Hoppa till innehåll
Hem » لە شاری کالماری وڵاتی سوێد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیەدا ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

لە شاری کالماری وڵاتی سوێد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیەدا ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

ڕۆی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمەڵەی کوردی لە شاری کالماری وڵاتی سوێد بە بۆنەی سەرکەوتنی ” هەدەپە” لە هەڵبژاردنەکانی تورکییەدا ڕێوڕەسمێکی بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە بەڕێوە برد.kalmar_be-boney-serkewtni-hdp-20150611-0

لەو ڕێوڕەسمەدا کومیتەی کالماری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی و هەروەها دۆست و هەوادارانی پێ کەکە و چەندین حیزب و لایەنی دیکەی کوردی و کۆمەڵێک خەڵکی باشوور، ڕۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان  تیایدا بەشدار بوون.

لەو پێوەندییەدا حیزب و لایەنەکانی بەشداربوو، پەیام و برووسکەی پیرۆزباییان پێشکەش کرد. پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی کالماری حیزبی دێموکراتیش لەلایەن ” فریدوون ئەلیاسی” بەرپرسی کومیتەی ئەو شارە خوێندرایەوە، نابراو وێرای پەیامی پیرۆزبایی، روونکردنەوەیەکی لە سەر رووداوەکەی کێلەشین و سیاسەتی ڕوون و ئاشتی خوازانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی سەبارەت بەو رووداوە پێشکەش کرد و لەلایەن بەشداربووانەوە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لێکرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کالمار

١٢ ـ ٦ ـ ٢٠١٥ی زایینی