که‌ریم ئه‌حمه‌دنژاد ناسراو به که‌ریم که‌ژاڵ، کوڕی عبداڵله خه‌ڵکی گوندی کیسه‌ڵان، ناوچه‌ی مهاباد،ته‌مه‌ن ۵۲ساڵ، پێشمه‌رگه‌ی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
تا ساڵی ۱۳۸۶،به‌ڵام له‌و رێکه‌وته به‌دواوه که‌وته دوای جه‌ماعه‌تێکی مه‌قام په‌رست و ئاژاوه‌گێڕ که حیزب یان کردبه‌دوو کوت و بۆ ۲هه‌مین جار خواسته‌کانی کۆماری اسلامی ئێرانیان به‌جێ گه‌یاند؟
به‌داخه‌وه رۆژی ۱۱ی جۆزه‌ردانی ۱۳۸۶ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به ۳۱‌ی مای ۲۰۱۲ی میلادی به شێوه‌یه‌کی نادیار‌و زۆر گوماناوی له ده‌شتی کۆیه، له ناو قه‌ڵاکۆنه‌ی به جێماو له ده‌وڵه‌تی به‌عسی سه‌دام حوسێن دا، بێسه‌رو شوێن بوو و هه‌تاکو ئێستاش سه‌رو سۆراغی نیه‌و ئاغا خۆپه‌رسته‌کانیشی له ئاست ئه‌و کاره‌ساته تاڵ و چاوه‌ڕوان نه‌کراوه دا لۆکه‌یان له گوێچکه‌یان ئاخنیوه و به تانیه‌یان به سه‌رو چاوی خۆیان داداوه،بۆئه‌وه‌که ڕاستی و واقعیه‌کان نه بیستن و ڕووداو و پێش هاته‌کان نه بینن؟
به‌ڵام ئایا ئه‌و خۆکه‌ڕو کوێرکردنه ده‌توانێ وه‌ڵام ده‌ربێ له به‌رانبه‌ر پێشمه‌گه‌یه‌کی ۳۰ ساڵه‌ی بێسه‌رو شێن بوو و بنه‌ماڵه‌که‌یدا؟ئایا تاچه‌نده له ویژدانی خۆیان ڕازین له ئاست کاره‌سات و بێسه‌ر و شوێن بوونی که‌ریم ئه‌حمه‌دنژاد، دا؟ئایا خۆکڕ کردن و بێ ده‌نگی نا مه‌سئولانه‌ی مه‌سئولان و رێبه‌رانی (ح.د.ک)سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌نیه و ئه‌و ناگه‌یه‌نێ که هه‌رخۆیان بکوژی که‌ریم که‌ژاڵ بن؟
۳ساڵ ڕۆیی له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستان؟ ۳ساڵ رۆیی گوێیان نه یبیست؟۳ساڵ رۆیی چاویان نه‌یبینی؟۳ساڵ رۆیی زاریان نه‌کرایه‌وه و ده‌میان هه‌ڵنه‌پچڕا؟ ۳ساڵ رۆیی مته‌قیان لێوه نه‌هات و هیچ یه‌ک له ئه‌وان شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو ئه‌گه‌ر بۆجارێکیش بێ بێن له‌سه‌ر که‌یسی که‌ریم بدوێن یا ۲ دوو خه‌تی له‌سه‌ربنووسن و یادێکی لێ بکه‌نه‌وه یاخود که‌یسه‌که‌ی زیندووبکه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه ۳ ساڵ رۆییشت که‌ریم ئه‌حمه‌دنژاد، له‌ناو کیف ده‌ستی یه‌کانی رێبه‌رانی (ح.د.ک) دا بێسه‌رو شوێنه؟ ۳ ساڵ رۆییشت جانتاکانی رێبه‌رانی (ح.د.ک) ئێسکوپڕووسکی که‌ریم که‌ژاڵ(یان لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ؟ ۳ساڵ رۆییشت رێبه‌رانی (ح.د.ک) کاتێک ده‌ستیان به‌ناو جانتاکانیان دا ده‌که‌ن، له‌جیاتی قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ر ئێسقانیان به‌رده‌ست ده‌که‌وێ و قامکه‌کانیان وه‌کونووکی قه‌ڵانگ له ته‌رمی بێ گیان و جه‌نازه‌ی که‌ریم که‌ژاڵ گیرده‌بێ؟ ۳ ساڵه رێبه‌رانی (ح.د.ک) جه‌نازه‌ی که‌ریم که‌ژاڵ له‌ناو جانتاکانیان دا به کۆڵ و به شان ده‌گێڕن و نا‌وێرن زیبی جانتاکانیان بکه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی پیلانه‌که‌یان ئاشکرانه‌بێ؟ ۳ ساڵه ده‌فته‌ری سیاسی ح.د.ک، هێڵی سووری بۆته‌واوی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه داناوه که هه‌رکاتێک و هه‌ریه‌کێک له وان له ژێرناوی هه‌رپاساوێکدا ناوی که‌ریم که‌ژاڵ بێنێ له حیزبه‌که‌یان ده‌ری ده‌که‌ن؟
ئــــــــــاگــــــــــاداری” به پێی هه‌واڵێک که له ناو (ح.د.ک) ڕا به بنه‌ماڵه‌ی که‌ریم ئه‌حمه‌دنژاد، گه‌ییشتووه ۲ دوو نه‌فه‌ری ناو (ح.د.ک) ناوبراویان شه‌هید کردووه، به هۆی پاره‌و پووڵ و زێڕ و ئاڵتوونه‌کانیه‌و؟ هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه رێبه‌رانی(ح.د.ک) قه‌زیه و که‌یسی که‌ریم ئه‌حمه‌دنژاد، په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن و له تێوه‌گلان و ڕوونکردنه‌وه و به دواداچوونی خۆ ده‌پارێزن؟
سه‌د هه‌زار سڵاو له هێمای پێشمه‌رگانه و مه‌زلوم نمات، دوو سه‌د هه‌زار جار نه‌فره‌ت له ده‌ست و قه‌ڵه‌می ئه‌و مه‌سئوله نا مه‌سئولانه که له ئاست تۆدا زمانی خۆیان گرێداوه و ده‌سته‌کانی خۆیان که‌له‌ۆچه‌کردوه و چاویان نووقاندوه و ئاوڕت وه‌سه‌رناده‌ن و خۆیان لێ بێ ساحێب کردووی، نه‌فره‌ت،نه‌فره‌تتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتتت