"an independent online kurdish website

قاسملووی مەزن 

ئەو مەزن بوو! qasmlu-00-

شۆڕاوگەی بەسامی نەتەوە کۆنەکان بوو تەوژمی حیلەکانی _با، هەواڵی سەوزی نیشتمانی پێ بوو. بە پێچەوانەی ڕوانگە ئەهریمەنییەکان ڕەسەن بوو، بە وێنەی حیکایەتەکانی پاییز. لە سەردەمی هزرە ڕەشەکاندا ئاوەدان بوو زەینی وێرانی. ئەو پەڵە خوێنێکی وشک بوو بە داوێنی دەنگە کوژراوەکان خەونی بە دەراوی ڕووناکی دەدی. وشەکانی گەرم بوو بە لێواری کەلێنێک بەرەو گۆڕستان پەرداخێک فڕینی نۆش دەکرد. ئەو مەزن بوو! قرمژنەی ئاگری پیتە سەربەستەکان بوو بزەیەک بوو بە لێوی هەلە مردووەکانی خاک تخوونی تیشکە هەرمانەکان کەوت هێڵە سوورەکانی دەپاراست و ڕەوتە کۆنەکانی دەخوێندەوە. بە بەژنی مژەوە ڕوانینی شاخی دەناسی بەر لە کۆچی پەپوولەکانی ناخی رەنگێک بووی لە شێوەی وزە دەرفەتی گوڵ بووی لە خەزاندا دەگەشاوە باخچەکانی ڕۆچنە نیگای ئەوین. ئەو مەزن بوو! تاوانی خەفەتێکی بەرز بوو هەتا سەر ئێسک بەڵێنێکی شەهید بوو بڕیاری باڵندەکانی بەختەوەری بوو باڕن دەکا دروشمەکانی، لە سەرما و سۆڵی کۆمەڵدا. ژین لە مێشکی ئەودا چرپەیەک بوو بە گوێی نەهاتدا هەتوانی هەوێنە زامدارەکان بوو. ئەو مەزن بوو! لە کونجی چۆڵترین هێمای نیشتماندا، ڕووباری ئاوەدانی مان بوو.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی