رۆژی سێشەممە رێکەوتی٢١ی ژوئەنی٢٠١٦ شەشەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی دژی سزای لە سێدارەدان لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ
دەستی پێ‌کرد و تا ٢٣ی ئەو مانگە بەردەوام بوو. ئەم کۆنگرەیە بە بەشداری زیاتر لە 1500کەس لە ٨٠ وڵاتی دنیا کە لە نێویاندا ٣٠ وەزیری دەرەوەی وڵاتان لەوانە فرانسە، نۆروێژ و سویس بە ئامادە بوونی کۆمیسەری بەرزی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکرتێری گشتی شوورای ئورووپا، هاوڕێ لە گەڵ ٢٠٠ دیپلوماتکارو چەن کەسایەتی براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل بەڕێوە چوو.
لە ماوەی ئەو ٣ رۆژەدا کۆنگرە توانی دوو کۆبوونەوەی گشتی لە گەڵ ٦ پانێل، ٦ ورکشۆپ(کاری هەرەوەزی) و چەندین کۆبوونەوەی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ بۆ بەشداران رێک بخا. وێرای ئەو خاڵانەی سەرەوە، کۆنگرە ژمارەیەک چالاکی کولتووری وەک پیشاندانی فیلم، پێشکەش کردنی مووزیک و گۆرانی و سەمپوزیومێکی ئەدەبی بەڕێوە برد. کۆنگرەکە بە خۆپیشاندانێکی گشتی بە بەشداری بەشدارانی کۆنگرە و بەشێکی بەرچاو لە کوردانی رەوەندی وڵاتی .نۆروێژ کۆتایی پێهات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ کە یەکێک لە رێکخرانی ئەو کۆنگرەیە بوولە پانێلێکی تایبەت بە ئێران‌دا لە ژێر ناوی ” گەڕانەوەی ئێران بۆ نێو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و پرسی لە سێدارەدان“ باسێکی تێر و تەسەلی پێشکەش كرد.
نێوەرۆکی وتاری ته‌یموور ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ئێران
ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و فره ئایینه و له فارس، كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌بی – ئه‌حواز، توركمه‌ن و ئازه‌ربایجانی پێكهاتووه به‌ڵام ده‌سڵات له ده‌ستی گرووپی فارس – شیعه دایه و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بێبه‌شن له ده‌سڵات و سه‌ركوت ده‌كرێن.
سیاسه‌تی دژی كوردی كۆماری ئیسلامی
كۆماری ئیسلامی ئێران، له سه‌رتای هاتنه سه‌ركارییه‌وه، سیاسه‌تێكی دژی كورد و گه‌لانی ئێران په‌یڕۆ ده‌كات. سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم دژی كورده به هۆی داواكاری ئازادی و دیموكراسی كورده‌كان و هه‌روه‌ها ڕه‌دكردنه‌وه‌ی ڕژێمی وه‌لایه‌تی فه‌قی له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه.
ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ئێران
خوێنده‌وه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ئێران وه‌ك ئه‌شكه‌نجه كردنی مێشك وه‌هایه، ماده‌ی یه‌ك شتێك ده‌ڵێت و ماده‌ی دوو ڕه‌دی ده‌كاته‌وه و پڕه له قانوونی ناڕوون و پڕ كێشه و ده‌بێت سه‌رله نوێ بنووسرێته‌وه.
بۆ وێنه: ماده‌ی ١٩ ده‌ڵێت: ` هه‌موو ئێرانیه‌كان به بێ هیچ جیاوازیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك یه‌ك مافیان هه‌یه` به‌ڵام ماده‌كانی ١، ٤، ١٢، ١٥ به پێچه‌وانه ده‌ڵێن:
` ئاینی فه‌رمی وڵات شیعه‌یه، زمانی ڕه‌سمی وڵات فارسیه، ته‌نیا فارسی شیعه ده‌توانی ببێته سه‌رۆكی وڵات` و هتد..
سه‌ركوت و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ڕژیم له كرده‌وه‌دا
له كۆی ١١٥٠ زیندانی سیاسی له ئێران‌دا، زیاتر له ٥٠٠ كه‌سیان كوردن، ٧٥ ده‌رسه‌دی زیندایانی مه‌حكووم به سزای ` مه‌حاره‌به` كوردن، ٩٥ ده‌رسه‌دی ئیعده‌مه نهێنیه‌كان له ناوچه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن. له سێ ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له ٢٧٠ حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن و كوشتنی كۆڵبه‌ران تۆماركراون له كوردستان بۆ وێنه له حه‌وتووی ڕابردوودا، له گوندی قه‌ره‌سه‌قه‌ل له شاری شنۆ، به هۆی حزووری ٦ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و گونده‌دا، ڕژیم به شێوه‌یه‌كی توند و نابه‌رانبه‌ر ته‌واه‌ی گونده‌كه‌ی وێران كردووه كه ئه‌ویش پێچه‌وه‌انی ئه‌و كۆنڤانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌یانه كه ئێران په‌سه‌ندی كردوون و كۆمه‌ڵه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی نابێ له به‌رانبه‌ر ئه‌م جینایه‌ته گه‌وره‌یه بێده‌نگ بمێنێ.
ریفۆرم و ڕژیم
نێوه‌ڕۆكی ویلایه‌تی فه‌قی و سیسته‌می كۆماری ئیسلامی له بنه‌ڕه‌ت دا له گه‌ڵ دیمۆكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ناگونجێن و پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن.
ئامانجی سه‌ره‌كی ڕژیم سادركردنی شۆڕشی ئیسلامی له دونیا و دامه‌زراندنی ` هێلالی شیعیه` له ناوچه‌كه‌دایه و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له وڵاتانی سوریا، ئێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان و به‌حره‌ین نموونه‌ی زیندووی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن.
ناوه‌ڕۆكی ڕژیم ریفۆرم هه‌ڵناگرێت، بۆ وێنه سه‌رۆك محه‌ممه‌دی خاته‌می ٥٧ پرۆژه ریفۆرمی له پارله‌مانی ئێران په‌سه‌ندكرد به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی له لایه‌ن عه‌لی خامه‌نه‌ی وه‌لی فه‌قیه ڕه‌تكرانه‌وه. كه‌واته هه‌ر چاوه‌ڕووانیه‌كی ڕیفۆرم له‌و وڵاته خۆفریودانه و هه‌ركات ڕژیم له ڕۆژئاوا نزیك ده‌بێته‌وه و نه‌رمی نیشان ده‌دات، پێچه‌وانه‌كه‌ی له ناوخۆی وڵات، توند و تیژی و سه‌ركوت و سێداره زیادتر ده‌بێ به تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك كورد و به‌لووچ و عه‌ره‌بی – ئه‌حواز.
له كۆتاییدا، كوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی، هه‌ر له سه‌ره‌تای خه‌باته‌كه‌یه‌وه، سه‌نگه‌ری دیمۆكراسی و ئازادی خوازی بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئێستاش له ناوچه‌كه، سیستمێكی ده‌وله‌ت داری له سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ په‌ڕه پێده‌دات له به‌رانبه‌ربیرۆكه‌ی توندڕه‌وی كه له ناوچه‌كه‌دا زاڵه، هه‌ر بۆیه پێویسته ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌وڵه‌ته‌كان پشتیوانی كورد بكه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ
ئۆسلۆ، ٢٣ ژووئه‌ن ٢٠١٦