هه‌موو ساڵێك له 24 ی حوزه‌یران یادی له سێداره‌دانی شیوعییه‌كی چه‌ڵه‌نگ و نه‌ترس و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئازا‌و قاره‌مان و كه‌ساییه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوو
رۆڵه‌یه‌كی به جه‌رگ و هوشیاری كورد ئه‌كرێت و ئاسان نییه باسی قاره‌مانییه‌تی، دڵسۆزیی و خۆراگریی ئه‌و مرۆڤه به توانایه به وشه بكرێت چونكه له روویكرداره‌وه به یارمه‌تی هاورێیانییه‌وه له ناو رێكخراوه‌كانی حزبدا رێكخه‌رێكی زیره‌ك و چالاك و له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا نه‌خشه‌دارێژو ئه‌ندازیارییه‌كی سه‌ربازی (عه‌سكه‌ری) بێ هاوتا بوو.
له دامه‌زراندی حزبی شیوعی عێراقییه‌وه { ساڵی 1934} شیوعییه‌كان له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی وڵات و چاككردنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژارو چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تكێش تێكۆشاون و، له رێی ئه‌و تێكۆشانه‌دا خوێنێكی زۆری به‌خشیوه‌و ژیانی رۆڵه‌كانی و ئه‌ندامه‌كانی كردووه‌ته قوربانی و سه‌ركرده‌كانی حزب پێشه‌نگ بوون له خۆ به‌ختكردن و بۆ نموونه حكومه‌ته‌كه‌ی نوری سه‌عید هه‌ر زوو حوكمی له سێداره‌داریان به سه‌ر هاورێ فه‌هد سكرتێری حزب و هاورێیانی سارم و حازم دا‌و له 14ی شوباتی 1949 حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێكرد به‌لام پێش ئه‌وه‌ی فه‌هدی نه‌مر مالئاوایی له گه‌ل و نیشتمان بكات وتی : { شیوعیه‌ت له مردن به‌هێزتره و له داری سیداره بلندتره} و له‌و كاته‌وه حزب له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر پۆل پۆل شه‌هیدی داوه‌و هاورێی قاره‌مان و نه‌مر جه‌وهه‌ر یه‌كێك له‌وانه.
له ناو خێزانێكی جوتیاری هه‌ژاردا له دێی گوڵانی حاجی كاكه‌وڵا مناڵێكی بزیۆی چاوه‌گه‌ش { ره‌ووف } له ساڵی 1953 دا چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێنا و، هه‌ر له مناڵییه‌وه به‌هۆی هاتووچۆی هاورێیانی به‌رپرس و كادیره‌كان و ئه‌وانه‌ی له به‌ر شاڵاو داپڵۆسینی رژێمه كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆرییه‌كان هه‌ڵاتبوون وه‌ك هاورێیان ئه‌حمه‌د دڵزاری شاعیری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان و عه‌بدوڵلای مه‌لا فه‌رج (مه‌لا عه‌لی) و فارس ره‌حیم (دكتۆر فارس) و ژماره‌یه‌كی تر، دێی گوڵانی حاجی كاكه‌وڵا بوو به خانه‌خۆێ و ماڵه‌كه‌ی حاجی محه‌مه‌د گوڵانی بوو به جێی حه‌شاردان و حه‌وانه‌وه‌یان و له ناو ئه‌و خێزانه‌دا ره‌ووف په‌روه‌رده ئه‌بێت وگوێی له وشه‌ی شیوعی و شیوعییه‌كانه‌و، له دێی بانیخیڵان خراوه‌ته به‌ر خوێندن و، له پاش سه‌ره‌تایی چووه‌ته ناوه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان و، به هۆی بارودۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندی كردن به رێزه‌كانی حزبی شیوعی ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگردو، خۆی به ته‌واوه‌تی وه‌ك كادرێكی كارامه ته‌رخانكرد بۆ كار‌و راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی حزب.
رۆوف له بارودۆخی گرتن وكوشتن وشه‌ری حكومه‌ته خوێنرێژه‌كان نموونه‌ی ئازایه‌تی وخۆراگری قاره‌مانانه بوو، له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به ئه‌ندامی حزب و، هه‌ر به‌و شێوه‌یه بوو به ئه‌ندامی لێژنه‌ی جوتیاران و، ئه‌م لێژنه‌یه كاروباری ناوچه‌كه هه‌ر له قه‌ره‌داغه‌وه تا وارماوه‌و ده‌ربه‌ندیخانی به‌رێوه ئه‌برد
له پاش به‌یانی 11 ی ئازاری مێژوویی ساڵی 1970 هاورێ ره‌ۆوف به گوروتێنێكی گه‌رم و ئازایانه‌و دوور له ماندوو بوون په‌ره‌ی به خه‌بات و تێكۆشانداو، حزب بۆ فێربوون و زیادكردنی زانیاری فیكری و رێكخراوه‌یی ناردیه به‌غداو ، له‌وێ له باره‌گای ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق چووه خولی راهێنان له چه‌ندین كۆرس به‌شداری كرد و، له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی محه‌لی پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسی رێكخراوی حزب له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان.
ره‌ۆوف له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به كادرێكی لێهاتوو به توانا‌و زۆر چالاك بوو، جێی سه‌رسورمانی هاورێیانی بوو له ئه‌نجامدانی كار‌و ئه‌ركه‌كانی و ، هه‌ر بۆیه‌و له ته‌مه‌نێكی كورتدا توانی متمانه‌ی حزب و جه‌ماوه‌ر وه‌ده‌ستبهێنێت و، حزب پله‌ی حزبییه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌و كردی به ئه‌ندامی رێكخراوی هه‌رێمی كوردستانی تێكۆشه‌ر
كه‌م كه‌س هه‌یه بتوانێت وه‌سفی قاره‌مانیه‌تی و دڵسۆزیی و خۆراگریی و توانای ره‌ووف بكات، له ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو به یه‌كێك له پیاوه به ئه‌مه‌ك ونه‌ترسه‌كان و، شه‌وو رۆژ به‌وپه‌ری توانایه‌وه‌و، له پێناوی بته‌وكردنی ریزه‌كانی رێكخراوه‌كانی حزب كاری ئه‌كرد.
له تافی لاوی‌دا له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له پێناو گه‌ل و نیشتمان رووی كرده حزبی شیوعی عێراق و بوو به ئه‌ندام و، ده‌ستیكرد به خه‌بات و تێكۆشانی بێ‌وچان و، له 5/10/1972 له گه‌ڵ قه‌دریه كچی هاورێی شیوعی ناسراو عوسمان هه‌ولێری هاوسه‌رگیری كرد‌و، هه‌ر زوو له رێگای تێكۆشانی پیرۆز‌دا خوێ و هاوسه‌ره تێكۆشه‌ره‌كه‌ی هاورێ { قه‌دریه عوسمان} دووچاری راونان و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و بوونه‌وه‌و، خۆراگرانه و سه‌ربه‌رزانه و بێباكانه‌و له خۆشه‌ویستی حزب و هاورێیاندا درێژه‌یان به خه‌بات و تیكۆشان له دژی رژێمی خوێنرێژی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بیدا دا.
هاورێ ره‌ووف مرۆڤێكی دڵسوزو ساده‌و دڵساف و خاوه‌ن توانایه‌كی پۆڵایین و سیفاتێكی جوان و سیما‌و ره‌واڵه‌تێكی كه‌سایه‌تییه‌كی رێزدارو خۆنه‌ویست بوو، ده‌ستپاك و جێی متمانه‌و، خاوه‌ن موراڵێكی بی وێنه‌و تیكۆشه‌رێكی بێ هاوتاو ئازا‌و قاره‌مان و رۆڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌كی گه‌ل بوو.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1978 رژێمی دیكتاتۆری به مه‌به‌ستی كرتنی رۆوف چه‌ند كه‌ره‌ت هه‌وڵیداو نه‌یتوانی و، هاورێ بۆ خۆشاردنه‌وه ناچار كرا روو له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ بكات و، له‌وێشه‌وه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوری چوون بۆ هه‌ورامان به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی بنكه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی حزب له ناوچه‌ی {به‌له‌بزان} و، سه‌ركه‌وتووانه توانیان بنكه‌یه‌ك دامه‌زرێنن و، به هۆی ئه‌وه‌ی هاورێ ره‌ووف یه‌كێك بوو له به‌رپرسه‌كانی حزب روو به‌رووی زۆر مه‌ینه‌ت و هیلاكی بوو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاوبان بۆ ئازوقه‌و خواردن و، دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و، ژماره‌ی هاورییان رۆژ له دوای رۆژ زیادی ئه‌كردو، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و تفاقی پێشمه‌رگایه‌تی زۆر كه‌م بوو، ئه‌وه‌ی هه‌بوو ته‌نها 10 چه‌كی كۆن بوون.
هاورێ ره‌ووف وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دلێرو چالاك له ئه‌نجامدانی كاروبار‌و ئه‌ركی رۆژانه‌ی مرۆڤێكی جوامیرو هێمن و له سه‌رخۆ بوو، له لایه‌ن دۆست و پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م هاورییان و كه‌سوكاری جێی رێز‌و خۆشه‌ویستی بوو، هه‌موو كات ده‌م به پێكه‌نین و قسه خۆش ده‌ستپاك و دڵپاك و راستگۆ‌و، به درێژایی ته‌مه‌نی ژیانی مه‌ردانه و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و، له به‌ره‌ی پێشكه‌وتووخوازو ئازادیخوازان و گه‌ل بوو، به سه‌ربه‌زی ژیا‌و چاونه‌ترسانه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد.
دووای شه‌ری پاوه، شه‌ری هێزه‌كانی ئێران دژ به حزبی دیموكراتی كوردستانی – ئێران {حدكا} هێزه‌كانی حزب ناچار كران به‌له‌بزان جێبێڵی و له رووبای سیروان بپه‌رێته‌وه بۆ هه‌زارپه‌س و چه‌می گریانه و، هاورێ رۆوف كه نازناوی {جه‌وهه‌ر} بوو رۆڵێكی به‌رچاوو كارامه‌ی هه‌بوو له روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی حزب و كار‌و ئه‌ركه نۆێكانی پێشمه‌رگایه‌تی (عه‌سكه‌ری) و، چۆنێتی پاراستنی بنكه‌و هاورییان له كاتی هێرشی ناكاوی دوژمن (سوپا‌و جاشی) رژێم.
هاورێ جه‌وهه‌ر سه‌ركردایه‌تی چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی كرد بۆ لێدانی بنكه‌و ره‌بایاكانی دوژمنی ترسنؤك و، به‌و جۆره كارانه وره‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز ئه‌كرده‌وه‌و، كاتێ بنكه‌ی حزب له هه‌ورامان گواسترایه‌وه بۆ دێی بیتوش له ناوچه‌ی ئالان، هاورێ وه‌ك سه‌ركرده له گه‌ڵ چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنی دیكتاتۆری چوون بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و، له پاش چه‌ند مانگێك ده‌ستی كرد به دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌ی بچوك بۆ لێدانی رژێمی دیكتاتۆری و، دابه‌شكردنی به‌یان وبڵاوكراوه‌كانی حزب و، ئه‌وه‌ش وای له خه‌ڵك كرد په‌یوندی زیاتر به حزبه‌وه بكه‌ن.
له ساڵی 1983 له كاتی شه‌ری پشتاشان مه‌فره‌زه‌یه‌كی قاره‌مانی حزب و هاوری جه‌وهه‌ر كه‌وتنه كه‌مینێكی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و، له ئه‌نجامدا دوو هاوری شه‌هید كران{ نه‌جم شیخ محه‌مه‌د بانیخیڵانی و كامل ئه‌حمه‌د سه‌مین كانی ساردی } و، خوێ و ژماره‌یه‌ك له هاورییانی تر بریندار بوون.
له ساڵی 1986 به مه‌به‌ستی تیماركردن و خوێندن حزب ناردیه مۆسكۆ له یه‌كێتی شۆره‌وی و، له گه‌رانه‌وه‌یدا حزب ناردیه كۆماری یه‌مه‌نی دیموكراتی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی زانیاری عه‌سكه‌ری و، كه گه‌رایه‌وه كوردستان بوو به به‌رپرسی عه‌سكه‌ری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك – حزبی شیوعی عێراق.
ساڵی 1987 به هاوكاری هاورییان و به‌رپرسانی حزبه كوردستانییه‌كانی تر نه‌خشه‌یان بۆ لێدانی دوژمنی دیكتاتۆری و ئازادكردنی قه‌رداغ دانا‌و، سه‌ركه‌وتووانه گه‌یشتن به ئه‌نجام و دوژمنیان له ناوچه‌ی قه‌ره‌داع قاوداو، حزب به بێ زیان ده‌سكه‌وتێكی باشی ده‌ستكه‌وت و، هه‌ر له پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هاورێ به یارمه‌تیدانی هاورییاتی تر نه‌خشیان بۆ كرتنی شارۆچكه‌ی نه‌وجول دارشت و، هیزه‌كانی حزب به ته‌نها توانیان له ماوه‌یه‌كی كورتداو به بێ زیان ده‌ست به سه‌ر شارۆچكه‌كه بگرن، له گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره له ئۆتۆمبیل و دۆشكاو و هاوه‌ن و ئار بی جی R B G و چه‌كی سووك و كه‌ره‌سه‌ی په‌یوه‌ندی (بێته‌لی راماڵ).
له شوباتی 1988 هاورێ جه‌وهه‌ر له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه كه‌وتنه‌رێ به‌ره‌و گه‌رمیان و ناحیه‌ی جه‌باره به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی هێزی دوژمن (ئیستطلاع) و، پاشان ئازادكردن و كرتنی شاروچكه‌ی جه‌باره‌و، له‌و كاتانه‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه دوژمنی خوێنرێژ نیازی هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌داع، بۆیه یه‌كسه‌ر به‌بێ راوه‌ستان گه‌رایه‌وه بۆ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند له دێی ئه‌ستێڵی سه‌رو له قه‌ره‌داع و، له‌و رۆژانه‌دا دوژمنی دیكتاتۆری سه‌دام حوسه‌ین به چه‌كی كیمیاوی دای له دێی سێوسێنان و دوكان و78 كه‌س له سێوسێنان شه‌هید بوون و، له پاش ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه و له پرۆسه‌ی ئه‌نفالی دێزو چه‌په‌ڵ رژێمی به‌دناو هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كه و پێشمه‌رگه‌كانی حزبمان رۆڵی باشیان هه‌بوو له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی سوپا‌و جاشی رژێمێ خوێنمژدا.
له كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حزب و حزبه‌كانی تر له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ هاورێ جه‌وهه‌ر نه‌یویست ناوچه‌كه چۆڵ بكات و، سوور بوو له سه‌ر مانه‌وه‌و، له پاش ره‌زامه‌ندی حزب له گه‌ڵ پۆلێك له پێشمه‌رگه ئازاكانی حزب مایه‌وه و، له كاتی چوونی به ئه‌ركێكی حزبی بۆ ناو (مجمع) ی نه‌سر له نێوان زه‌رایه‌ن و عه‌ربه‌ت و، به چاوساغی چڵكاوخۆرێكی سه‌ر به رژێمی به‌عسی جانه‌وه‌ر، هێزه تایبه‌تییه‌كانی رژێم هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر شوێنی هاورێ جه‌وهه‌ری كۆڵنه‌ده‌رو، دوژمن هه‌موو جۆره چه‌كێكی نوێ و مۆدیرن به‌كار ئه‌هێنی و، ، له پاش شه‌رێكی درندانه له رۆژی 9/10/ 1989 ئه‌یگرن و ره‌وانه‌ی گرتووخانه ترسناكه‌كانی ئه‌كه‌ن و، زۆر درندانه ئازاری ئه‌ده‌ن و هاورێی نه‌مر هیچ شتێك نادات به‌ده‌سته‌وه وه‌ك ماڵی حزبی و شوێنی هاورییان وپێشمه‌رگه‌ی ناو شاره‌كان و نهێنییه‌كانی تر‌و، به‌و هه‌ڵوێسته پر له قاره‌مانێتییه زیاتر رووی دوژمن و چڵكاوخۆرانی ره‌ش كرد‌و، دوژمن هیچی بۆ نه‌مایه‌وه جگه له گرتنه‌به‌ری كارێكی چه‌په‌ڵی نامرۆڤانه و له رۆژی 24/6/1990 هاورێی قاره‌مانیان له سێداره‌دا.
له پێناو خاک و نیشتمان و نه‌ته‌وه هه‌موو ژیانی خۆی وخیێزانه‌که‌ی کرده قووربانی بۆ خۆش گووزه‌رانی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان و،له پاش كۆچی هاورێ جه‌وهه‌ر خێزانه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی { قه‌دریه عوسمان هه‌ولێری هاوسه‌ری و دو كچه‌كه‌ی : رۆژان و سازان و دوو كوره‌كه‌ی – گۆران و ئاواره } به‌جێماون.
به‌ڵێ ئه‌ی هاورێی سه‌ركرده {ره‌ووف حاجی محه‌مه‌د گوڵانی – جه‌وهه‌ر}، ئه‌ی مامۆستای لێهاتوو، ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی چاونه‌ترس، ئه‌ی به‌رپه‌رسی خۆنه‌ویست، ئه‌ی هاورێی رۆژانی سه‌خت و دژوار، ئه‌ی شه‌هیدی نه‌مر گیانتان له پێناو گه‌ل و نیشتمان و حزب و شیوعییه‌ت خۆتان و ماڵ و سامانتان به‌خت كرد ئه‌ی شه‌هیدی نه‌مر ئێوه بوون به چرا بۆ هه‌موو شیوعییه‌كان و دۆستانیان بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر رێبازه پیرۆزه‌كه‌تان برۆن له پێناو: نیشتمانێكی ئازاد‌و گه‌لێكی به‌ختیار.
23/6/2016