"an independent online kurdish website

خەمی کۆنو نـوێمان لێکدراوە ، برینەکانمان سەر لەوێی لێی کولاوە. شینو شاییمان تێکەڵاوە ، مەیـنـەتـو تـاڵی هـەر دەڵێی بـۆ کـورد دانــراوە .

دوژمـنەکانیشی زۆر جینایەتکارانە بـڕیاری نـەمانی کوردیا ن داوە. بەڵام کورد پۆڵایە قەت ناچەمێی ، خەنجەری دەبانەو هەرگیز ژەنگ ناهێنێ . ئازارو ڕەنجو مەینەت دەچێژێی بـەڵام نامرێی . هەرچی دوژمن دڕندانـەتـرهەڵسو کەوتی دەگەڵ بکا ، نە کۆڵ دەداو نەدەبەزێو نەدەتەزێی . ڕێگای ڕەوای بـەرنـەداوە ، لەحاند دوژمن دانەماوە . ورەی بەرزە دەگەڵ سەری . گریان بۆکورد تەنیا کوڵە ، ئاودێری هیوای ناودڵە . کارەساتی قارنێی زەنگی خەتەری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بـۆ کوردو ڕای گەیاند لە قاموسی ئەواندا کورد ئەو چارەنوسەی هەیە !!

بۆیە لەساڵوەگەڕی کارەساتی مەغولانەی ئـاخوندەکان لـە قاڕنێی شەهید ، بـەڕێزەوە یادی شەهیدەکان دەکەمەوە و دەگەڵ بنەماڵەو کەسوکارو خەمخۆرانیان شەریکە خەمم. ١١ی خەرمـانانی ١٣٥٨ی هـەتـاوی ڕۆژێـکی شومـو بیر هاتنەوەیـەکە دڵی مـرۆڤ دەتەزێنێ ، لێکدانەوەیەکە هەناوی گەل دەهەژێنێ ، تێڕوانینی تۆوی تۆڵە لەدڵی کورداندا دەچێنێ ،تۆڵە نەک بەمانای باوی ، بەڵکو بەردەوامی تا بە بائامانجت دەگەێێنێ . باسکردنی وەحشیگەری قەمە بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئیران دەسەلمێنێ. کام ویژدانە کە بتوانێی ئەنجامدەرانی بەمرۆڤ بشبێنێ ! کام مرۆڤی هەق بینو ورد بینە کە ئـەو جینایەتە دەبینێو چاوی دەقوچێنێو فرمێسکی بۆ ناڕژێنێ ! کام گوێی هەق بیسە ئەو هەواڵەی بیستوەو لە مێشکیدا جێی نەگرتوە ! کام مرۆی بـەتوانـاو خاوەن غیرەتە بە بیستنی هەواڵی ئەوتاوانە دڵی تەکان نەخواو واقی وڕ نەمێنێ ! کام ئۆرگانو ئەنجومەنی نێودەوڵەتیە کە ئەو تاوانە سامناکە بـەژینۆساید نـەناسێنێ ! سەر ئـەنجام کام نـەتەوەیە وەک گەڵی کورد لە بەرانبەر ئـەوهەمو زەختو زۆرو بێعەداڵەتیە تـەسلیم نـەبێو سەربـۆ دوژمنی داگیرکەر دانەنەوێنێی . بـەهەر حـاڵ داواکە هێندە مـەزنو ڕەوایە دێنێی لەو چەشنە قوربانیانەشی بۆ بدەیو بۆ بەدەست هێنانی لە هیج کۆسپو تەگەرەیەک سڵ نەکەی.

دەبا لەو ساڵوەگەڕەدا ئاوڕێک لەو ڕابردوە خوێناویو پڕ لە شانازیە بدەینەوە . ژیرانەو بـوێرانە بیر بکەینەوە ، دەفتەری ئاماری شەهیدەکانمان پەڕ بەپەڕ هەڵدەینەوە. کڕنۆش بۆ ئامانجو شەهیدەکانمان بـەرینو پـەیمانیان دەگەڵیان نـوێی کەینەوەو دڵنیایان کەین کە ڕێبازیان پڕ ڕێبوارە ، ئامانجیان لەبیرنەکراوە ، ڕیبوارانی ڕێگای ئازادی کوردستانو گەل نەبەزیونو کۆڵیان نەداوە . دەبا بە بنە مالەی ئـەو شەهیدانەو سەرجەم شەهیدان بڵێین : لەسەر داواکەتان سورین ، لە تاوانی دوژمنانو خۆفرۆشان قەت نابورین.

دوبارە دەڵێم : لەو خەمەو گشت خەمەکانتان دا شەریکتانم .

براتان مەلا برایمی مەجید پور. ١ / ٩ / ٢٠١٦ .

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی