ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٦ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی، لێژنه یەکی هاوبه‌ش له كومیته ناوچه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له ستۆکهۆڵم، جێژنی نەورۆزی کوردەواری و ساڵی نوێی کوردیان بە بەشداری کۆمەڵێ لە کوردانی دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵم و دەورووبەری بەرز و پیرۆز ڕاگرت.
ئامانج له پێکهێنانی جێژنێکی هاوبەش، هەوڵدانێک بوو بۆ بە شداری پێکردنی هەموو چین وتوێژە کانی کوردان لە خۆرهه ڵاتەی کوردستان له جێژنێکی نە تەوەیدا
پاش به‌خێرهاتن کردنی به‌شداربووان ، لە لاین پێشكه‌شكاری به‌رنامه ” ره‌سوڵ سیسێری ” شەوە ئاهنگه‌كه به خولەکێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
دواترسرودی” ئەمڕۆژی ساڵی تازه یه نه ورۆزهاته وه” له لایەن گۆرانی بێ‌ژان ” جه‌ماڵ شافی، حامید محه‌مه‌دیان، عابید حه‌یده‌ری و ئارمان محه‌مه‌دی ” به هاوده نگی هەموو به شداربووان خوێنرایه وه.
په‌یامی هاوبه شی نه‌ورۆزی له لایەن” دڵنیا ره‌حیمزاده” بە زمانی کوردی و” سەیران ئەسوەند” بە زمانی سوێدی پێشکه ش کرا.
ووتە و ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ووشەی نەورۆز له لایان ” ئازاد ئه مینی” وە، پێشکەش کرا.
پاشان شانۆیەک له سه‌ر نه‌ورۆز له لاین گروپی شانۆ ی ” سه‌ربه‌خۆ” پێشكه‌ش نمایش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا کومیتەی هاوبەشی شەوە ئاهەنگەکە بۆ ڕێزگرتن لە هەوڵ و تێکۆشانی دوو لاوی زیرەک و بەتوانا لەبواری ” وەرزشدا ” ئیمان دارابی و ئارام بەرزەنجی” کە خەڵکی ڕۆژهه لاتی کوردستانن و لە بواری وەرزشیدا توانیویانە زۆر سەرکەوتنی بەرچاو و مەزن بەدەست بێنن و ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ئاست سوید و جیهاندا بەرزکەنەوە.
بەشی دووهەمی شەوە ئاهەنگەکە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هەڵپەڕینی بەشداربووان، کە بە دەنگی خۆشی گۆرانی بێ‌ژان ” جه‌ماڵ شافی، حامید محه‌مه‌دیان ، عابید حه‌یده‌ری و ئارمان محه‌مه‌دی ” بەڕێوە چوو. شایانی باسە ” عەلی خوسرەوی و فەریبورز” یش خۆبەخشانە گۆرانی‌یان ووت و شەوە ئاهەنگەکە تا درەنگانی شەو درێژەی کێسا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ ستۆکهۆڵم
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ ستۆکهۆڵم
٢٦ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی