من و به‌هار و بولبول
هه‌موو ڕۆژێ سه‌یری ئاسمان ئه‌که‌ین و
ئه‌بینین خور هێشتا
له پشت هه‌ورێکی ڕه‌شه وه‌یه‌و
ناتوانێت هێشووی په‌لکه زێڕینه‌کانی بخاته سه‌رمان
هه‌رچێک سه‌یر ئه‌کم ئه‌و هه‌وره له لای خوداوه نه‌هاتوه و ده‌م و چاوی تاوێک
له تمه‌ن و دولار و دینار و لیر ئه‌چێت!
تاوێک له جانتایه‌کی خاڵی،
تاوێک له نامه‌یه‌کی پڕ له گله‌یی له نیشتمان و تاوێک له چه‌ن نامه‌یه‌کی به‌تاڵی بێسۆزی دڕاوى سه‌ر چه‌ن کورسییه‌کی ناو بینایه‌کی تاڕاده‌یه‌ک به‌رزی سه‌ر جاده‌ی که‌رکوک،
من ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌م دیبا که نامه‌کان ئه‌بات بۆ ئو بینایه داوام لێ ئه‌کرد نه‌یان بات!
ئاخر من ده‌رهێنه‌رێک ده‌ناسم که ئێسته له ڕیستورانیک کار ئه‌کات و ئه‌ڵێت من چه‌ن جار تۆماریکم له‌سه‌ر سینما نوسیبوو و بردم بۆ ئه‌وێ و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی سه‌رکرده‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتم کرد بوو!
ئه‌وان نامه‌کانیان تاساند و له نێو چه‌ن زبڵدانێکی ڕه‌شدا وله پشت ده‌رگای بیناکه‌وه به هیمنی ناشتنیان و ئێستا ئه‌بێ هه‌ر له‌م ڕیستورانه بم تا نامه‌کانم باڵ ئگرنه‌وه به‌ره‌و ڕۆژڵات و
ئه‌چنه نێو کتیبخانه مێژوه‌وه
ئێسته له‌به‌ر دڵی نیشتمان هیچ ناڵێن و
دواتر نیشتمان خوی ئه‌زانێت
بۆ نامه‌کانمان خنکان!
ئه‌مه کۆترێک که
به چه‌ن په‌ڕۆیه‌کی زه‌رد و که‌سک و ڕه‌شه‌وه
هه‌ر دو باڵی به‌سرابوو
به سرته تێی گه‌یاندين و
وتی دواتر نیشتمان خۆی ئه‌وه‌ش ئه‌زانێت
که بۆ له باکوره‌وه
هه‌ڵۆمان لێ بوو به شه‌مشمه کوێره و په‌پوله‌یه‌کمانی خنکاند!
پاشان وتی بڕۆن بۆ چیای قەندیل و ئیتر لێره مه‌وه‌ستن!
ئه‌وه‌ته ئێسته له قەندیلين و
ئه‌مانه وێت له ڕێگای په‌لکه زێڕینه‌کانی
تیشکه‌وه مژده‌ی هاتنه‌وه‌ی هه‌ڵۆکان بۆ چیاکانی ڕۆژهه‌ڵات بگویاز‌ینه‌وه
به‌ڵام هه‌ر چێک سه‌یر ئه‌که‌ين خۆر دیار نیه و هیشتا له ژێر په‌ڵه هه‌وره ڕه‌شه که‌ی جارانه!
ئه‌مجاره هه‌رچێک ورد ئه‌بينه‌وه
ئه‌و هه‌وره، ته‌نها له هه‌ڵمی هناسه‌ی گه‌نیوی
ده‌می شه‌مشمه‌کوێره‌کانی
ئه‌شکه‌وته‌کانی توزێک ئه‌م لای چیای ده‌ماوه‌ند دروست بۆه که هه‌ر ئه‌یانه‌وێت
له به‌شر بچن و بۆیان ناکرێت و
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌ل و که‌متاره که‌مته‌ر خه‌م و بێ فه‌ڕه‌کانی ناو دارستانه‌کانی خۆمان
ڕێگایان بۆ خۆش نه‌که‌ن
ئه‌وان هه‌ر تاتوانن
به‌ره‌و چیاکانی ئێمه سه‌ر که‌ون،
من هه‌ر چێک بێر ئه‌که‌مه‌وه
ئه‌م هه‌وره ته‌نها به هه‌ناسه‌ی هاواری
گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م نیشتمانه بێ سۆزه مان بڵاوه‌ی پێ ده‌کرێت و
دڵنیاين ئه‌و ڕۆژه‌ش هه‌ر دێت،
با شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان بزانن
بولبول و هه‌ڵۆ و که‌و و کوتره کانی
ڕۆژهه‌ڵاتمان له جریوه و چریکه و
قاسپه و شریخه نه‌که‌وتوون و
هێشووی هه‌تاوی تیشک له
ڕێگای لق و پۆی داره‌کانی
دنیای مه‌جازیه‌وه هه‌ر ئه‌گه‌ینه
به‌هاری رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان و
نایه‌ڵن گوڵه‌کانی سيس بن و
هه‌ڵوه‌رن و ڕه‌زکانی بته‌زن و
پیلان خنکاندنی په‌پوله‌کانی
گوڵستانی نیشتمان به‌تاڵ ده‌که‌ن و
کرده‌وه ى قێزه‌ونی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان
له‌قاو ئه‌ده‌ن و ڕایده‌گه‌یه‌نن
که هه‌ڵۆ وریا و باڵ تیژه‌کانمان
له شه‌قه‌ی شاباڵ ده‌ده‌ن و له‌قندیل و
بێستون شاهۆ وه ده‌ڕۆن و
له فڕێن به‌رده‌وام ئه‌بن تا
هه‌واڵی تاسندینی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی
ده‌ورو به‌ری چیای ده‌ماوه‌ندمان بۆ ئه‌هێننه‌وه.
فه‌تحی میرزائیان