ڕۆژی پێنچ شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، كومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری ئێسكیلستونای وڵاتی سوید،
به بۆنه‌ی ١٠ی خاكه‌لێوه ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی نیشتەجێی ئه‌و شاره‌ی كرد.
شایانی باسە لەو سەردانەی کومیتەدا، هەر یەک لە بەڕێزان: ”حەبیب بەهرامی و هێڕش بەهڕه‌مند” ووتەیەکیان سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژه و خۆشەویستی و نەمری شەهیدانی گەلەکەمان بێشكه‌ش كرد.
پاشان بە چه‌پكه گۆڵی ڕێز لێنان و نامه‌یه‌كی ” كومیسونی كومه‌ڵایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بنه‌ماڵه‌ی سەربەرزی شه‌هیدانیان بەسەر کردەوە و لەلایەن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانیشەوە پێشوازییان لێ‌کرا و سه‌ردانه‌کەیان به كارێكی پیڕۆز و نیشانه‌ی کارامەیی و لێهاتووی كومیتەی حدکا لەو شارە، وه‌سف كرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئیسكیلستونا
١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی
٣١ی مارسی ٢٠١٦ی زایینی