Hoppa till innehåll

شاندێکی حدکا لە سوید لە سیمینارێکی سیاسی بە بۆنەی 26 ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە بەشداری کرد.

ڕۆژی شەممە  ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی،  کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید،pdki-komala-seminar-2016-02-05-0

بە بۆنەی ٢٦ی  ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە سیمینارێکی  لە ژێر ناوی ” هەلومەرجی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و ئەرکەکانمان ” بۆ بەڕێز ”عومەر ئیڵخانیزادە” سکرتێری گشتی ئەو حیزبە ڕێکخست بوو.

شایانی باسە لەو پێوەندییەدا کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە نامەیەکی فەرمی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە وڵاتی سوید بانگهێشت کرد و بەو مەبەستە شاندێکی  پێوەندییەکانی کومیتەی گشتی حدکا بەسەرپەرەستی ” محەممەد ئەحمەدی” بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتە  بەشداری کرد و پەیامی کومیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی گەیاندە کومیتەی کۆمەڵە و سکرتێری ئەو حیزبە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید

١٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی

٥ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی

omer-elkhanizade-1