رۆژی یەکشەممە رێکەوتی۲٤ی۷ی۲٠۱٦، کاژمێر یەک و نیو، کۆمیتەی کالماری حیزبی دیمۆکرات، بە هاوکاری کۆمیتەکانی کالماری ژنان و لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران،
لە بیستوحەوتەمین ساڵیادی تیرۆر کردنی رێبەری گەورە و ناوداری نەتەوەکەمان شەهید دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوودا، سیمینارێکی لە ژێر ناوی” گرێدانی خەباتی شاخ و شار، دەرفەت و ئاستەنگەکانی” بۆ بەڕێز دوکتۆر ئیدریس ئەحمەدی بە بەشداری هێزو لایەنە سیاسییەکان و ژمارەیەکی بەرچاوی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان ڕێکخست..
سیمینارەکە بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ ریز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان کاک جەلالی (سۆفی) ئەلیاسی بەرپرسی کۆمیتەی کاڵماری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و تیشکی خستە سەر ئامانج و گرنگی پێکهێنانی کۆڕ و کۆبوونەوە و سیمینار بۆ ڕەوەندی کورد لە شاری کالمار. دواتر بەڕێز ئیدریس ئەحمەدی بابەتەکەی پێشکەش کرد. .شایانی باسە کە بەڕێزیان باسێکی سیاسی پڕنیوەڕۆکیان لەسەر ڕۆڵی ئێران لە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی بزووتنەوەی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی کرد. ڕاسان وەک بزووتنەوەیەکی مێژوویی و موودێڕن، وئامانج و گرنگییەکەی ڕۆڵی حیزبی دیموکرات لە وەڕێخستن و ڕێبەریکردنی ئەم بزووتنەوە نوێیە بەشێکی دیکەی باسەکەی کاک ئیدریس بوون. لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبووان پرسیار و بۆچوونەکانیان خستەڕوو و کاک ئیدریسیش بە نۆرەی خۆی زۆر بە وردی وڵامی دانەوە.
سیمینارەکە کاژمێر 03.30 دوانیوەڕۆ بە دروشمی” بژی کورد، بژی کوردستان” کۆتایی هات