ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کومیتەی مالمۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،
به مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی کورد و کوردستان، لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەمەد یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان و هاوڕێیانی سمینارێکی لە کەمپێکی پەنابەران له شاری ” بوتستاد” بەڕێوەبرد.
سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان وتەیەک له لایەن کاک ئەنوبەکر پێشکەش کرا. دواتر لەوحەی ڕێزلێنان کە له لایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئامادە کرابوو، پێشکەش بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی نیشتەجێ لەو شارە کرا.
لە بەشێکی دیکەی سیمینارەکەدا ڕێگا بە بەشداربووان درا، کە ڕەخنە، پرسیار و پێشنیارەکانیان ئاراستەی کومیتەی حدکا لەو شارە بکەن و لەلایەن کومیتەی ناوبراوە وڵامیان درایەوە.
لە دوایین بڕگەی سیمینارەداکە بە وتارێکی دیار حاتەمی و هەروەها نوێ کردنەوەی پەیمان بە ڕێبازی شەهیدان، سیمینارەکە کۆتایی پێ هات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ماڵمۆ
٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی