڕا ئازادی‌هه‌بێ
ئه‌وسا که ژیانی ئاسوده‌م ده‌بێ