نیزیک بە 9 سال لەوە پێش واتە لە مانگی مای سالی ٢٠٠٦ لە گوڤاری پەیامی کوردستان،دا بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاک عومەری قازی لە چاپی دراوە.
بۆ خوێندنەوەی بابەتی کاک ناسر PDF ئێرە کلیک بکەن
بابەتی پەیوەندی دار
حكوومەتی ئێران موڵك و ماڵی چالاكێكی سیاسیی كورد زەوت دەكات، شەریف فەلاح، باس نیوز
پێشتر سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە ماوەی 6 ساڵیش زیندانی کراوە
لە رۆژانی رابردوودا دامودەزگە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد دەستیان داوەتە ئازار و ئەشكەنجەی “عومەر قازی” تەمەن 80 ساڵ و چالاكی سیاسی و كەسایەتیی ناسراوی شاری مەهاباد و دەستیان بەسەر كۆمەڵێك موڵك و ماڵی ناوبراودا گرتوووە.
لەم بارەوە “كامران قازی” كوڕی ناوبراو لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز) گوتی: “بەهۆی ئەوەی باوكم و بنەماڵەكەمان لە بنەماڵەی ناسراوی قازییەكانی شاری مەهابادین و باوكم بۆ ماوەی چەند ساڵ لە ریزەكانی شۆڕشدا بووە و هەردەم كەسێكی نیشتمانپەروەر بووە و ملی بۆ ویست و داخوازییەكانی حكوومەتی ئێران نەداوە، بەردەوام لەلایەن دامەدەزگەكانی حكوومەتی ئێرانەوە لەژێر گوشار دایە و چەندین جاری دیكەش دەستیان بەسەر موڵك و ماڵیدا گرتووە و زیندانی كراوە.”
كامران قازی لە درێژەدا گوتیشی: “ساڵی 1991 كە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە هەرێمی كوردستان و لەناو ریزەكانی “حدكا”دا بووە، پاشان هاتووەتە سوید و بە ناچاری جارێكی تر دەگەڕێتەوە مەهاباد و لەناو ماڵەكەی نیشتەجێ دەبێت كە خانوویەكی 3 قاتییە، بەڵام حكوومەت پێی رادەگەیەنن كە ئەوە موڵكە دەستی بەسەردا گیراوە و موڵكی حكوومەتە و یەكێك لە قاتەكانی دەدەنە دەست و پیەوەندییەكی حكوومەت هەتا سیخوڕی لەسەر عومەر قازی بكات.”
لە درێژەدا گوتی: “بۆیە ناچار كراوە مانگانە كرێ بە حكوومەت بدات، دەناو لەناو ماڵەكەی دەردەكرێت و لەو كاتەوزە هەتا ئێستە دۆسیەی ماڵە دەستبەیەر داگیراوەكەی سەرەتا لە ورمێ و دواتر تەورێز و پاشان براوەتە كرماشان هەتا توانایی هاتوچۆی نەبێت و لێی پاشگەز ببێـەوە.”
كامران قازی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد: “ئێستە حكوومەت لەژێر ناوی “دامەزراوەی موستەزعەفان” (پەككەوتەكان) ئەو خانووە گەورە كە ژێر بیناكەی زیاتر لە 700 مەترە بە نرخێكی زۆر هەرزان داوەتە كەسێكی ئازەریی خەڵكی تەورێز و ئەو كابرایەش لەبەر ئەوەی خۆی ناوێرێت بێتە ناو ماڵەكە، بە نرخێكی زۆر هەرزان داویەتە نووسینگەی خانوبەرە هەتا بفرۆشرێ. لەلایەكی دیكەشەوە موڵكێكی دیكەی كە سینەمایە لێی زەوت كراوە و بە قازانجی حكوومەت بەكار دەهێنرێت.”
ئەو كوڕەی عومەر قازی ئەوەشی ئاشكرا كرد: “پێشتر باوكی بە تۆمەتی جۆراوجۆر چەندین گیراوە و ماوەی یەك ساڵ بێسەر و شوێن بووە و سەرەتا سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە و پاشان بە هەوڵ و هیمەتی بنەماڵەكەی سزاكەی بووەت 20 ساڵ و سەرەنجام 6 ساڵ لە زیندانی كێشاوە و دواتر ئازاد كراوە.”
ئێستەش كە تەمەنی 80 ساڵە و توانای نەماوە حكوومەت هەر رۆژە بڕو بیانوویەكی پێدەگرن، عومەر قازی كەسایەتییەكی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و لەلایەن خەڵكەوە بە پیری سیاسی ناسراوە و لە بە وتەی خەڵك و كوڕەكەی خۆی: “لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لەرێگەی موڵك و سەروەت و سامانەكەیەوە یارمەتییەكی زۆری بە خەڵكی هەژار و نیشتمانپەروەرانی كوردستانی رۆژهەڵات و خەڵكی خەڵكی مەهاباد و ئاوارەكانی باشووری كوردستان و شۆڕشی باشوور و بەتایبەت بنەماڵەی بارزانییەكان كردووە، بۆیە خەڵكی مەهاباد رایانگەیاندوە بە نیشانەی ناڕزایەتی بە كردەوەكانی حكوومەتی ئێران و لە پشتیوانی لە عومەر قازی دەست دەدەن ناڕەزایەتی.”
كامران قازی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەموو ساڵێك بە نیشانەی وەفا و ئەمەك بۆ پێشەوا قازی محەممەد دەچووە سەر گلكۆكەی و تاجە گوڵینەی لەسەر دادەنا، بەڵام ئیتلاعاتی حكوومەت لە مەهاباد بانگی دەكەن و هەڕەشەی لێدەكەن كە كە ئیتر بۆی نییە بچێتە سەر گڵكۆی پێشەوا دەنا بۆ ماوەی 3 ساڵی دیكە سزای زیندانیی بۆ دەبڕنەوە.