سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا
و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سهڵاحهدین دهمیرتاش هاوسهرۆکی پارتی دیموکراتی گهلان ههدهپهیه.دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی ”کۆمەڵەی مافی مرۆڤ”[IHD] بوو. ناوبراو هەروەها لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ”ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیا”شە. دەمیرتاش، پاش داخرانی دەتەپە و قەدەخەکرانی سیاسەت کە زۆربەی دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە، لە کۆنگرەی ئاوارتەی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی[BDP]دا بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، لە فێبرواری ٢٠١٠دا، وەک یەکەم سەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا. ناوبراو لە سێپتامبری ٢٠١١شدا بۆ جاری دووهەم، لەگەڵ ”گوڵتەن کشاناک”، وەک هاوسەرۆکی بەدەپە هەڵبژێرایەوە. ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، دەمیرتاش و هاوحیزبییەکانی، بەمەبەستی پێکهێنانی بەرەیەکی بەرفراوانتر لە چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان و تورکیا، حیزبێکی چەترئاسای فرەدەنگ بە ناوی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان [HDP]یان دامەزراند. دەمیرتاش لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ، لە ٢٢ی حوزیرانی هەمان ساڵدا، وەک هاوسەرۆکانی هەدەپە هەڵبژێردران.ھەدەپە پابەندە بە دژایەتیکردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری و ئاوەتەخوازی کۆتاییھێنانە بە ھەڵاواردنی ئایینی، ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتیە.
بنەمای سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلان قبووڵ نەکردنی سیستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینی کرێکارە . دەمیرتاش لە لایەن حیزبەکەیەوە لە ئەگۆستی ٢٠١٤ دا وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار دیاری کرا و لەم قۆناخەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەجەب تەییپ ئەردۆغان، سەرۆک و دامەزرێنەری ئاکەپە و سەرۆک وەزیری ١٢ ساڵی ڕابردووی تورکیا کەوتە ڕکابەریی ڕاستەوخۆ.. HDP لە هەلبژاردنی سالی 2015 پارلیمانی تورکیا تۆانی دەنگەکانی زیاد بکات لە شکاندنی بەربەستی لەسەدا (10%) و بە دەستهێنانی (13.12%) دەنگەکانی تورکیا و هیوا وا بۆ کە بتۆانیت لە ریکوتنی لە گەڵ ا ک پ دەۆلەتی هاوبەش درۆست بکات وبتوانیت چەندین وەزیەر لە حکۆمەت دا بۆ خوی دەست نێشان بکات. بەڵام نیتۆانی ریک بکەویت و تۆندو و تێژتر لە جاران دژی AKP و بە تایبەت ئوردۆغان راوستا . تەواوی هەۆلی ئەوە بۆ ئوردۆغان لە دەستەڵات لابەریەت و کۆتایی بینیت بە دەستەلاتی آ ک پ کە ریکخراویکی ئیسلامی لاێکە. بە کۆشتنی دو سەربازی تۆرک لە لایەن p kk وە شەر لە ناوچەکانی کۆردۆستانی باکۆر دەستی پیکرد و بە هۆی لاینگری ئەندامانی HDP لە PKK بەرە بەرە ئەندامانی ئەو حیزبە دەستگیر کران و لە شارداریکان ولانەران. ئیستاش دەنگۆی ئەوە هەیە کە دەمیرتاش و سەروکەکانی HDP دەستگیر کراوان و هۆمیدیکی وا نەماوە بۆ چالاکی ئەو حیزبە لە ناو تورکیادا. ئەلبەتە سیسمی تورکیا بە شیوەیکە کە چالاکانی سیاسی کۆرد دەتوانەن بە ناویکی دیکە و ریکخراوەیکی دیکە خەباتی مەدەنی بکەن . بەڵام ئەوەی چەند سال دەکیشیت تا حیزبیکی دیکە ی کۆردی بەگات حاست ئەو هیز و تۆانایی کە لە پارلماندا HDP هەیەتی و وەک دەمیرتاش خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا، قەسە و باسی لە سەرە کە تورکیا و پ ک ک کام سیاست هەلدەبژیرن؟