Hoppa till innehåll
Hem » شاندێکی کومیتەی سویدی حدکا بەشداری لە یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی سوید کرد

شاندێکی کومیتەی سویدی حدکا بەشداری لە یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی سوید کرد

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٩ی مەی ٢٠١٦ی زایینی، ڕێکخسنی ”یەکێتی نیشتمانی کوردستان” لە وڵاتی سوید، pdki-leyadi-puk-suid-0

یادی ٤١ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەی بە بەشداری ” عومەر شێخ موس” کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی‌یە، بەڕیوە چوو.

لەو یادەدا وێرای سەفیری دەوڵەتی عێراق لە سوید و نوێنەری حوکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید، کۆمەڵێ حیزب و لایەنی سیاسی و فەرهەنگی کوردستانی،عێراقی و سویدی بەشدار بوون کە تیایدا شاندێکی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،بەشداری کرد و لەو پێوەندییەدا برووسکەی پیرۆزبایی خۆی پێشکەش کرد.

پاش ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و بەخێرهاتن کردنی بەشداربووان لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە، داوا لە ” عومەر شێخ موس” و چەندین مێوان و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان کرا، کە لە ڕیزی پێشەوەی بەشداربووان دانیشتبوون تەشریف بەرن و مۆمی ٤١ ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داگیرسێنن.

دواتر چەندین پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی خوێندرانەوە کە یەک لەوان برووسکەی پیرۆزبایی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو لە سوید.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید،

٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی،

٢٩ی مەی ٢٠١٦ی زایینی،