به پێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی ئێران 16ی به‌فرانبار سێ به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی ورمی له سێداره دران که یه‌کێک له ئه‌و به‌ندکراوانه “صابر مخله ماوانه” یه.
مێزگردیك سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران و کوردستان
کۆماری ئیسلامی ئێران له وه‌تا هاتنه سه‌ر کاری له ساڵی 1979 به‌رده‌وام سیاسه‌تی له سێداره دانی گرتۆته به‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نێو و له ده‌ره‌وه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌رهه‌ق به ئازادیخوازان و جودابیران ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تێکی توند بۆته‌وه.
به پێێ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا “له ڕێکه‌وتی 8ی به‌فرانباره‌وه هه‌تا یه‌ک شه‌مه[ی ڕابردوو ] ڕێکه‌وتی 14ی به‌فرانبار، سزای له سێداره‌دانی 30 زیندانی له نێو زیندان و له به‌رچاوی خه‌ڵک له وڵاتی ئێران‌دا به‌ڕێوه‌چووه.”
له ئه‌م مێزگرده‌دا:
* پاساودان بۆ له سێداره‌دانی جودابیران له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیرانه‌وه
* له سێداردان له پێش چاوی خه‌ڵک
* هه‌ڵوێستی خه‌ڵک به رامبه‌ر به له سێداره‌دان
میوانه‌کان:
کاک ئازاد کوردی، رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی:
“که‌رامه‌تا مرۆڤ و مافی مرۆڤ ده‌ڤێ رژیمێدا به ئاوایه‌کی ئستاندار و ئینسانی قه‌ت ناهێته پێناسه کرن.”
کاک عارف ناردی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی:”کاربه‌ده‌ستانی ئێران له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌موو مرۆڤ ده‌که‌نه قوربانی.”