Hoppa till innehåll
Hem » گەلاوێژ ئاوا نابێ، مەلا برایم مەجیدپوور

گەلاوێژ ئاوا نابێ، مەلا برایم مەجیدپوور

     بەناوی  خوا ، بە ناوی  ئەو خوایەی  کە پێشەوای مەزن  پێکهێنەری  حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ژێر  دەستی  ئێران ، دامەزرێنەری  کۆماری کوردستان25y-gelawej-70-sal-0 ،

سوێندی وەفاداری بەگەلو  نیشتمانو خۆکردنە قوربانی  لەو  ڕێگایەدا   بە کتێبەکەی  خوارد. بەسەداقەتو  ئەمەگناسیو  بوێرانە سەریشی لەو  ڕێیەدا  دانا.

لە ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی  دێمۆکڕاتی  کوردستانی ژێر دەستی   ئێراندا  لەقوڵایی دڵمەوە سڵاو لەڕوحی پاکی سەرجەم  شەهیدان  دەکەمو   پیرۆزبایی  دەڵێم  بە  بنەمالەی شەهیدان ،  بەندیە  سیاسیەکانو  سەرجەم  خوشکو  برایان   لە ڕۆژهەڵاتی   کوردستان ، ئەندامانی حیزب،  چ  ئەوانەی  ماونو  ئەوانەی   ڕۆیشتونو  ئەوانەی   دانیشتونو  دۆستو لایەنگرانی . بۆیەش ڕۆیشتوو  دانیشتوش،  چونکە  هەمویان  خۆیان  بەڕێبواری ڕێبازی قازیو قاسملوو   شەرەفکەندی   دەزانن ، خواش  ئاگای  لەدڵانە !!  

لەو عاسمانە  پانو  بەرینەدا  کە بەمیلیارد  ئەستێرە  تێیدا  دەزروقێنەوە  ،  لەناو  کوردەواریدا  گەلاوێژ  ناسراوترینو   ناودارترینیانە .  وشەی   گەلاوێژ  ناوی  زۆرێک لە   دایکو خوشکو  کچانمانە . لەساڵنامەی  کوردیدا  ناوی  دوهەمین مانگی  هـاوینو  پـێنجەمین   مـانگی   ساڵی  کـوردانە .  لـە   مـێژوی  خـەباتی نەتەوایەتیماندا  ٢٥ی گەلاوێژ  سـاڵرۆژی  دامەزراندنی  حـیزبی   دێـمـۆکڕاتی کوردستانی ژێر دەستی ئێرانە . حیزبێک کە یەکەمین جار لەمێژوی گەلەکەماندا لە سەر بناغەیەکی زانستیو بەمۆدێلێکی سیاسی دێمۆکڕاتیانە  دروست بوودوایی بە ڕێبەری  تاکەکەسی هێناو ڕێبەری بە کۆی لە جێدانا . شانازی  دامەزراندنی کۆماری  کوردستانیشی پێبڕاوەو  بۆی  بە حیساب  هێندراوە . تائێستاش  دەگەڵ دنیای  پێشکەوتـو شان بەشانـە . لـە خۆشەویستی  ئەویشەوە  لە کۆی کوردستان چەند  حیزبی  بەناو کراوە .  هەر  ئەو  خۆشەویستیو کەسایەتیە  بەرزەی  بۆتە هۆی ئەوە  هێندێک  ئێرەیی   پێبەرنو تەنانەت   ناوی   خەرمانانیان  لە جێگای گەلاوێژ  داناوە !! لە ڕوی  ئەو ئێرەیی  بردنەشەوە  هێندێک  دۆستانی ڕواڵەتی  لە ژێرەوە   بۆ  لاوازکردنو  بیێ  ئیعتیبار کردنی  ئەو حیزبە  هەوڵیان  داوە ، نایشارمەوە   چیوا  لە  دوژمنەکەمان  کەمتریان  زەرەر  لێنەداوە  !! نیزیک بە (٧٠) ساڵ خەباتی  بێوچان ، بەرەو  ڕووبونی  سەدان  کەندو کۆسپی  گەورەو گران ،کەوتنو هەستانەوەو  درێژەدان، تێپەڕین لە سەدان  بەندو  بەستی دوژمنو نەیاران، پێش کێش کردنی  مەزنترینو  بایخدارترین  قوربانی   لەڕێگای  گەلو  نیشتمان، پڕ بەهاترین  شانازیە بۆ ئەو  حیزبە و  مێژوش حاشای بۆ لێناکرێی،  بۆیە  دەبێی ڕێبوارانی  قازیو ٢٥ی گەلاوێژ  نرخی  ئەو دەسکەوتە  مێژوییانە بەقەدەر خۆیان  بدەنو ئەو  کەسایەتیە بەرزەی حیزبەکەی  بەڕێزەوە   بپارێزن. 

بە پێی ئەوەی  من تاکێکی کوردمو وایدەبینم کە ئایینی  ئیسلام دەگەڵ فەرهەنگو کلتوری  کوردی  تێکەڵاوە ، خۆشم  موسوڵمانمو  زۆرینەی  نیزیک  بەهەموی خەڵکی  کوردیش  بڕوایان  پێهێناوە . بەهەمو پیوەرێکیش دەگەڵ پاراستنی مافی کەمینە ڕای زۆرینە وەک  جێگەی بڕواو  ئیعتیبار ناسراوە . تەنانەت  ئەوانەش کە بڕوایان  بەو دینەش  نیە  ملیان بۆزۆر  یاساو  ڕاساکانی ڕاکێشاوە. بەچاوی خۆم  دیتومە  ئیدعای  کمونستی  دەکاو  سوێندیش  بەخواو  قورعان   دەخوا !! بەداخەوە وای  دەبینم کە هێندێک  داوای  مافی ڕەوای  کوردیان  وەک دژایەتی دەگەڵ ئیسلام  لەقەڵەمداوە.  بەدەلیلی  ئەوەی  کەمێک  عیلمو شەرعم خوێندوەو بڕێکیش کارم  تێدا کردوە ، ناتوانم  باس لەمافو  پیرۆزیەکانی  گەلەکەم  بکەمو بۆنی  ئایینی لێنەیەو لە دینەکەمی دورخەمەوەو ئەو  ئیدعا بێبنەمایەشی  پێی ڕەد نەکەمەوە. بە تایبەت کە ڕێبەری دامەزرێنەری حیزبو کۆماری کوردستان خۆی ڕێبەرێکی زاناو  مەزنو ناوداری  ئایینی  بوەو  بۆمن  وێنەو  نمونەو  ئۆلگویە. بۆیە  ٢٥ی گەلاوێژلە باری  ئایینیشەوە  بە پیرۆز دەزانمو باوەڕم  وایە خەباتی گەلی کورد بۆ وەدیهێنانی مافی  نەتەوایەتیو  ڕزگاری  گەلو نیشتمان  خەباتێکی بەهەقوڕەوایەو بۆیە  پێشەوا خۆی بۆ کردۆتە قوربانی. بەشێکی گرینگی  ئەرکە ئایینیەکانی هەرمـرۆیەکی  مـوسوڵمانە ، کە  بەداخەوە  زۆر بەکەمی ناسیویانەو ئـەنجامیان  داوە . هـێندێکی  دۆڕاویش  هـاتون  لـێکیان   هـەڵاواردون  هـیچ ! کردوشیانن  بـەدوژمـنی  یـەکترو،  بەهۆی  ئەو ئیدعا  بێبنەمایە   گە لەکەمانیان تێک بەرداوە . ئـەوەش  نەخۆشیەکی  کوشندەیە  بە گەلەکەمانەوە  نوساوە.  پێشەوای  نەمر پێشبینی  ئەومەترسیەی  کردبوو،بۆ دەرمانی ئـەو  فەتایە   قۆڵی هـیمەتی هەڵماڵیوەو  بـە دامەزرانـدنی  حیزبی   دێـمۆکڕات  ویستویە   دەرمانی ئەوفەتایە بکاو ئەودوانەی  پێکەوە گرێداوە. زۆرجار کتومەو دیسانیش دەیڵێمەوە دابینکردنـو پاراستنی  مافی نەتەوەو ڕزگار کردنی  زێدەکەمان خەباتە بۆ کەڵک وەرگرتن  لەمافێکی کە خوا  بەئێمەی داوە. دەرسێکە  پێشەوای نەمربە دروست کردنی  حیزب  لە ٢٥ی  گەلاوێژدا  فێری  کردوینو میـراتێکە  لـەوڕا   بـۆمان بـەجێماوە.  حیزبێکە  کـە  زۆرینەی  دانیشتوانی  کـوردستانی  بـە ئیدەو ئـایینی جیاوازەوە  لەدەوری  یەک  کۆ کردۆتەوەو پێی کوتون  چارەنوستان   بەیەکەوە گرێیدراوە. هەرچەنـد  ئێمەی ڕێبوارانی لەو بوارەدا کورتمان هێناوەو بۆ ئەملاو ئەولا  لاماندااوە !  لەسەر ئەو ڕۆژە مەزنو  مێژوییە زۆر نوسراوەو  کوتراوە. بەلای  منەوە ئەو لایەنەی  گرینگە کە گەل بەگشتیو ڕوناکبیرانـو نەوەی  نـوێی بەتایبەتی بزانن : پێکهێنانی  حیزب  پێداویستەکی  مێژویی بوکە لە  سەربنەمای ژ ک  داڕژاوە . خەباتەکەمان  پـڕۆسەیەکی هـەڵقوڵاوی ویستو داخوازوپێویستی گەلەکەمانە ، خەبات  بۆ هیچ  ئایینو  ئیدەیەک   نیەو  لـە بەرنامەی  ئەو  حیزبە دا ڕێز لە هەمویان گیراوە . خەباتە بـۆ ڕزگاری گەلێک لەژێر چەپۆکەییو ئازاد کردنی  زێدێکی داگیر کراوو خاپورکراوە. خەباتە بـۆ سەربەخۆیی گەلوولاتێک کە دانیشتوانی  تێکەڵاوێکە   لە خاوەنی هەمو ئیدەو ئایینو تەنانەت  بیدینەکانش. بۆ پێش  خستنی  ڕەوتی  ئـەو خەباتە  هـەمویان بـەرپرسیارن .لـە هەوڵـدان  بۆ ڕزگارکردنی  ئەگەر خۆی لێببوێرن  تاوانبارن. پێشەوا  قـازی  بەدامەزراندنی حیزبی  دێمۆکڕات   لـە ٢٥ی   گـەلاوێژدا   ڕاست  ئـەو  ئـامانجەی   پێکاوە ، بەرنامەی حیزبەکەی  وا داڕشتوە  کە بونی هەمو چینو توێژو ئیدەو ئایینەکانی کوردستانی تێدا جێکراوە . هەر بۆ ئەو ئامانجەش سەری لە پێناوناوە .ئەگەربە  وێژدانەوە  بـڕوانینە  پێڕەوو  بەرنامەو  پێکهاتەی حیزبەکەو دامەزرانی کۆمار دەیسەلمێنین  کە گەلاوێژ  ئاوانابێیو ئەو ئامانجەشی  پێکاوە . دەگەڕێی دەکەوێتە ژێرهەواران  بەڵام  بەردەوامەو  ناوەستێو  ڕوناکی بۆهەموانە. ئەوحیزبەی لەو مانگو لەو ڕۆژەدا  بەو بەرنامە  ڕوونو گشتگیرەیەوە  پێک هاتوە  دەبێی هەروا پێشەنگی  سوپای  بەرەنگار بونەوەی  داگیر کەران بیێ.  بۆیە لەو ساڵوەگەڕەی  لە دایکبونیدا  داوام  لەسەرجـەم  خەڵکی   قـارەمـانو   وەفـاداری   ڕۆژهەڵاتی کوردستان  ئەوەیە : ورەیان هەروا بەبەرزی  بمێنێتەوەو  توشی ناهومدی نەبنو پشتی  ڕۆڵە   گیان  بازەکانیان   بگرنو  دڵنیابن  کەوتن  هەستانەوەی   بەهێزی بەدواوەیە ، ڕاوەستان   وچانی  درێژە پێدانە . واز  لـەداوا  ڕەواکەتان مـەهینن، چـونکە  لـەسەر  هـەقن  سەر ئەنجام دەیـسلمێنن . داوای  ئـێـوە   بـۆ وەدێهێنانی مـافی  نەتەوەیەکی قـەڵاچۆ  کراوی  پشتگوێی  خراوە ، نەک  بۆ بەرقو  ئاوە !! ڕوم  لە هاوڕێو هـاواڵانە  ، لـەو کاتە  هـەستیارەی   مـێـژودا بـەڕاستی  خۆیان بە بەرپرس  بزاننو وەدیهێنانی ئازادی نیشتمانو گەل  وەک ئەرکێکی  نەتەوەیی، ویژدانیو  ئایینیو  ئەخلاقیو  مرۆیانەی   خۆیانی  بژمێرنو  وەپێش هەمو  حەزو  ویستێکیتری  بخەن ، کە ٢٥ی   گەلاوێژیش  هـەربـۆ ئەو مەبەستە  پێکهاتوەو  وەدیهێنانی  ئـەو ئـامانجەشی   پێئـەسپێردراوە .   وەک   هـێزێکی  یەکگرتوی  نـەتەوەیی  بـچەنە  گـۆڕەپانی  خەباتەکەو  بە هیچ   بڕو بیانویەک  لە  ڕێبازی ٢٥ی  گەلاوێژ  لامەدەن .  ڕێگە   مـەدەن  چارەنوسی  گەلیک بکرێتە قوربانی حەزو  ویستی  تاک  یان کۆمەڵێک. ئامانجی  ئەسڵی  حیزبی   پێشەوا  ڕۆیشتن بـەو ڕێبازە  دایە  کە  قازی کێشاویەتیو  قاسملوو شەرەفکـەنـدیـو شـەهیدەکانمان درێژەیان   پێداوەو  ئێستا  بۆ  ئێمە  بەجێماوە.

لەدوایین  قسەمدا  دەڵێم : بزانن دوژمنەکەمان گەلێک  بێبەزەو  مەترسیدارە ، لە هەموکاتێکدا  لە ئەسڵی (تەقیە) پەیڕەوی  دەکەن. واتە بە کوردی ئەگەر  کاریان پێت  بو  دەست  بەسەرت   دادێنن ،  ئەگەر  کارەکەیان   تەواو  بوو بەچەپۆک پێتدا دەدەن. ئەگەر ویستیان فریوت  بدەن  پێت  هەڵدەڵێن ، ئەگەر  کاریان  نەما جنێوت  پیدەدەن !!  هاتنی  ڕوحانی  لـەو کـاتـو  سـاتەدا بۆ سنە ، بە قسە چەرو قـەڵەوەکانی  ڕاست  ئەو شانۆیە بوو  کە بۆ کەم  ڕەنگ کردنو لەبیر بردنەوەی ٢٥ی  گەلاوێژ  بـەڕێـوەی   برد.  ڕەنگە   لە ماوەی  دەسەڵاتی  ئەو  ڕێژیمەدا ئەوەتان  بەجوانی   هەست   پێکردبێێ  کەهەمو  قەولو  بـەڵێنیەکی  ئـەوکۆمارە بەکورد  تەنیا خۆڵ  لە  چاوکردنو  بۆ  فریودان   بوەو  دەبێی .  بەباوەڕی  من گەلەکەمان لە زانستو  تێگەیشتن  گەیشتۆتە ئەوحاندە کە فریوی ئەو پڕوپاگەندانە نەخواو دۆست  لە دوژمن  جیا دەکاتەوەو  بەشێوەیەکی  زانستیو  ئاقڵانە  بەرەو  ڕووی هەمو  پیلانەکان دەبێتەوە.                                                              

          بە هیوای   سەرکەوتنو  دیسان  پیرۆزباییتان   لیدەکەم.

                                     براتان   مەلا  برایمی  مەجید پور

                    ١١/٨ / ٢٠١٥ زایینی. ٢٠ /گەلاوێژی ٢٧١٥ی کوردی