نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵا بۆ رێبه‌رایه‌تی و ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان
.
به‌ڕێزان رێبه‌رایه‌تی و ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
ماوه‌ی هه‌شت ساڵه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دووچاری دووبه‌ره‌کی و ئنشعاب بۆوه. ئێستا دوای ئه‌م ماوه دووروودرێژه بۆ دڵسۆزانی هه‌ردوولایه‌ن روون بپه‌ته‌وه که دووبه‌ره‌کی و له‌ت‌بوونی حیزب نه‌ک هه‌ر هیچ قازانجێکی بۆ بزووتنه‌وه‌ی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەبووە بگره حیزبی له ماوه‌ی سی‌و پێنج ساڵی رابردوودا تووشی گه‌وره‌ترین شکست و بێ توانایی کردووه.چه‌ند ساڵێکه خه‌ڵکانێکی دڵسۆز له هه‌ر دوو لایه‌ن له هه‌ول و ته‌قه‌للای ئه‌وه‌دان که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان دەکرێ گرژییه‌کان ئارام بکه‌نەوە و هەر دوو باڵه‌کەی حیزب له یه‌کتر نێزیک بکه‌نه‌وه، به‌و هیوایه کە رۆژێک سه‌رله‌نوێ له چوارچێوه‌ی حێزبێکی هاوبه‌شدا درێژه به تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بده‌ن.
هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م هه‌ولانه ده‌بینین که که‌سانێکی هەلپەرەست و مەشکووک! له هه‌ر دوو لایه‌ندا به پێی به‌رنامه و پلان و به ئاشکرا و به نهێنی دژایه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی رێزه‌کانی حیزبی دیموکرات ده‌که‌ن و له هه‌ر شوێنێک که بۆیان بکرێ و ده‌رفه‌تیان بۆ بڕ‌ەخسێ به تایبه‌ت له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، لە بەر چاوی دەزگا سیخورییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تۆوی دووبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی بلاو ده‌که‌نه‌وه.یه‌کێک له‌و کەسانە کادرێکی دیاری راگه‌یاندنی حیزبه‌که‌ی ئێوه “حیزبی دیموکراتی کوردستانه.”
ره‌سوڵ سوڵتانی کادر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی کورد کانال له تازه‌ترین بۆچوونی خۆیدا له توری کومه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک، له‌و په‌ری بێ شەرمی، بێ مه‌سوولیه‌تی و دوژمنایه‌تی‌دا کۆمیته‌ی ئه‌منییه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران- حیزبی یه‌کگرتووی پێش جیابوونه‌وه- به حیزبی به‌عسی سه‌دام و کومیته‌ی ئه‌منییه‌تی حیزب به به‌دناوترین ئورگانی ئه‌شکه‌نجه و ئیعدامی حیزبی به‌عس واته ئه‌منه سووره‌که‌ی سلێمانی ده‌شوبهێنێ. ئه‌م کادره هەوسارپچراوەی حیزبه‌که‌ی ئیوه”حدک” به راشکاوی وبه بێ سڵه‌مینه‌وه، کۆمیته‌ی ئه‌وکاتی ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران، حیزبی یه‌کگرتووی پیش جیابوونه‌وه واتە ئه‌و کاته‌ی که به‌ڕیز مامۆستا عه‌بدوللای حه‌سه‌نزاده سکرتێر بوو، به ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ی ره‌خنه‌گرانی نێۆخویی حیزب تۆمه‌تبار ده‌کات.
ئه م جوره ئاژاوه گیریانه له لایه‌ن کادرێکی راگه‌یاندنی حدک ناچێته خانه‌ی بیرورای شه‌خسی و نابێ به سادده‌یی و ئاسایی چاوی لێبکرێ. دەربرین و هه‌ڵوێستێکی وا دوژمنکارانه ته‌نیا شیاوی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورده نه‌ک کادری راگه‌یاندنی حیزبێک که خۆی به حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی ده‌زانی. ئه م کادره‌ی ئیوه “حدک” به زیره‌کی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی که رووبەرووی رەخنە و ئیعترازی ئه‌ندامانی ئیستای خۆتان نەبێتەوە، بوچوونه‌که‌ی به هێرش کردنه سه‌ر کاک مسته‌فا ته‌م و مژاوی ده‌کات وخوڵ به چاوی هاوحیزبیه‌کانیدا ده‌کا تا ئه‌و تۆمەتە گەورە و ناڕەوایەی که لە حیزبی دێمۆکرات وه‌ک په‌یکه‌ره‌یه‌کی واحید داویەتی بشارێته‌وه و ده‌نووسی :” کاتی خۆی که پێکه‌وه بووین و ناوه‌نده‌کانی بڕیار به ده‌ست کاک مسته‌فاوه بوون قسه‌ی وام کردبا ده‌یانبردمه ئه‌منه‌سووره‌که‌ی کاک چه‌کۆ و دواتریش به تۆمه‌تی جاشێتی ئیعدام ده‌کرام“
جێی سه‌رسووڕمانه که حیزبی دیموکراتی کردستان ده‌توانێ ئاژاوه‌گێرێک که بۆچوونی به‌رانبه‌ر به هاوڕێیانی پێشووی خۆیان هاوڕەنگ و هاوسه‌نگی بوچوونه‌کانی کۆماری ئیسلامییە له ناو رێزه‌کانی خۆیدا راگرێت و له‌وه‌ش زیاتر به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌رنامه‌یه‌کی تلویزیونی که رووی له خه‌ڵکی کوردستانه پێی بسپێرێ.
بێ ده‌نگی رێبه‌رایه‌تی “حدک” له ئاست بیرورای دوژمنکارانه‌ی ئه‌و کادره‌ی راگه‌یاندنی حیزبه‌که‌یان به‌رانبه‌ر به حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران زۆر نائاساییه وگومانی ئه‌وه دروست ده‌کات کە ئه‌و جوره بۆچوونانه له کۆڕوکوبوونه‌وه حیزبیه‌کانیان به مه‌به‌ستی تایبه‌ت! ئاسایی کرابنه‌وه و باسیان لێوه کرابێت؟ ئه‌م گومانه کاتێک ده‌ڕه‌وێته‌وه که به زووترین کات ئه‌و ئاژاوه گێڕه له ئه‌ندامه‌تی حدک هه‌ڵپه‌سێردرێت و لێکۆلینه‌وه له بیروباوه‌وڕ و رابردووی ئه‌نجام بدرێت. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌کرێ وا دابنرێت که ئه‌و ئاژاوه‌گێڕه به شێوه‌یه‌کی سیستیماتیک راسپیردراوه که به‌وشێوه‌یه بۆچوونه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران دووپات بکاته‌وه.
کاوێژ و دووپات کردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی کوماری ئیسلامی له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران له زمان کادرێکی “حدک” وه ده‌توانێ زۆر شک و گومانی دیکه له سه‌ر هێندێک پێوه‌ندی نهێنی ئه‌م دواییانه دروست بکات که ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌کرێ به وردی باسیان لێوه بکرێت و بکه‌ونه ناو دونیای مه‌جازی و توڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی له سه‌ریان هه‌بێت.
به‌ڕێزان رێبه‌رایه‌تی و ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان! دووپاتی دەکەمەوە کە تاوانبارکردنی به‌م شێوه‌یه‌ی حێزبی دیمۆکرات و له‌م ئاسته‌دا ته‌نیاو ته‌نیا له ده‌زگا سیخوری و ئیتلاعاتییه کانی کوماری ئیسلامی ده‌وه‌شێته‌وه و زۆر دوور له چاوه‌ڕوانی و جێی سه‌رسوڕمانه که کادرێکی ره‌سمی راگه‌یاندنی حیزبه‌که‌ی ئێوه -حدک- به‌م شێوه‌یه درۆ و بوختانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران دووپات و کاویژ بکاته‌وه!!!تۆمەتی ئه‌شکه‌نجه و ئێعدامی جیابیران لە ناو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران جیا لە ماموستا عه‌بدوللا حه‌سه‌نزاده وەک سکرتێر و شەخسی یەکەمی حێزب به‌رۆکی رێبه‌رایه‌تی ئه‌وکات واته به‌شێک له رێبه‌رایه‌تی ئیستای حدکیش ده‌گرێته‌وه و ئەوانیش دەبێ وه‌ڵامده‌ربن که چۆناوچۆن له حیزبه‌که‌یاندا به به‌ر چاوی ئه‌وانەوە رەخنەگران ئه‌شکەنجە و ئیعدام کراون؟
چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که رێبه‌رایه‌تی “حدک” بو دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته ناڕه‌واو دزێوانه دژی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به زووترین کات رێ و شوێنی پێویست بگریته پیش و سنوورێک بۆ هەوسارپچڕاوی زمان و قه‌ڵه‌می ئەو جوره که‌سانه دا‌نێت. تا وه‌کوو ئه‌م تۆمه‌تانه نه‌بنه ده‌سمایه‌ی پرۆپاگەندە و ته‌بلیغاتی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی له چه‌شنی بولتن نیوز و فارس نیوز و دیار‌و نادیار.
هیوادارم که ئه‌م ره‌خنه‌یه له لایه‌ن هیندێک که‌سه‌وه چه‌واشه نه‌کرێ وبه لارێ‌دا نه‌چێ و به دژایه‌تی حدک و پشتیوانی له لایه‌نێکی‌تر ناوزه‌د نه‌کرێ و ته‌نیاوته‌نیا چاو له واقعی ره‌خنه‌که بکرێت و هه‌ڵوێست بگیردرێت.هه‌ر چه‌شنه چه‌واشەکاری و به لارێ‌بردنی ئه‌م ره‌خنه‌یە ده‌چێته خانه‌ی ته‌ئیدی بۆچوونی هاوبه‌شی ئه‌و کادره‌ی حدک‌و کوماری ئیسلامی بەرانبەر بە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران.
ئه‌مه‌ش کۆپی ده‌قی بووچوونه‌کانی کادره هه‌وسارپچراوه‌که‌ی کورد کانالی “حدک” رسول سولتانی
Resul Sultani
که له ده‌ره‌وه سه‌یریان ده‌که‌یت به‌تایبه‌تی که حه‌ز نه‌که‌یت جیاوازییه‌کان ببینیت له‌وانه‌یه جیاواز نه‌بن (باسی دوو دیموکراته‌که ده‌که‌م کارم به کۆمه‌ڵه‌کان نییه)
به‌ڵام ئێمه جیاوازییه‌کان ده‌بینین…. بۆ وێنه ئه‌و ئازادییه‌ی من هه‌مه له حدک.دا بۆ ره‌خنه‌گرتن کاتی خۆی که پێکه‌وه بووین و ناوه‌نده‌کانی بڕیار به ده‌ست کاک مسته‌فاوه بوون قسه‌ی وام کردبا ده‌یانبردمه ئه‌منه‌سووره‌که‌ی کاک چه‌کۆ و دواتریش به تۆمه‌تی جاشێتی ئیعدام ده‌کرام.
ئێستایش
ئه‌وه قسانه‌ی من له حدک.دا ده‌یانکه‌م دڵنیام هیچ ئه‌ندامێکی حدکا ناتوانێ ره‌خنه‌ی وا له سه‌رکرده‌کانی خۆی بگرێ
ئه‌وه‌یش به‌و مانایه نییه حدک بێ که‌موکووڕییه یان حدکا دۆزه‌خه.
………….
بابەتی پەیوەندی دار