"an independent online kurdish website

رۆژی یەک شەمە ٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، کومیتەی ڤێسترۆسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی کوردستان کە کۆمەڵی ئاشتی لە شاری ڤێسترۆس پێکی هێنا بوو بەشداری کرد.hama-ali-yadi-shehidan-puk-vastros-2015_0

کٶڕکە بە بەشداری زۆربەی کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی و سەرەتا بە سرودی ” ئەی رەقیب” و خولەکێک بێ دەنگی بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی رۆحی پاکی گشت شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان کۆمەڵێک پەیام و وتاری تایبەت بەو ڕۆژە لەلایەن حیزب و لایەنە کوردی و کەسایەتییە سیاسییەکان پێشکەش کرا، لەو پێوەندییەدا ڕێزدار ” محەممەد عەلی عەنایەتی” بە نوێنەرایەتی کومیتەی ڤیسترۆسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێکی پڕ نیوەرۆکی سەبارەت بە وەزعی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویین بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی و هەروەها بەردەوامی هەوڵ و پلانە دڕندانەیەکانی دوژمنانی گەلی کورد و نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەکەدا کرد.

ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە هوشیاری و دەستکەوتەکانی گەلی کورد و قارەمانەتی و لە خۆبردوویی ژنانی کورد کرد.

عەنایەتی لە کۆتایی باسکەی دا جەختی لە سەر یەک دەنگی و یەکریزی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە لەمێژینەکانی کرد.

لە بڕگەی کۆتایی بەرنامەکەدا چەندین شێعر و پەخشان خوێندرانەوە.

حیزبی دێمۆکارتی کوردستانی ئێران ـ ڤێسترۆس

٢٣ی مارسی ٢٠١٥

yadi-shehidan-puk-vastros-2015-2yadi-shehidan-puk-vastros-2015-3

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی