"an independent online kurdish website

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی، شاندێکی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانAmin_azeriwen-0

لە وڵاتی سوید وێرای بەڕێز و تێکۆشەر ” مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی” ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆڕی ماتەمینی دایە ” ئامین ئازەریوەن” دایکی خاتوو ” توبا مەحموودی” خێزانی کاک ” حەمزە عەزیزی” ئەندامی بەوەفا و لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە شاری سالای وڵاتی سوید بەشداری کرد.

دایە ئامین ئازەریوەن لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر و شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و وەک زۆربەی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی زوڵم و زۆر و نەبووی ئازادی و بەرابەری، ئاوارە دەبێت.

خوالێخۆشبوو، بەهۆی نەخۆشییەوە هەردوو لاقی بێ هێز و پاشان لە جووڵە دەکەوێ و زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە سەر جێگا دەمێنێتەوە.

لە ئاکامدا ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی، دڵ و چاوە پڕ لە ئاوات و خۆزگەکانی بۆ یەکجاری لەیەک دەنێ و ماڵئاوایی لە بنەماڵە، گەل و نیشتمانەکەی دەکات.

 prsey-dayki-kak-hemze

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،

بەشی ڕاگەیاندن

٢٨ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی