وه‌ك ئاگادارین ڕۆژ نییه به‌هۆی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ڕرێژیمی كۆماری ئیسلامی، گه‌لی كورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان
تووشی گرتن، كوشتن و لە سێداره‌دان ، كه‌وتنه سه‌ر مینی چێندراوی ڕێژیم، مادده هۆشبه‌ره‌كان، بێ‌کاری و هەژاری، گۆشەگیرکردن، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تی كچ و ژنی کوردستانیان و زه‌بروزه‌نگی ده‌زگا ئه‌منی و سێخورییهكانی ئه‌و ڕێژیمه نه‌بنه‌وه. ئەوە وای کردووە کە ئیتر ڕوومه‌تی ژیان و بیرکردنەوەی لە داهاتوو وێنایەکی تراژیک بە خۆیەوە ببینێت، بە شێوەک کە هیچ دەرەتانیك بۆ ژیان نەمێنێت. لە هەمان کاتدا به ورد بوونەوە لە کارنامەی ٣٦ ساڵی ڕابردووی ڕێژیم دەبینین نە لە فەلسەفە و مەنتیقی ولایەتی فەقیهـ و نە لە قانوون و ستراتیژی کۆماری ئیسلامی‌دا جیا لە كوشتار و سه‌ركوت هیچ مافێیک بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و پێکهاته نه‌ته‌ویی و ئاینییه‌کانی دیکه رەوا نابینرێت، ئیتر ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە ، گه‌لۆ باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌و ڕێژیمه‌ی كه بە وەها عەقلییەتێکی هۆڤانە وه‌ڵامی داوا رەواکانی گەلەکەمان ده‌داته‌وه، چییه؟
لە لایەکی دیکەوە دەبینین سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلان و به‌ربه‌سته ئه‌منی و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه له سه‌ر گیانیان، خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی كوردستان وشیارتر و یه‌كگرتووتر له جاران، بوێرانه له ده‌رفه‌ته جیاجیاكان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و به به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و داكۆكی له مافه مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان، تابۆی ترس و بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر ڕێژیم‌دا ده‌شكێنن. به‌م شێوه‌یه ده‌بینن خه‌ڵكی كوردستان به خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له ئیراده و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خۆیان، بڕیاریان داوه چیتر له‌ژێر باری کوێله‌تی، نه‌هامه‌تی و بێ ناسنامه‌ییدا ژیان به‌رێ نه‌كەن و لە پێناو دابینکردنی مافەکانیان، به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی، شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی و زه‌بروزه‌نگی ئه‌و ڕێژیمه له به‌ر یه‌ك هه‌ڵته‌كێنن .
ئەو ڕاستیە ئەوەمان پێ دەلێ کە زوو یان درەنگ، ڕێژیمی ئێران بەهۆی کەڵەکەبوونی زۆری زوڵم و تاوانکاری له هەڵدێران نزیك دەبێتەوە و گه‌ر هه‌روا درێژه به‌و سیاسه‌تانه‌ی بدات و به‌ره‌و دێموکراتیزه‌کردنی وڵات و قبووڵکردنی شوناسی نەتەوەکانی ئێران هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرێت دوور نیه له داهاتوودا وه‌کو عێراق و سووریه به‌ره‌و پارچه‌بوونیش بڕوات. ڕاستی ئه‌و بۆچوونه‌ش لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که ده‌بینین نەتەوە بندەستەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پاڵ دەدەنە شوناس و ناسنامەی خۆیانەوە و ڕزگاری دەکەنە ئاوێنەی وێستەکانیان.
له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پێویستییه مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه، ده‌بینیین حیزبی دێموکرات بۆ شه‌كاوه ڕاگرتنی ئیراده‌ی سەروەری گه‌ل و نیشتمان، لە پەیامی نەورۆزی ئەمسالدا، “دروشمی لێک گرێدانی خەباتی شاخ و شار”ی کردووەتە هەوێنی خه‌باتی ئه‌و قۆناخه. له‌م ڕووه‌وه دەبینین حیزبی دێموکرات بە لێکدانەوەیەکی ژیرانەی هەلومەرجەکە ده‌یهه‌وێ گیانێكی تازه ببەخشێتە خەبات لە خۆرهەڵاتی کوردستان، و ئیرادەی گەلی کورد بۆ گێڕانەوەی سەروەریی بکاتە خەمێکی ڕۆژانەی خۆی و بە خاوەن دەرکەوتن لە ڕساڵەتە مێژووییەکەی دێتە مەیدانەوە تاکوو بە کۆمەڵگای کوردی بڵێ کە ئەوان لە بەرەنگاریی داگیرکەر تەنها نین و هەروها بە داگیرکەریش ئەم پەیامە بگەیەنێ کە ئێمە بۆ پارێزگاری لە کەرامەت و مافە مرۆییەکانی گەلی کورد و هاونیشتمانیانی کوردستان، پشت ئەستوور بە هێز و توانای لاوان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبێنە پارێزڤانی هەموو بەشەکانی ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی گەلەکەمان.
بەو شێوەیە دەبینین حیزبی دێموکرات وه‌ك ئادره‌سی باوه‌ڕپێكراوی خه‌ڵكی كوردستان بەو ڕابوونەی مزگێنیی قۆناخێكی نوێی خه‌بات و به‌رخۆدان دژ به ڕێژیمی تێرۆریستی و دژه مرۆڤی ئێران به خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ڕاگەیاندووە. هەر بۆیە پێویستە (ژنان، لاوان، چین و توێژ و پێکهاته جیاوازەکان)، ئەوانەی کە باوەڕیان بە سەروەری، کەرامەتی ئینسانی و ده‌سه‌ڵاتی دێموکراتیک هه‌یه، ئەوانەی ده‌یانهه‌وێ به خۆڕاگری و بەرەنگاری بەرانبەر بە داگیرکەر ژیانێکی ئازاد و به‌خته‌وه‌ریان هه‌بێ، پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات بکەن، حیزبێک کە دەیهەوێ بە پاڵپشتی کوردستانیان ئەو ڕابوونە بکاتە هەوێنی قۆناخێکی نوێی خەبات بۆ ئازادی گەلە بندەستەکەمان.