پێشه‌كی له‌حاستی شه‌هیدانی ده‌ی‌خاكه‌لێوه و گشت شه‌هیدانی كوردستان كڕنۆش ده‌كه‌م‌وسڵاویان بۆ ده‌نێرم .
ده‌ی خاكه‌لێوه‌و چۆنیه‌تی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان و له‌داردانی شه‌هیدپێشه‌وا قازی محمد و هاوڕێیانی‌ودڵسۆزانی كۆمار، ده‌كری بڵێین له‌ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و رۆژنامه‌كان له كوردستان به‌گشتی‌و له هه‌نده‌ران به‌تایبه‌تی، له‌لایه‌ن مێژوو نووس‌و مێژوو‌ناس‌و نووسه‌رانی كورد و بێگانه زۆر نووسراوه‌و هێندیكیش بڵاو كراونه‌وه.
به‌ڵام به‌ڕاستی ده‌كرێ به پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و دوكومێنتانه‌ی كه له ئارشیوی كتێبخانه‌كانی هه‌نده‌راندا هه‌ن، ده ئه‌وه‌نده‌ی كه تائێستا نووسراون له‌سه‌ر كورد‌و كۆماری كوردستان‌و هه‌روه‌ها دابه‌شبوونی كورد به سه‌رچوار وڵاتی تردا، وێڕای كوشت‌و كوشتار‌و له داردان و ئێعدامی ناڕه‌واو ڕه‌فتاری وه‌حشیانه‌ی دوژمن، و پێشێل كردنی هه‌موو ئازادیه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كی چه‌و‌ساوه‌و مافخوراو هێشتا كه‌م نووسراوه.
پێك هاتنی كۆماری كوردستان‌و تێكدانی له‌لایه‌ن دوژمنان‌و له‌داردانی دامه‌زرێنه‌ران، به‌ڵگه‌یه‌كه، لای مرۆڤی سیاسی له‌جیهاندا ڕوون بۆته‌وه؛ كه میلله‌تێكی بێ‌به‌ش‌له هه‌موو مافێكی ئینسانیش، ئه‌و میلله‌ته‌سه‌ره‌ڕا دابه‌ش بوونی به‌سه‌رچوار وڵات‌دا، كه‌وتۆته نێوچوارچێوه‌ی غه‌زه‌بی داگیركه‌ران‌و، وێڕای ئازار‌و ئه‌زیه‌ت‌و چه‌وسانه‌وه‌و كوشتار‌و ئێعدام‌و ته‌نا‌نه‌ت ژینووساید، له‌وجیهانه پان‌و به‌رینه‌دا بێپشتیوانی ماوه‌ته‌وه.
پێویسته بۆزانین له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه كۆماری كوردستان دامه‌زرا، به پێوه‌ری زه‌مان‌و سه‌رده‌می‌خۆی لێك‌بدرێته‌وه، له‌كاتێكداكه شۆرشه یه‌ك‌به‌دوای یه‌كه‌كانی شێخ ڕه‌زا‌و، شێخ عه‌بدولقادرو، شێخ عه‌به‌یدیلاو، ئاڕات و سمكۆ و شێخ‌مه‌حمود. . . له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دیكتاتۆر‌و داگیركه‌ر كه به زه‌برو زه‌نگ‌و خوێن ڕشتنی له حیساب به‌ده‌ری خه‌ڵكی كورد، تێك شكێنران. له‌جه‌نگه‌ی ئه‌و ماته‌مینه مه‌زنه‌دا كه شۆرشه‌كان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان خاموشكرابوون ودوژمنان ئاسوده خاتر پاڵیان دابۆوه.
قازی محمد بۆ ئه‌وه‌ی به‌جیهان‌و داگیركه‌ران پێشان بدات كه گه‌لی كورد ئه‌گه‌ر له‌شۆرشه‌كانیشدا تێشكابێ، له‌بیرو باوه‌ڕدا تێك نه‌شكاوه. ئیسپاتی كرد كه‌كورد له مافی پێشێلكراوی واز ناهێنێ و خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی تا وه‌ده‌ست هێنانی مافی ڕه‌وگیر كرا‌و درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و كاته حاسته‌م‌و مه‌ته‌رسیداره‌دا به‌ڕێبه‌ری پێشه‌وا قازی، كۆماری
دێم‌و كڕاتی كوردستان ڕاگه‌یاندراو ئالای سێ‌ڕه‌نگی‌كوردستان، هه‌ڵكرا.
به حه‌ق شه‌هید قازی محمد ئیسپاتی كرد كه سه‌ربه‌ستی‌و سه‌ربه‌خۆیی مافی ڕه‌وای گه‌لی كورده‌و به تيشكانی شۆرشه‌كان، خه‌بات‌ناوه‌ستێ و تێكۆشان شێلگیرتر درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌رگیز به فه‌رامۆشی نا‌سپێردرێ .
