"an independent online kurdish website

لەو جێگایەدا كە ئامانج و بەرنامەی زۆربەی حیزبە سیاسیەكانی ئێران پێك هێنانی سیستمێكی دیموكراتەو ئێمەی كورد بە دیموكرات، كۆمەڵە، ئیسلامی و ناسیۆنالیستەوە پێویستمان بە دامەزراندنی دەسەڵاتێكی دیموكراتیكnavid-keremi

لە هەرێمی كوردستانی ئێراندایە، كاتی ئەوە هاتووە تا پێش لە چوونەوەو وارد بوون بەو قۆناغە، بیرێك بۆ شێوازی دەسەڵات و تەعامۆلی سێ‌ باڵی دەسەڵات واتە:”یاسا، قەزاو ئیجرا” بكرێت.

ئەزموونی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستانی عێراق دەربڕی ئەو راستیەیە كە: زۆربەی هێزە كۆردیەكان بە پێ‌ بارودۆخی خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی و رزگاری نەتەوەكەیان و دامەزراندنی دەسەڵاتێكی دیموكرات لە هەلومەرجی شۆڕشدا باڵی نیزامی و سیاسیان تێكەڵاو بووەو بە یەك بیرو بۆ یەك مەبەست هەوڵیان داوە، بەڵام گەر ئێستا بیرێك بۆ هێزی نیزامی كوردستان (هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاسایش،  مرور و …) نەكرێت و لە دوارۆژدا جیاوازیەك لە نێوان سیاسەت و ئەو هێزەدا دانەنرێت، ئاوا كوردستان نەك بەرەو دیموكراسیەت ناچێت بەڵكوو درەنگ یان زوو تووشی شەڕی حیزبی و جیناحی دەبێ‌.

سیاسەت: زانستی بەڕێوەبەری وڵات و دەسەڵاتداریەتی، زانستی بەرێوەبەری و تەعامل لە گەڵ بەرانبەردا.

سیاسەتی دیموكراتیك: زانستی بەرێوەبەری عادڵانە،  رێكخستن و رازی كردنی هاوڵاتیان بۆ هاوكرای لە بەرەو پێش چوونی كۆمەڵگا بە مەرجێك ئاكام بە سوودی هەردوو لا بێت، واتە دەسەڵاتدارو خەڵك.

خەڵك سالاری: خەڵك دەسەڵات لە خۆی بزانێت و خۆی لە دەسەڵات ببینێتەوە، نەك دەسەڵات بە ماشینی داپلۆسین و كۆنترۆڵ كردنی خەڵك و ملكەجی بێ‌ ئەملاو ئەولا.

دەسەڵاتی حكومەتی دیموكرات: سیستمێكی بەرێوە بەری كە لە هەموو پێكهاتەو بیرۆكەكانی كۆمەڵگا پێك دێت و یاسایەكی هەمە پەسەند دادەرژێت ، بۆ باشتر بوونی بارودۆخ و گوزەرانی خەڵك هەوڵ دەدات و بە بێ‌ ئەوەی جیاوازیەكانی تاقم و خەڵك لە بواری ئائین، مەزهەب، ئیدئۆلۆژی، زمان و نەتەوەوە … وەبەر چاو بگرێت، “هەموو بە یەك چاو سەیر بكات”.

navid-keremi-1

وەزارەتی دادی حكومەتی دیموكراتیك (قضائیە): یاساو بەرنامەو پرۆگرامێك كە بە بەشداری هەموو خەڵكی كۆمەڵگاكە دارێژرابێت و رای گشتی وەرگرتبێ‌، سەقامگیر دەكات. یاسایەك بەڕێوەدەبات كە دوور بێت لە چەوسانەوەی كەس یان تاقم و گروپێك بە دەستی حاكمییەت یان تاقمێكی دیكە، تا ناعەداڵتی و گەندەڵی لە كۆمەڵگا نەمێنێت و ئاسایش و رەفاهی هاوڵاتیان بپارێزرێ‌.

هێزی ئیجرایی دەسەڵات (بەڕێوەبەر): بەرێوەبەر و پارێزەری یاسای وڵات لە كۆمەڵگا، پارێزەر و دابینكەری ئەمنیەت و هێمنی وڵات لە بەرانبەر هەرەشەو هێرشی دۆژمنان، بەربەرەكانێ‌ لە گەڵ دیاردە لاوازەكان و دزیوەكانی گرووپ یان كەسانێك كە زیان بە خەڵك و دەسەڵاتی وڵات دەگەیەنن و دەبنە هۆی ترسی خەڵك و لە ئاكامدا نارەزایەتیان لە دەسەڵات و توانایی بەرێوەبەری.

هەر كام لەم دەسەڵاتانە یاسا و شێوە رەفتارێكی جیاواز، نەفەرات و پسپۆرانی تایبەتیان پێویستە. لەو وڵاتانە كە تەنیا یەك ئیدئۆلۆژی حكومەت دەكات و هیچ بیرۆكەیەكی جیاواز تەحەمۆڵ ناكرێت، هەر سێی ئەم دەسەڵاتانە وەكوو یەك دەستگای حاكمیەت بۆ بەرێوەچوون و پارێزگاری لە مان و مەوجوودیەتی ئەو دەسەڵاتەو ئەو ئیدئۆلۆژیە كار دەكەن و سەربەخۆیی خۆیان لە دەست دەدەن، لەو شێوە دەسەڵاتانە بەرێوەبەران و نەفەراتی حاكمییەت بە نەفع و سوودی نیزام و بە مەبەستی بەرەو پێشچوونی ئامانجەكانی حاكمییەت لە پۆستەكاندا دادەنرێن نەك بە پێی زانایی، پسپۆڕی و توانایی شەخسی.

بەڵام لە دەسەڵاتی دێمكراتیك كە ئامانج، دەسەڵات و بەرێوەبەری لە چەندین بیر و حیزبی جیاواز پێكهاتووە و هەر كامەیان هەوڵا دەدات تا توانایی و خەڵكی بوونی خۆی نیشان بدات و كۆمەڵگا بە پێی رۆژ بەرەوپێش ببات، پێویستە تا ئەم سێ‌ دەسەڵاتە واتە ” یاسادانان (پارلەمان)، داد (وەزارەتی دادگوستەری) و حكومەت و بەڕێوەبەری” بە شێوەیەك سەربەخۆییان هەبێت، تا هەر كامەیان بتوانێ‌ باندۆڕی بە سەر ئەوی دیكەدا هەبێت و لە ئاكامدا ئامانج، یاساو خەڵك بپارێزرێن.

نابێت لە دوارۆژدا پێشمەرگەی چەكدار، ئاسایش و …و سیستمی دادوەری وڵات سەر بە حیزبە سیاسیەكان بێت، بەڵكوو پێویستە تا ئەم هێزە چەكدارانە و ئەم ناوەندە قەزاییانە پارێزگاری لە یاساو خەڵك بكەن، تا دەسەڵاتدار بۆ بەرژەوەندی خۆی كەڵكی نابەجێ‌یان لێ‌ وەرنەگرێت، بە هیچ شێوەیەك نابێ‌ ئەم دوو دەسەڵاتە (داد و هێزی بەڕێوەبەری) ببنە كڵكەو داردەستی لایەن یان حیزبێكی تایبەتی، ئەركی ئەم دوو هێزەیە تا بە پاراستنی سەربەخۆیی خۆیان گۆڕەپانێكی سالم بۆ رەقابەتی درۆستی حیزبە سیاسیەكان و كەسایەتی‌یە سیاسی و بەرێوەبەریەكان پێك بێنن، بۆ گەشە كردن و بەرەو پێش چوونی وڵات و چاك بوونی گۆزەرانی خەڵك.

بە پێویست دەزانم كە حیزبە سیاسیەكانی هەریمی كوردستانی ئێران پاش سەركەوتنیان باڵی نیزامیان لە باڵی سیاسی جیا بكەنەوەو باڵی نیزامی بە هێزی پێشمەرگەی كۆردستان بسپێرن، نەوەك بە ئازاد بوونی ئێران هەر كام لە حیزبە سیاسیەكان بۆ خۆی هێزی چەكدار بگرێت و بیهەوەێ‌ هێژمۆنی دەسەڵاتی خۆی بۆ سەركەوتن و بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات بە سەر حیزبەكانی تر بسەپێنێ‌.

پێویست دەكات تا هەر لە ئیستاوە كار بكرێت بۆ ئەو مەبەستە، ئەو پرسە لە هەموو حیزبەكانی رۆژهەڵاتدا بخرێتە بەر باس و ئامادە سازی بۆ دروست كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكرێت كە تەنیا سەر بە كوردستانی ئێران بێت و پارێزگاری لە یاسای دیموكراتیكی هەرێم بكات، نە لە بەرژەوەندی ئەم یان ئەو حیزبی چەپ، رادیكاڵ، دیموكرات یان ئیسلامی.

 

نەوید كەرەمی

2014/11/08

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی