– ” شۆڕشی بێداریی ئیسلامی، یان شۆڕشی ئیسلام بێزاری” !؟
– سەهەڵدانەوەی مەزهەب بێداری، و ئاکامەکانی…
– شۆڕشی جەماوەری و ڕژانە سەر جادە و شەقامەکان دژ بە دیکتاتۆرییەت و بەرچاو ڕوونی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی، لە کۆتایی حەفتاکان لە ئێرانەوە دەستیپێکردەوە؛ و بە ناوی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە ناوبانگی دەرکرد، و دواتر بە لاڕیدا برا!. هەر چەند لە لایەن دەسەڵاتی ئاخوندیەوە ناوی لێنرا؛ ” شۆڕشی بێداری ئیسلامی”؛ بەڵام بە باوەڕی من ” شۆڕشی مەزهەبی شیعە بێداری بوو” کە دواتر و لە ماوەی چەند دەیە دەسەڵاتداری شیعی، دەکرێ بێژین بەو پێناسە و ئاکارانەی بە ناوی مەزهەبی شیعەوە بەڕیوەیان بردووە و هێشتا درێژەی هەیە، هەڵگەڕاوەتەوە بە شیعە بێزاری و ئەو مەزهەبەیان زۆرتر بێبایەخ کردووە و خەڵکیان لێ تاراندووە، تاکو پێچەوانەکەی…
– سەرەتای ئەو جۆرە سیاسەتە، و دامەزرانی ئیمپراتۆریەت و داگیرکاری و خۆ فەرز کردن بە ناوی ئاین و مەزهەبی دەسنیشانکراو، لە هەر بەش و ناوچەو هەرێمێک، بە پێی زەمان و مەکان، گۆڕدراوە و دامەزراوە… نمونەی ئەم ژیڵە مڕە نیهانگرەی ژێر کوانوویی کۆنی بە ناو وڵاتی ئێران لە سەردەم و دەورانی بە دەسەڵاتگەیشتنی ” سەفەویەکان” بوو، کە لە ساڵی ” ١٥٠١ز. تا ١٧٢٢ز”، دامەزرا، و مەزهەبی شیعەیان بۆ یەکەمجار خستە بواری جێبەجیکردن و تێکڵاوی دەوڵەت و حوکمڕانی خۆیانیان کرد.. گشت خاکی ئێران هیچ؛ تەنانەت دەوروبەر و دوورونزیکیشیان خستە ژێر فەرمان و ڕکێفی خۆیان و چەندین شەڕ و پەلاماری دڕندانەی بەرامبەر بە نەتەوەو نژاد و مەزهەبەکانیتری ئیسلامی لێکەوتەوە… بۆیە هەمان سەرهەڵدانەوە دوای سەدانساڵ هاتنەوە سۆ و بوونە بنەمای دامەزرانی مەزهەبی شیعە و لەو کاتەوەی ئەو ڕەوتانە دەستی پێکردووە، بە تایبەت لە ئاخر و ئۆخری سەدەی نۆزدە بەملاوە تاکو ئەم ساڵانی دوایی و ئیستاش کە بە تەواوی خەست و قوڵ بووەتەوە و گەیشتووەتە لێواری لێکترازان و ونکردنی بەها ئەخلاقی و ئینسانیەکان؛ و جیهانی خۆرهەڵاتی ناوینی بە تایبەت گرتووەتەوە و سەرجەم ئاین و مرۆڤایەتی خستووەتە بەر لێپرسینەوە و ناگومانی! ئەکرێ ناوی ” شۆڕشی بێداری مەزهەبەکان”، لە سەریان دابنرێ، نەک ئیسلام بێداری.. کە سەرەتاکەی لە ئێران بۆ بووژانەوەی مەزهەبی شیعە تەقییەوە، و لە ئەفغانستان بە ناوی سوونە و دواتر لە هەردوولاوە بەرەو ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵات؛ لوبنان و دەوروبەری، کە پێشتریش بە دەیانساڵ ئەو دیاردانە بە هۆی شەڕی فلستین ئیسرایل، ئیسرایل لوبنان و داگیرکاری و پەلامارەکانی عەرەب و ئیسرایل، و لە لایەکیترەوە کاریگەری ئیخوانەکان لە میسر، بۆ خۆی بنەمایەکی شەڕی مەزهەبی، قەومی بە خۆیەوە گرتبوو، کە دواتر عێراق و سوریەی بە تەواوی و زۆربەی ناوچەکانی ئەو دەڤەرانەی گرتووەتە و خەریکە بەربڵاوتر ئەبێتەوە،؛ باج و خوێنبەهاکەی، تا ئیستاش هەر خەڵکی هەژار و ڕەش و ڕووتە ئەیبژێرێن و فیدا ئەکرێن.!!
– تاکو ئیستا بە دەیان گروپ و دەستە و تاقم بە ناوی ئیسلامی و لە ژێر ناو و ئاڵا و دەستور و ئەحادیسی ئیسلام بوونی خۆیان ڕا گەیاندووە و بەشی زۆریان هەر ئیستا لە مەیدانن و هەر کام بە جۆرێک خۆیان لەویتر بە موسڵمانتر ئەزانن و ڕێبازیان لەویتریان بە دروستر و ئیسلامیتر ئەنرخێنن!!! لێرە بە کورتی ئاماژەیەک بەو ڕەوتانە و کار و چالاکیەکانیان ئەدەین و ئاکام و ئەنجامەکانیان بە خوێنەر ئەسپێرین….
– ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووی زەمانی سەرهەڵدانی ئیسلام و تا چەند دەیە دواتریش، باس لە مەزهەب و جودابیر و بیروبۆچونی جیاواز لە ناو ئیسلامدا نەبووە… ئیسلام نە بەشی سوننی بووە نە شیعە، و نە غەیرە…. ئیسلام بەرنامە بووە و قورئان دەستور و ئەحکام و ئەحادیس شەرع و دەسەڵات و حکومەتی پێکراوە و بەڕێوە چووە… واتە ئیسلام نە شیعەیە نە سوننی، بەڵکو یەک ڕەوت و یەک ئامانج و یەک یاسا و دەستور بووە… بەڵام لە سەردەمی بەشێک لە خەلیفەکان و دووبەرەکی و دەسەڵاتخوازی، کێشەکان قوڵتر دەبنەوە وفیتنە و منافق ئاگرەکان خۆش ئەکەن؛ خوێنڕێژی و کوشتن لە سەردەمی خەلیفەکانی ڕاشدین دێنە ئاراوە؛.. بۆیە هەر سێ خەلیفەی دوایی، یەک لە دوای یەک بە کوشتن دەچن!!! ئیتر ئەو ئاگرانە بەرز و نزم و ژیڵەمۆیی و دزەکارانە بە پێی بارودۆخەکان و ئاڵۆزیەکان پەرە ئەسێنن و زیاتر فیرقە و چەند دەستەیی و پاوانخوازی بە هاوکاری فیتنە و دوژمنان بڵێسە ئەگرێ و ئاستی یەکتر کوشتن و مەزهەب و لێکدانەوەی جیاواز لە لایەک، و بێجگە لە قورئان، بە دەست تێوەردان لە ئەحادیس و ئەحکامەکان، هەر لایەنێک بە باو باری خۆیاندا دەیچڕن و حوکمی پێدەکەن، تا دەگاتە ئەمڕۆ!!…
– بەڵام با ئەوەشمان لە بیر نەچێت سەرەڕای ئەو کێشە و ململانێیانە دیسانەکە، زۆر دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی و ئیمارەت و دەسەلاتی ئیسلامی لە ماوەی سەدان ساڵدا توانیویانە لاپەڕەی زێڕین بۆ ئیسلام و مرۆڤایەتی و موسڵمانان تۆمار بکەن، گەورەترین قوتابخانە و زانستگای ئەخلاق و ئەدەب و و وزەی ڕۆح بوون و سەدان سەرکردەی سیاسی و نیزامی و، عالەمی ئیسلامی و زانستی، بیرمەند و زانای گشت بوارەکانی جیهانی ڕۆحی و مادی بخوڵقێنن و خزمەت بە ئاین و نەتەوە و خاک و وڵات بکەن…
– ئیسلام بێداری، یان بێداری ئیسلامی..
