دیسـان وا شنه‌ی فێنكی به‌هاره
دی كزه‌ی نه‌رمی سروه‌ی ئێواره
ده‌رو ده‌شت و چیام سه‌وزوڕه‌نگینه
خوڕه‌ی قه‌لبه‌زی ئـاوی شێرینه
ئه‌وا دێ قاسپه‌ی كه‌وی قه‌دپاڵان
هاته‌وه گمه‌ی كوتری سه‌ر ماڵان
وا دیسان وه‌رزی به‌هاری ئیمساڵ
گه‌ڕاوه له‌گه‌ل گه‌واله و شه‌ماڵ
لێزمه‌ی بارانم به گـوڕ هـاته خـوار
ده‌ربۆوه هه‌موو كانی و جۆو ڕ‌وبار
دیسان زه‌ندۆڵ و جۆگه و كانیاوم
ژ‌یاوه ده‌شت و كۆساری چاوم
دیسـان تواوه كه‌ویه به‌فری یاڵ
شین بۆوه مێرگ و زۆزان و قه‌دپاڵ
دیسان هه‌لگورد و قه‌ندیل و سه‌فین
ڕازاوه له بۆ به‌زمی ژ‌وان و ژ‌ین
گرمه‌ی گه‌واڵه‌ی وه‌رزی به‌هاران
ده‌ری خسـت كوارگی سه‌روهه‌واران
وه‌رزی به‌هارم دیسـان ژ‌یا‌یه‌وه
زه‌نوێر و ڕه‌وه‌ز گشـت ڕازایه‌وه
ئه‌م دڵه‌ی برین و بێ هـه‌توانی من
خه‌یال بردیه‌وه لای یـارانی من
به‌ره‌و ئه‌نفـال و خه‌رده‌ل و سیانید
به‌ره‌و هه‌زاران ون و ناپه‌دید
چومه‌وه بـۆ لای هه‌لبجه‌ی شـه‌هید
شاری قوربانی، بۆ ۆژ‌ی نه‌وید
چـووم به‌ره‌و خاكی یه‌عریب كـراوم
به‌ره‌و كه‌ركوكی زه‌وت كـراوم
چوومه‌وه بۆلای واری چوار پـاره‌م
بوومـه‌وه ڕازی ژ‌انی ئـه‌و یاره‌م
دیسـانهه‌لگوردم مه‌گڕ‌ون بانگ ده‌كا
وا ها‌واریه‌تی به‌هار شین ده‌كا
به‌سـیه‌هه‌تاكه‌ی یه‌ك گـرتوو نه‌بین
وه‌ك جوانی خاكمان‌ڕه‌ندو پاك نه‌بین
كێ سـروه‌ی به‌هار به ڕاستی بێنێ
سه‌ركه‌وتو ئه‌وه‌وسـه‌روه‌ری دینێ
وه‌رن‌باهه‌موده‌ست له‌ناوده‌سـت بین
بۆكوردستانمان خاوه‌ن‌مه‌به‌سـت‌بین
وه‌رزی به‌هارم ته‌مه‌نی ســـــــاڵه
هه‌موو كه‌ژ‌ێكم بۆ گــــــــڕ و گاڵه
ناكامی به‌هار با به‌س‌بێ ئیمســــاڵ
پیڕ‌رۆزكه‌ین‌جه‌ژ‌نی‌نـه‌ورۆزی‌ده‌لال
نه‌فرین له‌ر‌ق وساردی‌زسـتان كه‌ین
به‌هاری شـادی له یه‌ك پیرۆز كه‌ین
به‌سیه وانیگبه‌تدیـده‌ی كوێركردوین
وابه‌ره‌و مه‌رگ وهه‌لدێری‌بردووین
هه‌تاكه‌ی هه‌نگاو بۆ مه‌رگ داوێن
وا دژ به‌یه‌كتر هیواکان داوێن
هه‌ركێ هۆكاری به‌دبه‌ختی ر‌ۆژ‌بێ
په‌سـت‌ونامه‌رده‌و‌هه‌رر‌وڕه‌ش ده‌بێ
تف له خۆ فرۆش وهه‌موو خائینان
له داگیـر كه‌ر و هه‌موو نه‌یاران
هـه‌زاران سـلاو له‌وه‌ی كه كورده
بۆڕزگاری‌خاك پێشمه‌رگه‌ی مـه‌رده
به‌سیه‌تی وێکڕان داگیرکه‌رڕاونێن
رق‌وکێنه‌ی زووهه‌مووی دورباوێن
گشت نه‌وت وکان وسـامانی خۆمان
با دوژمننه‌یبا گـشت بوونی خاکمان
ساڵه‌های ساڵه کورد ژێرده‌سته‌یه
به‌بێ ده‌وله‌ت و بێ سه‌رمایه‌یه
باوه‌ڕتان نه‌بێ به دوژمنی په‌ست
هه‌موویه‌کبگرن له‌ڕێگای مه‌به‌ست
ئه‌وسا کوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت
که‌کوردیه‌ک بگرێ‌وخیانه‌ت نه‌بێت
به‌هاری 1995به‌رلین