ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ٢٧١٥ی کوردی بەرانبەر بە ٢١ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی کومیتەی ئێسکیلستونای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاری یەکێتی کوردان و یەکێتی لاوانی ئەو شارە
جێژنێکی بەرین و شکۆداری بۆ کوردانی دانیشتووی ئەو شارە و دەوروو بەری پێک هێنا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خۆلەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پیکرد.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمەکە بەخیر هاتنی بەشداربووان و جێژنە پیرۆزەی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧١٥ی کوردیان لێ کرا .
دواتر پەیامی نەورۆزیی کومیتەی ئێسکیلستونای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن ” حەبیب بەهرامی خوێندرایەوە .
لە بڕگریرکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی نەورۆزیی ناوەندی یەکیتی کوردان لەلایەن ” هێرش بەهرەمند ” پێشکەش کرا .
بەشێکی دیکەی ڕێورەسمەکە تەرخان کرابوو بۆ خواردنی ڕەنگاوڕەنگی کوردی کە بەشێوەی ئیوارەخوانی نەورۆزیی ئامادە کرابوو.
پاشان باسێکی مێژووی سەرهەڵدانی نەورۆز و گرنگی ئەو ڕۆژە بۆ گەلی کورد، بە هەردوو زمانی سویدی و کوردی لە لایەن ” ئەنوەر کاکایی” بەرپرسی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا.
بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە کێبەرکێ و سروود، شیعر و گۆرانی درێژەی کێشا.
بەم شێوەیە بەشداربووان پێشوازییان لە ساڵی نۆێی ٢٧١٥ی کوردی و نەورۆزەی لە مێژینەی کوردەواری کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئێسکیلستونا
یەکێتی کوردان ـ ئێسکیلستونا
یەکێتی لاوان ـ ئێسکیلستونا
٢٢ی مارسی ٢٠١٥