رێکەوتی ٢٨ی مارسی ٢٠١٦ی زاینی کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆریادێکی ڕێزگرتن بۆ بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە حەوزەی ڤێستمانڵاند لە شاری ڤێسترۆس پێکهێنا.
کۆریادەکە کە لە لایەن بەرێزان ناجی فەقیپوور و ئاهوو شەریفی بەرێوە برا کە بە سرودی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە ڤێستمانلاند ناجی فەقیپوور بە گەرمی بە خێرهێنانی بنەماڵەی شەهیدان کراو بڕگەکانی کوریادەکەی بۆ بەشداران ڕوونکردەوە.
ئەوجار عەزیز مورادپەرەست بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ڤێستمانلاند، وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئامادەبوونی بەشداران لەو کۆڕیادەدا، باسێکی سەبارەت بە١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پێشکەش کرد.
دواتر لە لایەن ئەندامانی کومیتەوە ڵەوحەی رێز گرتن لە بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان کە لە لایەن کومیتەوە ئامادە کرابوو ،و هەروەها نامەیەکی رێزلێنانی کومیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزب لە بنەمالەی شەهیدان و شاخەگۆلێک پێشکەش بە کۆمەڵێکی زۆر لە بنەماڵەی شەهیدان کرا کە بەشداری کۆڕیادەکە بوون.
لە بەشێکی تری کۆڕیادەکە دا مورادپەرەست هێندێک زانیاریی پێویست لە سەر ئەو ئەرکە پیرۆزەی کە کومیتەی حیزب لە حەوزەی ڤێستمانڵاند سەبارەت بە دروست کردنی لەوحەی رێز لێنان لە بنەمالەی شەهیدان و کارو ماندوو بوونی ئەندامانی کومیتە بۆ بەشداران باس کرد.
ئەم کوریادە لەلایەن بنەمالەی شەهیدانەوە بە ئەرکێکی پیرۆز وهسف کراو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ کومیتە دهربڕی.
پێوسیتە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم کۆڕیادە تایبەت بوو بو ڕێزگرتن لە ماڵباتی دەیان شەهیدی ڕێی ڕزگاریی کوردستان کەلە ناوچەی ڤێستمانلاند نیشتەجێن.
کۆڕیادەکە بە سڕوودی ئەی شەهیدان کۆتایی هات
ئاگاداری
و هەر وەها کومیتەکانی حیزب لە شارەکانی ڤێسترۆس ، ئورۆبرۆ و ئێسکیلستونا پێکەوە سمینارێکی گشتی بە بۆنەی رۆژی شەهیدان لە شاری ئێسکیلستونا لە رێکەوتی ٢٠١٦/ ٤/ ٢ بەرێوە دەچێ کە هەرکام لە تێکۆشەرانی دێمۆکرات: مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی و کا دوکتۆر حوسێن خەلیقی بەبۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان وتار پێشکەش دەکەن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران – کومیتەی ڤێسترۆس(سوئێد)
٣٠ ئاداری ٢٧١٦ ی کوردی