"an independent online kurdish website

دڵە بــــــــــــــڕوانە بــــــــــــە چــــــــــاوی واڵا   

هێزی گەل، لەشـــــــــــکر و خەڵــــک و ئاڵا   ashq-mamosta

 

تێکەڵن، دڕکی سنـــــــــــــــوور قرتـــــــــــاون

یەک دڵن، یەک نەتــــەوەن، یەک چـــاون

 

چوارلکیش بین لە ڕەگـــــــــی دارێـــــــــکین

هەموو ڕێبواری گــــــــــــەوە و بوارێــــــکین

 

نیشتمان لەتــــــــــــــــــلەتە گەرچی، ئەمڕۆ

کورد وەکوو یەک نــــــــەتەوە دێتەوە   گۆ

 

چوار لەشیش بین، هەموومان یەک جەستەین

شێعر و ئاواز و وشەی یەک بەســــــتەین”١’

 

زامی “کۆبانێ”  مەهابــــــادی تـــــــەزاند

دەنگی گەل هێڵی ســـنوورانی بــەزانــــد’٢’

 

دڵی هەولێر وەکوو ئامــەد بـــــەخـــەمــــە

کاتێ ” قامیشلی ” کز و ســــەربەتـــــەمە

                          ***

بۆ دەمێک بیر لە نەهاتــــــــــــــی مەکەوە

کاتی دەرکەوتنی خۆر، مـــــــەرگی شەوە

 

ئەوە کاروانـــــی ئـــەوینـــــــــــــــــــــدارانە

ڕەوتی هەنگـــــــاوی بەرەو یـــــــــارانە

 

گڕی “کۆبانێ” دڵــــــــــــی داگــــــرتوون

خەمی کوردانە  بەرەو وێـــی بردوون 

 

گەر برا پشتی برای خۆی بــــــگرێ” ‘٣’

هێزی ڕەش هەڵ‌دەتەکێ، دەرکـــــرێ

ئاشق ٣٠ ــ ١٠ ــ ٢٠١٤

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

١’ــ ئەو نیوە شێعرە لە نێوەرۆکی گۆرانیی پڕمانا و بەناوبانگی “ئێمە گیانێکین لە دوو جەستە دا”ی نەمر برایم خەیات وەرگیراوە.

٢’ ــ ئیشاڕە بە درۆشمێکی خۆپێشاندانەکان:”مەهاباد تا کوبانێ / هیچ سنوورێک نازانێ”.

٣ ‘ ــ لە پەندی پێشینییان: “برا لە لای برابێ / مەگەر قەزا لە لای خودا بێ”.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی