خوێنەرانی بەڕێز، خۆشەویستان و دڵسۆزانی دڵپاک و بەئەمەگی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان، ئەندامان و لایەنگران و کادر و پێشمەرگە قارەمان و گیان لە سەر دەستەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران .
وێڕای سڵاو ڕێزم بۆتان و بۆ فیداکاری و دڵسۆزی و چاو نەترسیتان و هیوام سەرکەوتن و سەرفرازیتانە.
ئازیزان هەر وەک بۆ خۆتان دەزانن لە هەر جێگایەکی ئەم جیهانە و لە ناو هەر نەتەوەو قەوم و عەشایرێکدا کە زۆرداری و ستەم و دیکتاتۆری و ناعەداڵەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابوری و ڕەگەزی و ئاینی گەیشتە ئەو پەڕی بەرزی و دڕندەیی و بێ سنوری خۆی، بێ گومان هەر لەو کاتەداو هەر لە ناو ئەم کۆمەڵگایەش دا کەسانێکی وشیارو بەئیرادەو خاوەن بیرو باوەڕێکی جیاوازترو پێشکەوتوانە تروداد پەروەرانەتر پەیدا دەبن و دێنە مەیدانی دژایەتی و مبارزە دژی ئەو نیزامە چەپەڵ و دڕندەیەو خۆیان حیزبێک،یان سازمانێک تەشکیل دەدەن و بەرە بەرە هەستی وشیاری و ڕاپەڕین لە دژی نیزامە گەندەڵ و دڕندەیەکەی لە ناو کۆمەڵانی چەوساوەو وەزاڵە هاتووی ژێردەستی دیکتاتۆرە کان بڵاو دەکەنەوە و بیرو هەستی خەبات و ڕاماڵینی سایەی ڕەشی شەو پەرستەکان لە ناو گەلدا بەهێز دەکەن و دێنە مەیدانی سیاسی و کرداری و ڕەوش و تاکتیکی خەباتی خۆیان دیاری دەکەن و بە پێی هەلومەرجی عەینی و زەینی دروشمەکان و جۆری خەباتە کەیان دیاری دەکەن و ئاوات و ئامانجە ستڕاتیژێکانیشیان لە نامیلکە یەدا دەخەنە ژێر دەستی کۆمەڵانی خەڵک و ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان. حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیش کە لە 25 گەلاوێژی 1324 هەتاوی لە لایەن ژمارەیەک لە ڕۆڵە وشیارو فیدارو دڵسۆزەکانی گەلی کوردەوە دامەزرا، بێ گومان زادەی ئەو هەمۆ زوڵموستەمە بێ سنورە بو کە لە لایەن دوژمنانی دڵڕەش و دڕندەوە بە سەر گەلی کوردو ڕۆڵە بێ تاوانە کانی ئەم گەلە دا سەپا بوو، سەپاوە وبەردەوامە، کەوایە حیزبی دێموکڕات بە ویستوو ئارەزوی کەسێک و بۆ ویست و ئارەزوی کەسێک لە دایک نەبواو بە ویست و ئارەزوی کەسێکیش نامرێ.ئەم حیزبە فیداکارو شوڕشگێڕە لە لایەن ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆڵە قارەمان و وشیارو نیشتمانپەروەرە کانی گەلی کوردەوە دامەزراوە ،لە پێناوی وەدی هێنانی ئاوات و ئامانجە بەرزو پیرۆزە کانی گەلی کوردەوە دامەزراوە، نەک لە پێناوی وەدی هێنانی قازانج و بەرژەوەندی کەسانێکی مقامپەرست و ئاژاوە گێڕوبێ بیرو باوەڕوماڵپەرست،(دەک ماڵی ئەمکەسانە خەرابێ کە دەخوازن حیزب وەک وەسیلە یەک لە پێناوی بەرژەوەندی شەخسی خۆیان ئیستیفادەبکن و بەرژەوەندی گشتیش فەرامۆشبکەن ئامین) بەڵێ خۆشەویستانم ئەم حیزبە تێکۆشەرو ئاشتی و ئازادی خوازە لە پێناوی وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە،حیزب ئەهداف و ئامانج نیا بەڵکو حیزب وەسیلە یەکە بۆ ئەوەی بتوانێ ڕۆڵە ئازادی خوازو خەباتگێڕەکانی گەلی کورد لە ڕیزەکانی خۆیدا کۆکاتەوەو هێزێکی بە هێزو سازماندراو خاوەن بیرو باوەڕێکی پێشکەو توانەو یەکگرتوانە بێ نێتەمەیدانی کردەوە و بیکات بە جێگای هیواو ئومێد و پاڵپشتی ڕاستەقینەی گەل و نیشتمانە دیلکراوەکەی، کەوایە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە ئاکامی ئەو هەمۆ زوڵمو ستەمە بێ سنورانەی کە لەلایەن دوژمنە ترسە نۆک و ڕوڕەشەکانمانەوە بە سەرماندا سەپاون لە دایک بواو ڕیشەی لە ناو دڵی کرێکاران و جوتیاران و کاسبکاران و خوێندکاران و مامۆستایان و پیرو جەوان و نەوجەوانانی وڵاتە بە خوێن سور کراوە کەماندا دا کوتاوە و ئیتر هەڵکەندن و هەرەس پێ هێنانی محاڵە و لە هێزو توانای هیچ دەسەڵاتێک دانییە و نابێ.خۆشەویستانم هەر وەک زۆر بەی زۆرمان ئەم شانازێ مەزنەمان بە نسیب بوا کە لە نیزیکەوە ئاشنایەتی مان لە گەڵ ئامانج و ئاواتە کانی ئەم حیزبە داهەیە و دەزانین کە لە پێناوی گەیشتن بە ماف و ئازادێ زەوتکراوە کانی گەلە کەیدا چەندەی فیداکاری کردواو چەندەی خوێنداوە و لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەی کورد لە پارچەکانی تری کوردستانا چەندەی چاو پۆشی لە بەرژەوەندێ کانی خۆی کردوا.
ئەم حیزبەش هەر وەک هەموو حیزبە شۆڕشگێڕو خەباتگێڕە کانی جیهان کە پێی ناوەتە گۆرەپانی خەباتەوە بێ گومان زۆر سەرکەوتن و تێک شکان و بەرزو نەوی و گەرمو ساردی ڕۆژگاری بینیوە و دوچاری کەندو کۆسپی ناو خۆیی و دەرەکی بۆتەوە،بەڵام خۆشبەختانە هەمیشە سەرفرازانە و بەهیواو گوڕوتینێکی ترەوە هاتۆتەوە مەیدانەکەو داوای ماف و ئازادێ ڕەواکانی گەلە کەی کردووە. یەکێک لەم کردەوانەی ئەم حیزبە لە بەر بەرژەوەندی باشوری کوردستان و بە زیانی خۆی ئەنجامی دا ئەوە بوو کە بۆ ماوەی 20 ساڵ خۆی لە چونەوە بۆ ناو ڕۆژهەڵاتی کورستان پاراست و بێ گومان زیانێکی زۆری سیاسی و نیزامی و تەشکیلاتی و ماڵی بە خۆی گەیاند و لە لایەن زۆر کەس و لایەنەوە بە بەزی و کامپ نشین و مەفتەخۆر و ناشۆڕشگێڕ لە قەڵەمدرا.
بەڵام ئێستا دوای ئەوەی ئەم هەنگاوە مەزن و پیرۆزو پڕ بە هایەی هەڵێنایەوە و دەستی کردەوە بەم ڕاسانە شکۆدارە ، هەرچی شتی پیسو بۆگەنە لە دەمولوتی دوژمنە ڕوڕەش و سەرشۆڕەکانی خۆی بەست و هەرچی هیواو ئومێدو ورەو هەستی خەبات و بەربەرەکانیا دژی داگیر کەرانی کوردستان، گەڕاندێوە ناو دڵو دەرونی گشت ڕۆڵە یەکی بە شەڕەف و سەربڵیندی ئەم کوردستانە بە خوێن سوور کراوە ، بێ گومان ئەم عەڕەکەتە بەرزو بەرچاوە هێندەی دوژمنانی ڕەنگاو ڕەنگ تاساندووە وەک سەر خۆشانیان لێ هاتواو نازانن پەنا بۆ کێ و بۆ کوێ بەرن، ئێستا ئەوانەی کە پێ یان وابوو ڕۆژ هەڵاتی کوردستان شۆڕشگێڕوخەباتگێڕو ئازادی خوازو ورە بەرزو قارەمانی تێدانەماوە دەکرێ تف لە ڕوویی ڕەشی خۆیان بکەن و بڵێن بەڵێ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران هەر ماوەو هەر خاوەن هێزەو خاوەن پێگەیەو خاوەن دەریای بێ پایانی چەوساوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو پێگەی مهابادە و کرماشانە وسەقزە و سنەیە و هەوشارەو کامیارانەو دیواندەرەیەو بانەیە و بۆکانە و سەردەشتە و ڕەبەتەو پیرانشارەو شنۆیەو نەغەدەیەو ورمییە و خۆ و سەڵماسە و خورینجی لە شکاننە هاتویە و قورسوو قایمیشە و بێ گومان قەندیلە وهەڵگوردە و ئاڕاڕاتە و ئاگریا و بێستوونە و شاهۆیە و نە کەرۆزەو ئاربەبایەو سپی سەنگەو بست بە بستی ئەم خاکە بە خوێن ئاودراوەیە، بۆیە با دوژمنانی ڕەنگاو ڕەنگ دڵنیابن نەدەتوانن ئەم حیزبە شۆڕشگێڕو فیداکارە لە ناوبەرن ،نەدەتوانن ئەم گەلە چاونەترس و ڕاپەڕیوەش بە چۆک دابێنن و پشتی پێ لە خەبابتبکەن،بۆیە باشترین ڕێگا ئەوەیە دەستبەرداری ماف و ئازادێ زەوتکراوە کانی و نیشتمانە داگیرکراوەکەی بن و وازبێنن لە جینایەت و کوشتوو بڕی ئەم گەلە هەژارو ئاشتی خوازو مسوڵمانە.
خالید خورینجی 10-3-2016