-* ئیخوان الموسلمین کە لە سەر بنەمای تیئۆریەکانی ” حەسەن بەنا” لە میسر دەیان ساڵە دەستیان بە شۆڕشی ڕاگەیاندن و بێداری ئیسلامی کردووەتەوە، دیارە تا ئیستاش بە بێ چەکی گەرم؛ و دواتر شاخ و پەل و پۆی هاوێشتووە و بۆ نزیک و دوور، ئیستا دەتوانم بێژم لە هەموو جیهان لایەنگر و ڕێکخراوەیان هەیە و دەستیان بە سەر زۆربەی مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانی دەرەوەی بازنەی وڵاتانی ئیسلامیشدا گرتووە و رۆژئاوا پڕە لە ئەندام و لایەنگرانیان، کار و چالاکی خۆیان ڕۆژانە ئەنجام ئەدەن، و خوتبە و خوێندنە ئایینیەکان هەر لە بانگخواز و خوتبە بێژی ئیخوانەکان لە کۆڕ و کۆمەڵە ئایینیەکان، مارە کردن و خەتمی ئیسلامی، خوتبەی نوێژی ڕۆژانی هەیەنی، رۆژانی جەژنی ڕەمەزان و قوربان، مەراسیمە ئیسلامیەکان، ناشتن و سەر قەبر و گوڕستانەکان،… نزیک بە تەواویان لە ژێر دەست و بەرنامەی خۆیاندایە و هەرچی دێت کێشیان دێت بەربڵاوتر ئەبنەوە و مەزگەوت و بنکەی ئایینی لە شارەکانی ڕۆژئاوا بە گشتی پێش چونێکی بەرچاوی بە خۆیەوە دیوە… خەڵک لە ئیسلام و بەرنامەی ئیسلامی نزیک ئەکەنەوە… تا ئەو ڕادەیە من ئاگادار بم و بیستبێتم، ئەم گروپە تا ئیستاش دەستیان بۆ چەک و خەباتی چەکداری نەبردووە و نەچوونەتە ژێر باری هیچ تەقینەوە و خۆ کوژییەک،؛ پێیان وایە دەبێ بە وشیاری و هۆشیار کردنەوە ئیسلام لە دڵی خەڵک و خوازیارانی جێ بکەنەوە. وێڕای ئەوەی کە دەیانساڵە بە تایبەت لە وڵاتی میسر ئەگیرێن و زیندانی ئەکرێن و ئەکوژرێن و بە تێزاب ئەسوتێنرێن، ڕاو ئەنرێن و دەربەدەر ئەکرێن و قاچاخ ئەبن لە وڵات و ماڵ منداڵیان، بەڵام خەباتی خۆیان لە توند و تێژی و چەک و شەڕی چەکداری تا ئیستا، بە دوور گرتووە….
– * هێزە بە ناو ئیسلامیە جیهادیەکانیتر؛ هەر لە القاعیدە و ( تاڵیبان) و النوسرە، و ال و ال.. بگرە هەتا دوایی…. بە باوەڕی من هەموویان لە بازنەیەکدان و بەرامبەر خۆسەپێنی و زوڵم و زۆرداری ڕۆژئاوا و داگیرکاریەکانیان هاتوونەتە گۆڕەپانی شەڕ و ڕووبە ڕوو بوونەوە، کە لە ڕوانگەی زۆر کەسەوە ئەوانە گوایا زەرەریان بە ئیسلام گەیاندووە تا قازانج!.. بەڵام بە لای باوەڕی منەوە ئەوەندە زەرەریان لە ئیسلامدابێ بە هەڵس و کەوتەکانیان، ئەوەندە زیاتر بوونەتە هۆکاری ئیسلام ناسی بۆ ئەوانەی خوازیارن و دەیانەوێ ڕاستیەکان ببینن…. ڕاستە کارەسات خوڵقاوە و خەڵک سەربڕاوە و زۆر کاری ناڕەوایان ئەنجام داوە و لە ڕێگای میدیاکانەوە خەڵکیان لە خۆیان تاراندووە و بێزار کردووە، بەڵام دەبێ بزانین کە ئیسلام بەری و دوورە لە کاری تن و توێژی و ناعەداڵەتی… ئەم گروپانە کە ئیستا لە ئارادان بۆ تۆقاندن و خۆ نواندن هەرکام چەند دەست و ئامانجێکی نادیاریان لە پشتە و ساڵانێکتر دەنگیان دەردەچێ و خەڵکی وشیار دەیژنەون و لێی حاڵی دەبن!…
– ئەم گروپە توند ئاژۆیانە کە لەوانەیە هندێکیان لە سەر هەق بن و ئێمە تا ئیستا بە باشی لێی حاڵی نین!؛ وە یان بێگومان کەسی باش و موسڵمانی ڕاست و دروستیشیان تێدایە؛ بەڵام بە پێی ئەو وێنە و ڤیدیۆ و هەواڵانەی کە لە ڕاگەیەنە گشتیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیە بێ پەرژینەکان بڵاو دەبنەوە، پێمان ئێژن؛ کە جیاوازی ناکەن و هەر کەس وەک ئەوان بیر نەکاتەوە شەڕ بە دژی ئەکەن و چاک و خراب، هەژار و دەوڵەمەند، کافر و موسڵمان، لایان یەک حیسابە و کارەسات ئەخوڵقێنن.!! ئەوانە ئەگەر کاری باشیشیان کردبێ لە چاو کارە ناڕەواکانیان، هەر جێگای باس نیە..!!… بە تایبەت کە النوسرە و داعش سەریان هەڵدا و دەسیان دایە شەڕی چەکداری و کەوتنە کوشت و کوشتار و سەربڕین و کاری ناڕەوا، ئیتر ڕووی هەموو ئەوانیتریانیان سپی کردەوە.!!! تازە ئەمانە بەو پێوەر و باسە گەرم و گوڕانەی ڕۆژ ئەوەندە خرابە کارییان ئەنجام داوە، لە چاویاندا، دەبێ دەستی القاعیدە و تاڵیبان و چوزانم ئەوانیتر ماچ بکرێن و بێژین هەزار ڕەحمەت لە ئێوە!!!….
” بۆچی، ( داعش و داعشیەکان) وا ئەکەن و کاردانەوەیان تووند و بێڕەحمانەیە”؟
– لێرەدا هەم باس لە کاڕە ناڕەواو نا ئیسلامی و دژە مرۆییەکانی ال” داعش” و هاوبیرانیان باس ئەکەین و هەمیش باس لە ڕۆژئاوا و سیاسەتی نیفاق و دزی و فزی جەردەییەکانیان و کۆمەڵکوژیەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەکەین و هندێک لەو کارەساتانەی خوڵقاندونیان و پلانی پاکتا و چەپەڵیان هەیە لێیەوە ئەدوێین…… هەروەها باسی ئەوەش ئەکەین کە بۆچی ئەوانە ئەو جۆرە کردارانە ئەنجام ئەدەن؟ ئاخۆ بەشی زۆری تاوانەکان و هاتنە ئارای ئەو گروپانە سیاسەتی پڕ فرت و فێڵ و چەند فاقەی ناعەداڵەتی و دێو و غولە گەورە قوتدەرەکەی جیهانی ڕۆژئاوای داپلۆسێنەر و داگیرکار نیە!!؟؟؟….
– ** دەبێ لێرەدا ئاماژە بەوەش بکەین هەر وەک پێشتریش باسم کردووە؛ ” ئەو هەموو نەهامەتی و کارەساتانە تەنیا هۆکارەکان ئەو گروپە توندئاژۆیانە نین؛! بەڵکوو هۆکارە بنەڕەتی و ئەسڵیەکان وڵاتانی زلهێز و چاو برسی و چەک و چۆڵ فرۆشن. بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە ناو هاوپەیمانانی وێرانکەر و ڕووخێنەر لە ژێر ناوی ئازادی و دیمۆکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی کەوتوونەتە گیانی هەموو خەڵکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ماڵ و حاڵ و سەروەت و سامانی ژێرزەوی و بان زەوی، و تەنانەت ناموس و کەرامەتی زۆربەی دانیشتوانیان بە تاڵان بردووە و بەردەوام بە جۆرها چەکی مۆدێڕن و ڕووخێنەر، بە فڕۆکە و بۆمب و موشەک و چل چل هتاد….، بە چەپ ڕاست و هەق ناهەق، مرۆڤ ئەکوژن و چەک و چۆڵ بە دۆست و دوژمن ئەفرۆشن!!!. – تا ئیسلامیە جیهادیەکان نەفەرێک بێتاوان یان تاوانبار ئەکوژن، ئەوان بە سەدان کەسی بێتوان و هەژار ئەکوژن و برسی ئەکەن و ماڵ ویران و ڕەنجە ڕۆ و جگەر سوتاو دەستەودامان ئە هێڵنەوە!. دوور لە چاوی میدیاکان کە هەموویان هەر لە بەرژەوەندی خۆیانن، ئەتکی ناموسی و بێحورمەتی کەسایەتی گشت تاکێکی ئەو ناوچانە ئەڕوخێنن و لە ناو ئەبەن…. ئەگەر تەنیا لە گۆشە نیگای ئەندامانی خۆیانەوە کە جاروبار وەک نوکە دەرزی لە ڕێگای سەربازەکانیانەوە ئەخرێنە سەر ڕووپەڕی میدیا و ڕۆژنامەکان، بە سەدان و هەزاران لاپەڕە کفتی دڵان نامرێتنێ و باسی دەستدرێژی و جینایەتەکانیان کۆتایی نایە!!!…
– درێژەی هەیە…