ئه‌و ڕیزه‌كارانه‌ی كه شه‌هید قازی كردویه‌تی‌و له مێژوودا سه‌بت‌و زه‌بت كراون، به‌ڵگه‌یه‌ك بوون بۆ‌له داردانی قازی محمدسه‌ر كۆماری كوردستان‌و به تاوانی دڵسۆزی به كورد‌و بیروباوه‌ڕی پاكی كوردانه، سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی به پێی قه‌ول‌و قه‌رار ده‌بوایه. پاریزرابان، به‌ڵام هه‌میشه دوژمنانی كورد درۆیانكردووه‌و به‌ڵێن‌شكێن بوونه.
له ده‌ی خاكه‌لێوه‌دا له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد له‌و شوێنه‌ی كۆماری كوردستانی لێ‌راگه‌یه‌ندرابوو، ئالای سێ ڕه‌نگی كوردستانی لێهه‌ڵكرابوو، به ناحه‌ق له دار دران.
له‌و كاته‌وه ده‌ی خاكه‌لێوه هه‌موو ساڵێ له‌و رۆژه‌داخه‌لكی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌چنه گۆڕستان‌وچه‌پكه‌گوڵی ئه‌مه‌كناسی له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان داده‌نێن . بێشك ئه‌و ڕۆژه پڕ‌خه‌م‌و په‌ژاره مێژوویه. نه‌ك هه‌رگیز له‌بیرناكرێ، به‌ڵكوو تابڵۆیه‌كه له وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی وه‌سیه‌تنامه‌ی پڕ‌له ئامۆژگاری پێشه‌وای مه‌زن قازی شه‌هید.
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پیكرا؛ له‌سه‌رپێشنیاری شه‌هید دوكتور قاسملوو، ده‌فته‌ری سیاسی ده‌ی خاكه‌لێوه‌ی كه ڕۆژی له‌داردانی ڕێبه‌رانی كۆماری كوردستانه، به‌ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستان په‌سندكرد .
دوا به‌دوای تێشكانی كۆماری كوردستان و له‌داردانی سه‌ران‌و دلسۆزانی كۆمار؛ خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی له دژی دوژمنی داگیركه‌ر هه‌ر‌در‌ێژه‌ی بووه‌و به سه‌دان‌و‌بگر‌ه هه‌زاران تێكۆشه‌ر له‌پێناو ئازادی‌و‌مافی پێشێل كراودا بوونه‌ته فیدای گه‌ل‌و نیشتمان . شه‌هیدانی وه‌كوو كه‌سایه‌تی ناسراو؛ سه‌دیق ئه‌نجیری، سو‌له‌یمان موعینی ، مه‌لاڕه‌حیمی وردی ،
نه‌حۆ شكاك،باپیر ، هاشم حه‌ق طڵب ، ئه‌سعه‌د‌خودایار، ملائه‌حمه‌د شه‌لماشی‌ئاواره ، سمایلی‌شه‌ریفزاده، عه‌بدولاموعینی، سه‌ید‌فه‌تاح‌نزامی، مه‌لامحمودزه‌نگه‌نه، خه‌لیل شه‌وباش مینه شه‌م و هاواڵه كانی‌و ده‌یان كادری شوڕشگێری تر، له‌و ڕێگایه‌دا شه‌هیدكراون .
هه‌رله‌و شۆرشه‌ی ئێستاماندا گه‌وره پیاوان‌و كه‌سایه‌تی شه‌هیدی وه‌كوو: دوكتورقاسلووسكرتێری حیزب، د‌ـ سه‌عید‌شه‌ڕه‌فكه‌ندی سكرتێری، ،سه‌رگورد عه‌بباسی‌فه‌رمانده‌پێشمه‌رگه، سه‌رگوردعلیارفه‌رمانده‌ی پیشمه‌رگه ، سه‌روان جاویدفه‌رمانده‌و ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی، سه‌روان ئه‌فشین ، سه‌روان حاته‌م ، حه‌كیم ڕه‌زایی‌كۆمیته‌ناوه‌ندی و ده‌باغی‌و
د‌ـ قه‌سیم‌سه‌وجه‌و. . . ده‌یان فه‌رمانده‌و كادری رێبه‌ری‌تری سیاسی، له‌پێناو ئازادی‌و مافی ڕه‌وگیركراوداخوێنیان له‌سه‌رخاكی پیرۆزی كوردستان و مه‌یدانی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانیدا ڕژاوه‌و بوونه‌ته قو‌ربانی گه‌له‌كه‌یان .
هه‌ر ئه‌وفیداكاریانه‌ن كه ئه‌وڕۆ بوونه‌ته مایه‌ی سه‌ربلندی گه‌له‌كه‌مان و شێلگیرتربوونی خه‌بات‌و تێكۆشانی ئێستامان .
له‌كۆتاییدا ڵه‌و سایت خۆشه‌ویسته‌دا سلاوی خۆم ده‌نێرم بۆ سه‌ر جه‌م شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، هه‌روه‌ها سڵاو ده‌نێرم بۆ بندكراوانی سیاسی كورد له نێو‌ڕه‌شه چاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا .
خاكه لێوه‌ی ٢٠١٦ میلادی : سه‌عیدكاوه ( كوێستانی)