پێشمەرگەکان: هێوارەی یەکشەممە 20160724 کردەوەیەکی خۆکوژی لە Ansbach ی ئاڵمان رووی دا. پۆلیس دەڵێ کەسێکی 27 ساڵە لە رێستورانگێک خۆی تەقاندۆتەوە و بۆتە هۆی بریندار بوونی 12 کەس کە سێ کەسیان وەزعیان خراپە.
ئەم کەسە 27 ساڵەیە کە کۆڵەپشتی بۆمبی پێ بووە، بەرنامەی هەبووە بچێتە ناو فیستیواڵی موزیک بەڵام بڵیتی نەبووە و نەیان هێشتووە بچێتە ژورێ و دواتر لە رێستورانگەکە خۆی تەقاندۆتەوە. تا ئێستا ناوی تێرۆریستەکە ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەڵێن کەسێکی سوری بووە کە جوابی رەدی وەرگرتۆتەوە و قەرار بووە لە ئاڵمان دەر بکرێ.
ئەم ماوەیە چەندین هێرشی کوشتنی خەڵکی بێتاوان لە ئاڵمان رووی دا.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵ بە سویدی کلیکی ئێرە بکەن
بابەتی پەیوەندی دار
بە شمشیر لە ئاڵمان 1 کەسێک کوژراو 2 کەسیش بریندار بوون
عەلی داوید سونبولی 18 ساڵە، جینایەتەکەی دوێنێی ئاڵمانی خولقاندند
