"an independent online kurdish website

لە دوای هاتنی ئاکەپە بۆ سەر دەسەڵات گوڕانکاری زۆر لەو وڵاتە ڕویداوە کە کاریگەری لەسەر دۆزی کوردیش هەبوە ئامانجی ئاکەپە نە چارەسەری کێشەی کورد بەڵکو لە دەست نەدانی دەسەڵاتە کە بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە چارەسەر کردنی کێشەکانە یەکێک لەو کێشە گرنگانە گرفتی کوردە هەر لەو ڕویەشەوە زۆر گوڕانکاری لە چاو ساڵانی رابردوو ڕویداوە کە هەدەپە و بەدەپەی پێشو هەموو سیاسیەکانی نێخۆی تورکیاشی ڕۆڵیان تێدا هەبوە لە هەمان کاتیش هەنگاوەکانی ئاکەپەش نابێ لە بیر بکرێت. alborz_rointen14

لە هەنگاوی کۆتایی دا کە ڕاگەیەندرا بڕیار درا کە بەرێز عەبدولا ئوجەلان داوا لە پەکەکە بکات کە کردی لە بەهار دا کونگرەی باڵای خۆی بە مەبەستی دەست هەڵگرتن لە چەک ببەستیت دەوڵەتیش بڕیاری دا کە دانوستاندن لە سەر ئەو دە ماددەیە بکرێت کە وەکو مانشێت ناوهێنراون ئایا ئەوە شتێکی باشە یا نە؟ باشە خراب نیە چونکو گەیشتن بە چارەسەری لەڕێگەی دانیشتن و دێموکراسی قەناعەتێکی زۆر باشە بەڵام ئەوە ئاسۆییەکی ڕونی کێشەی کورد لە تورکیایە من وای بۆ ناچم ئەگەر واش بێت ئەوا زۆر کاتی دەوێ واتە تا ئەو کاتەی کە هەڵبژاردن هەبێ ئاکەپە پێویستی پێیەتی تەواو ناکرێ بە تایبەتی تاساڵی ۲۰۲۳ کە ئاکەپە پلانی زۆری بۆ داناوە یەکێک لە ئامانجەکانیتیی.من بۆ وا بیر دەکەمەوە لە بەر چەند ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر کە هەم لە لایەنی کوردی و هەم لایەنی ئاکەپەش هەیەتی .

 یەکەم : لایەنی ئاکەپە بە ڕێبەرایەتی ئەردوغان ڕوپەڵێکی نوێ لە مێژوی تورکیا دا کردوتەوە ئەردوغان بوە بە ڕێبەرێکی کاریزمای کە نەتەنیا لە تورکیا لە هەموو دونیا باش دەیناسن . سەرکەوتنەکانی زیاتر لە یەک دەیەی ڕابڕدوی تورکیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئەوە دەردەخات گەورەترین هۆکاری کە وای لە ئەردوغان کرد وا سەرکەوێ زیرەکی ئەردوغان لە دو بوار بوو یەکەمیان ئەردوغان کۆمەڵگای تورکیای بە باش ناسی بوو .ئەو باش دەزانێ کە خەڵکی ئیستانبوڵ یا کونیا یا ترابزۆن یا دیاربەکر و هەکاری چی دەوێت لە کۆێ دا کێشەی هەیە هەر ئەو ناسینە وای لێکردبوو کە هەوڵێکی بێ وچان بۆ ئابوری تورکیا بدات ئەو گۆڕانکاریە ئابوریانە بگەینێتە نێو ناوچە کوردیەکان کە ساڵانی ڕابردوو لە هەموو ئەو ئاوەدانیانە بێ بەش کرابوو واتە سەرکەوتن لە بواری ئابووری وای لێکرد کە ئەردۆغان هەر ڕۆژە زیاتر باسی لێوە بکرێت .

دووەم : ئەردوغان مێژوی تورکیاشی زۆر بە باشی دەزانی ولە هەموو کەندو کۆسپەکانی دەرسی لێوەرگرتبو ئەو باش دەزانێت چۆن خۆی لە ژێر باڵی ئەرتێش دەربێنێت و تەنانەت بیخاتە ژێر دەستی کە بۆ ماوەیەکی دور قسەی یەکەمی لە تورکیا دەکرد. ئەو باش دەزانێ چۆن خۆی لە کودەتاکان بپارزێ ئەو باش زانی بۆ ئەوەی بە دەسەڵات بگات ئەبێ چ لایەنەک ڕازی بکات کە بە دەسەڵات گەیشت ئیتر منەتی پێ نەبێ. ئەو باش دەزانێ بۆ ئەوەی تورکیا وڵاتێکی زلهێز بێت تەنیا ئابوری گرنگ نیە بەڵکو دەبێ لە ڕوی سیاسیش هەنگاوی گرنگ باوێژێ. ئەو دەزانی کە چۆن خوی بپارێزێ لە هەڵگرتنی ئەو هەنگاوانە.

ئەو مێژوی کەسایەتی ئۆزال باش دەناسێ دەزانێ چی بە سەرهات کاتێ ویستی هەندێ هەنگاو هەڵبگرێ. ئەو پلانەکانی هەنگاو بە هەنگاو جێ بەجێ دەکات نە توند نە هێواش دەڕوات. کێشەی کوردیش زۆر بە باشی دەناسێ باش دەزانی گەورەترین کێشەی سیاسی کێشەی کوردە هەر بۆیە نە هەوڵ بۆ چارەسەری بەڵکو خوی بە خاوەنیشی دەزانێ بۆچی چونکو ئەگەر کوردەکان بیانهەوێ دەتوانن ڕێگری لە پلانەکانی بکات.

 کورد بۆ چارەسەری کێشەی خۆی لە گەڵ کەسێکی وەها دا ڕوبڕویە دەبێ زۆر زیرەک بێ تابتوانێ زۆرترین سودی بۆ نەتەوەکەی هەبێ . لە بەرامبەر دا کورد بە قازانجی ئاکەپە دەجوڵێتەوە.بۆ ئەمەش ئەکتەرەکانی سیاسی کورد کە ڕۆڵیان هەیە بۆ داواکانی کورد ئەم سێ بەشەن کە لە کۆتایی دا لە ژێر چەترێکی ڕێبەری کو دەکرێنەوە هیچ ڕۆڵێکیش بە کەسانێک کە لە دەرەوەی ئەم چەترە دان نادرێ. جیا لەو کوردانەی کە لایەنگری ئاکەپە دەکەن ئەوەش سیاسەتی هەڵەی پەکەکە وای لێکردون کە هەر کوردێک کە لە ژێر ئیدولۆژی پەکەکە نەبن بە دوژمن بیزانێ کە ژمارەی ئەم لایەنگرانەی ئاکەپە کەمیش نین .

تا ئێستا وا بوە ئەمە گرفتی لایەنی کوردیە بۆ ئەوەی زیاتر ڕون ببێتەوە ئەکتەرانی سیاسی کە ڕۆلیان هەیە پێکدێن لە بەڕێز عەبدولا ئوجەلان و هەدەپە و قەندیل بەڵام ئەوانە لە ژێر یەک چەتر دان ئەویش بەڕێز عەبدولا ئوجەلانە ئەمیش لە زیندان لەژێر چاودێری ئاکەپەدایە هەدەپە تەنیا بۆ ئەوەیە کە لە نێو خۆی تورکیا هەبێ تا ئاکەپە لە گەڵ کەسێک بدوێ کە یاسای بێ واتە نە لە گەڵ گروپێک کە بەتیروریست ناوی دەبا دانیشێ ئەگی نا بڕیار بە بەدەست هەدەپە نیە.

قەندیلیش ئەگەر بێت و ئۆتۆریتەی سەرۆکی لە سەر نەمێنێ زۆر کێشەی تێدا دروست دەبێت چونکو ئەوان لە میحوەری سەرۆک کوبونەوە نەک بەرنامەیەکی ئەساسی. بەڵگەشەم وتەکانی بەرێز عەبدولا ئوجەلان چ ئەوکاتەی لە سوریە بوو یا ئەو بەشە لە قسانەی کە لە زیندان دا بڵاو کرانەوە بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر من نەبم پەکەکە دەکەوێتەوە ژێر دەستی هەندێ کەس کە کونتڕوڵی سەختە جیا لەمانەش هەموو ئەو بڕیارانەی کە بەرێز عەبدولا ئوجەلان دەیدا قەندیل جێبەجێ دەکا. هەدەپەش دوای چون بۆ قەندیل و ئەمڕالی بڕیارەکانی ئەوان ڕادەگەینێ لێرە دا ئەوە دەردەکەوێ کە هەموو ئەکتەرانەی کە ڕۆڵیان هەیە لە ژێر بیرکردنەوەی بەڕێز عەبدولا ئوجەلانن.

 بمانهەوێ یا نە بەڵام کەسایەتی سیاسی کە لە ژێر دەستی دوژمن دابێ بە درێژای ئەوساڵانە لە گەڵ میتی تورکیا دا دانیشتبێ تەنانەت دیتنی ئەو بە ڕەزامەندی دەوڵەتی تورکیا بێ ئایا دەتوانێ بڕیارێک یا وتەیەک دەربکات کە بەدژی دەوڵەتی تورکیا بێت بێ گومان من وای نابینم تەنانەت هەموو ئەو بڕیارانەو کاتی ڕاگەیاندنیشیان لە ژێر چاودێری دەوڵەت و بەقازانجی تورکیایە.بۆ ئەم قسەیەش دو بەڵگە دەهێنمەوە یەکەمیان گۆڕێنی سیاسەتی پەکەکە لەدوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی گەورە بۆ چڤاکی دێموکراتیک چارەسەری هەموو کێشەکان لە چوارچێوەی وڵاتێکی یەکگرتوو بە پێک هێنانی یەکینە دێموکراتەکان ئەمەیان بە بڕیاری بەڕێز عەبدولا ئوجەلان بوە بە تایبەتی لە دوای کتێبی کۆتایی کە لە زیندان دا نوسیتی کە سەردەمی نەتەوە دەوڵەت ئیتر بەسەر چوو دەزانێت هەروەها دانانی کانتۆن بۆ هەر شێونێک لە درێژەی ئەم سیاسەتەیە کە داخوازیەکانی کۆمەڵگای کوردی بگوڕێت بۆ دێموکراتیک کردنی گشت کۆمەڵگایە.

بەڵگەی دوهەمم ئەو ۱۰ مادەیە کە لە یەک مادەش ناوی کورد نەهێنراوە لە هەموویان بەوشەی دێمکراتیک دەست پێ دەکا بۆ هەموو تورکیا. قەبول دەکەم دەزانم کە لە چوارچێوەی دێموکرات بون کێشەی کورد چارەسەر دەکرێ بەڵام ئەگەر ناوی پڕوسەیەکە پڕوسەی ئاشتیە لەنێوان لایەنەکانی کورد و دەوڵەتی تورکیایە نابێ بگوترێت چارەسەری کێشەی کورد بە شێوەیەک کە کورد خوی بڕیاری لە سەر بدات. ئەوە چی دەردەخات ئەو سیاسەت گوڕینە لە پەیامێکی نەتەوەی بۆ پەیامێکی دێمۆکراسی خوازی بۆ هەموو تورکیا؟ بە بۆچونی من ئەوە دەردەخات ئەوانەهەمووی لە ژێر ئیرادەی ئاکەپە دەکرێت بە فەرمانی بەڕێز عەبدولا ئوجەلان بێگومان لە وەها حاڵەتێک بەرژەوەندی ئاکەپە لەسەروی هەموان دێ بەتایبەتی کە کاتێکی زۆر نەماوە بۆ هەڵبژاردن ئەم ڕاگەیاندراوە ڕادەگەیەنێ.

 لێرە دا من چاوم بەسەر ئەو شتانەی کە کراون ناقوچێنم پێم باشن بەڵام لێک دانەوەی ئەو ڕاستیانەی ئاکەپە ولایەنی کوردی ئەوە دەردەخات کێشەی کورد ئامرازی دەستی ئاکەپەیە بۆ گەیشتن بە ساڵی ۲۰۲۳ پرسیار لێرە دایە ئایا کورد دەگات بە ئامانجەکانی یا نە ئەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئیرادەیەکی ئازاد لە لایەنی کوردی لێرە دا هەرکەسێک بیهەوێ سیاسەتی تورکیا لێک بداتەوە نابێ هێزە نهێنیە کاریگەرەکانیش لە بیر بکرێن هەندێ هێز و لە هەمان کاتیش لە هەردو لا نانیان لە ناکۆکی و خوێن ڕشتن دا دەبینەوە هەر بۆیەش دەبێ سیاسەت بدرێ بەدەستی کەسانێ کە ئیرادەی ئازادیان هەیە تا لە هاوکێشەکان دا کاریگەریان لەسەر پڕوسەکە نەبێ.لە کۆتایی دا بە کورتی کێشەی کورد بە مێحوەری بەڕێز عەبدولا ئوجەلان کە لە زیندان دایە لە گەل رێزم بۆ خەبات و تێکۆشانی زۆر بەسەختی چارەسەر دەکرێ یا بەدڵی دەوڵەتی مەرکەزی چارە دەکرێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی