به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: هێرشه خوێناویـیه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پاریس و ئاکامه‌کانی
ڕۆژی چوارشه‌ممه پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا که یه‌کێـکه له شاره هه‌ره جوانه‌کانی ئه‌وروپا و سـاڵانه به سه‌دان هه‌زار که‌س له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه وه‌کو گه‌شتیار ڕووی لێده‌که‌ن، ڕووبه‌ڕووی هێرشێـکی خوێناوی بووه‌وه که تیایدا کۆمه‌ڵێـک هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌وانی ناوداری خۆی له‌ده‌سـتدا.
هێرشه‌که نه‌ک ته‌نها خه‌ڵکی پاریس و فه‌ڕه‌نسای غه‌مبار و نیگه‌ران کرد، به‌ڵکو زه‌نگی مه‌ترسیشی له هه‌موو ئه‌وروپا لێدا، که چیدی ناکرێت جموجۆڵی ئیسلامی توندڕه‌و له وڵاته‌کانیان پشـتگوێ بخه‌ن.
بۆیه به ده‌یان هه‌زار که‌سیش له فه‌ڕه‌نسا و ئه‌وروپا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه و ئه‌وانه‌ی هۆکاری ئه‌م جۆره هێرشانه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چه‌ند شـارێـکی فه‌ڕه‌نسا هێرش کراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌کان، هه‌رچه‌ند هیچ زیانی گیانیـیان لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆخۆی جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕه‌وه‌ندی مۆسڵمانه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا که زۆربه‌یان له‌تاو سته‌م و هه‌ژاری وڵاته‌کانیان په‌نایان بۆ ئه‌وروپا بردووه.
ئاکامی ئه‌م ڕووداوانه و ته‌شه‌نه‌کردنی ئیسلامی توندڕه‌و له ئه‌وروپا چی و چۆن ده‌بن، بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوون که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
سه‌ڵاح مهجیدپـور، شاره‌زای سیاسی له هۆڵه‌ندا.
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د، ڕۆژنامه‌وان له فه‌ڕه‌نسا.
