"an independent online kurdish website

برای بەڕێز کاک عەلی قادری، ماوەیەکی دور و درێژ و لە کاتە سەختەکاندا، پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو و لە دەیان شەڕدا بەشداری قارەمانەنەی کردوە و چەندین بەرپرسایەتی هەبووە و لە دوای جوێ بوونەوەی کۆنگرەی 8 وەک زۆربەی بنەماڵەی قادریەکان ، چووە ریزی حدکا رێبەرایەتی شۆڕشگێر .ali-qaderi

لە دوای خۆپێشاندانەکانی باشووری کوردستان، کاک عەلی لە دژی رێژیمی بەعس بەشداری چالاکانەی کردوە و ئەم کارەی کاک عەلی دەبێتە هۆی ناڕازی بوونی رێبەری رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ و دەڵێن بەعس زانیویە کە تۆ دژی وان شەڕت کردوە و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کاک عەلی دەربکرێ و تەنیا 10 دیناری لە گیرفان دا بووە، بۆ بەخێو کردنی ژن و مناڵەکانی، دواتر دەچێتە لای ئاغاکانی خزمی لە باشووری کوردستان و دوای ماوەک مانەوە،  رێگای تورکیە دەگرێتە بەر و دوای 2 ساڵ مانەوە دەگاتە وڵاتی فینلاند .

 

بە داوای لێ بوورد بە هۆی خراپی خەتی سکایپ ، ڤیدیۆکە بڕەک گیری هەیە.

ڤیدیۆ

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی