"an independent online kurdish website

بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاورێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆش بوو، رۆژی شەممە رێکەوتی ۲/٤/۲٠۱٦ رێورەسمێک بە بۆنەی ۱٠یەمین ساڵیhaji-rabi-azeri

کۆچی دوای کاک سەید عەلی ئازەری  کە لە لایەن بنەماڵەی ناوبراو پێکهێندرابوو   لە وڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو.

دەستپێکی یادکردنەوەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی کاک سەید عەلی و هەروەها هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەستی پێکرد کە لە لایەن نەوەکانی کاک سەید عەلی پێشکەش کرا.

دانانی چەبکە گولی وەفاداری و هەڵکردنی مۆمی یادی ۱٠ساڵەی کۆچکردوو لە لایەن حاجی رابی هاوسەری خوالێخۆش بوو.

بەخێر هێنانی میوانەکان لە لایەن کاک سەید غەفوور ئازەری

خوێندنەوەی ژیاننامەی خوالێخۆشبوو کاک سەید عەلی لە لایەن کاک  وەفا مستەفاپوور

پەیامی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆڕوێژ کە لە لایان کاک کەماڵ شەریفی پێشکەش کرا

پێشکەش کردنی شیعرێکی بەسۆز  لە لایە کاک هیوا ئەحمەدی

پەیامی بەڕێز و تێکۆشەر کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی کە بۆ ئەو یادە ناردرابوو لە لایەن کاک هیوا ئەحمەدی پێشکەش کرا

باسێکی کورت لە سەر کتێبی “هەڵۆیەک لە کوردستان تەمەنێک لە غوربەت” لە لایەن خوشکە گەلاوێژ مێهفەر پێشكه‌ش كرا. دیارە ئەم کتێبە لە سەر ژیان و رابردوویی تێکۆشانی کاک سەید عەلییە و  لە لایەن بنەماڵەی ناوبراو و بەهاوکاری هاورێ و هاسەنگەرانی لە حاڵی ئامادەکردن دایە.

پێشکەش کردنی باسێک لە لایەن بەڕێزان کاک ئەحمەد عەزیزی و کاک ئیبراهیم لاجانی لەسەر کەسایەتی و هەروەها دەوروو نەخشی خوالێخۆشبوو .

پێشکەش کردنی شیعرێکی بە هەست لە لایە مامۆستا پەیمان.

سرودێک لە لایەن کاک سەید فەرەیدوون حوسێنی

نیشاندانی چەند کلیپێک بەشێوەی پروشکتۆر کە لەودا چەند کەسێک لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کاک سەید عەلی لەسەر ژیان و رابردویی خەبات و تێکۆشانی ئه‌و نەمره‌ دەوێن.

هۆنراوەیەک لە لایان کاک مەلا محەممەد بیگزادە  کە بۆ ئەورۆژە ئامادە کرا بوو  لە لایەن کاک سمکۆ بێکەسەوە  خوێندرایەوە

بەڕێزان کاک مەولوود عەبدیلزادە و کاک خدر دۆڵەیی وەکوو هاوڕێ و هاوسەنگەری دێرینی کاک سەید عەلی بەشێک لە بەسەرهاتی رۆژانی پێشمەرگایەتیان پێشکەش بە بەشدارانی بەڕێزی ئەو یادەوەریە کرد.

خوێندنەوەی هۆنراوەیەک کە لە لایە نەوەکانی کاک سەید عەلی واتە ژاکاو و ئارام ئامادە کراوە بوو.

رێورەسمەکە بە سپاسنامەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کۆتایی پێهات .

بۆ وێنەکانی ئەم یادە ئێرە کلیک بکەن، تکایە

بۆ وێنەکانی پێشمەرگایەتی نەمر سوید عەلی ئێرە کلیک بکەن ، تکایە

بابەتی پەیوەندی دار

کێله‌شین دە ساڵە تازیە باری رۆڵەی خۆیەتی، بە بۆنەی دە ساڵەی کۆچی دوایی شەهید سەید عەلی ئازەری، حەیدەر محەمەدی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی