هەر مرۆڤێک کە قسە دەکات لە قسەکانی خۆی کە دەیانکات بەرپرسیارە جا ئەو مرۆڤە،مرۆڤی سیاسی بێت یان مرۆڤی ئاسایی. 
هەموو مرۆڤێک کە هەر کاتێک قسە دەکات دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە چی دەڵێت، بۆکێ دەڵێت و لە کۆی دەڵێت. پەندێکی فارسی هەیە کە دەڵێت (( ” هر حرف جای و هر سخن مکانی دارد ” واتە هەر قسەیەک شوێنێک و هەر وتەیەک جیگایکی هەیە )) مرۆڤ دەبێ شوێن و جێگای قسەکردنی خۆی بزانێت. هەروا کە پێشتر ئاماژەم پێکرد دەبێ بزانێت لەکۆی و بۆکێ قسە دەکات و چی دەڵێت.
ئایا ئەو قسەیەی کە ئەو دەیکات زیانی نییە بۆ خۆی، دەورووبەرەکەی،حیزبەکەی،نەتەوەکەی یان کۆمەڵگا بەگشتی. مرۆڤ دەبێت هەمووکات ئاگاداری قسەکردنەکانی خۆی بێت بەتایبەتی مرۆڤە سیاسیەکان جا ئەو مرۆڤە سیاسیانە چە کەسی یەکەم بێت یان کەسی کۆتایێ حیزبەکەی بێت راستە کەسە یەکەممەکان قسەکانیان زۆرتر حەساسە و خەڵک و بەرانبەر و رەقیبەکەی لێکدانەوەییکی جیاوازیان بۆی دەکەن. بەڵام کەسە کۆتاییەکانیش نابێت هەروا هەر قسەیک پێیان خۆش بیت و لە هەرکۆی پێیان خۆش بێت بیکەن چۆن مرۆڤە ئاساییەکان چە کەسی دوستی خۆت یان لایەنەکەت ( پارت یان ڕێکخراوە )بێت چە دوست نەبێت،دوور بێت یان نزیک بێت لەسەر قسەی تۆ کە کەسێکی سیاسیت لێکدانەوە دەکەن هەروا پێشتر ئاماژەم پێدا چە کەسی یەکەم بیت یان تەنانەت کەسی کۆتایش بیت.
بەتایبەتی بەرانبەرەکەت کە لەگەڵی ململانێیت هەیە یان رەقیبایەتیت هەیە چاوەڕوانە کەتۆ قسەیک بکەیت ئەو سەبارەت بە قسەکەی تۆ زانیار وەرگرێت هەڵوێست بگرێت و کردەوەیک بکات. واتە تۆ بەو قسەی کە دەیکەیت بەتایبەت لە دنیایی مەجازیدا کە ئەمڕۆژە دنیای کردووەتە خانوویکی چووکە ناڕاستەوخۆ زانیاری ئەدەیتە رەقیبەکەت. ڕاستە خۆت ناتەوێ زانیاری پێ بدەیت بەڵام ئەو شارەزایی و پسپۆڕی ئەوی هەیە لە لە هەر وشەیکی تۆ زانیاریک بکێشێتەوە. هاوڕێ خۆشەویت کاتێ کە جەنابت وتەیک دەفەرموویت یان قسەیک دەکەیت چە لە دنیایی مەجازیدا بێت یان لە دنیایی راستیدا بێت بەتایبەتی لە دنیایی مەجازیدا کە دۆست و دوشمەنت،دوور و نزیکت و یار و نەیارت هاوڕێیتە یان لە دونیایی راستیدا کە تۆ رەنگە کەسە بەرانبەرەکەت کە قسەی بۆ دەکەیت نەناسیت کێیە و چکارەیە لە پێستی دۆستایەتیدا دۆژمنترین دۆژمنت بێت و یان لە نێو کۆمەڵێک کەس قسە بکەیت کە پڕی بێت لە دۆست و بێگانە. تۆیش چۆنکە کەسیکی سیاسیت هەر قسەیک بکەیت بەرانبەرەکەت بە واتا و مەبەستەوە وەری دەگرێ رەنگە تۆ بە مەبەسەەوە قسە نەکەیت بەڵام ئەو ( بەرانبەرەکەت ) بە مەبەستەوە وەری دەگرێت تۆ بتهەوێ یانە.
بۆیە هەموو کات لەپێشدا بیر لەوە بکەوە کە چە قسەیک بکەیت جا قسەکەت بکە چۆن تۆ هەر قسەیک دەکەیت لەسەر خۆت و حیزبەکەت دەکەوێ.
سبەی ناڵێن فڵانی قسەیکی کرد. دەڵێن ئەندام،پێشمەرگە،لایەنگیری فڵان حیزب و لایەنی سیاسی فڵان قسەی کرد.
راستە کەسە یەکەمەکان خەڵک چاوەڕوانی زۆرترە لێیان بەڵام کەسە کۆتاییەکانیش وانەزانن کە تەنیا پێشمەرگە،ئەندام یا لایەنگریکی سادەن قسە بکەن هیچ نییە و کەس قسە لێیان ناگرێت. نەخێر تۆیش کە کەسی کۆتایت بەرانبەرەکەت و رەقیبەکەت چاوڕێ قسەی تۆیە و ئەو قسەش کە دەیکەیت لە پێشدا لەسەر حیزبەکەت دەکەوێت پاشان لەسەر خۆت. چۆن تۆ کەسێکی ئاسایی یان شەخسی نیت تۆ ئەندام،پێشمەرگە یان لایەنگری پارتێکی سیاسیت. سبەی کابرا دەڵێت قسەی پارتەکەی دووپات دەکاتەوە. رەنگە ئەو قسەی تۆ قسەی مێشکی خۆت بێت و حیزبەکەت بەپێچەوانەی قسەکەی تۆ بیربکاتەوە یان هەڵوێست بگرێت و قسە بکات بەڵام تا کەسێک رۆشنبیر بێت و لە سەر حیزبەکەت خوێندنەوە و ناسینی هەبێت بەچاویکی کراوەوە چاو لە قسەکەت بکات و بەگۆێیکی کراوەوە گۆیت بۆ بگرێت کە بزانێ قسەی خۆتە یان حیزبەکەت. و لە مەبەستەکەتت تێبگات پاشان قەزاوەت بکات بەداخەوە لە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناڤین بەگشتی زۆر کەس بە چاوی و گۆیکی بەستراوەوە بۆ قسەکەت دەڕوانن و گۆی دەگرن و قەزاوەت و قسە دەکەن.
پەندێکی پێشینیانی کورد هەیە ئەڵێت ” زمانم بێڵێت سەرم سڵامەتە ” تۆیش زمانت بێڵێت هیچ خاڵێکی لاواز هەروا پێشتر ئاماژەم پێکرد لە سەرتا لەسەر حیزبەکەت پاشانیش لەسەر خۆت ناکەوێ.
بەداخەوە هێندی کەس یان مرۆڤ سیاسی هەن کە بەبێ بیرکردنەوە لەوەی کە چی دەڵێن و بۆ کێ و لەکوێی دەڵێن و بەچە واتا و مەبەستێکەوە قسە دەکەن هەروا هەرکات و لە هەر کوێی پێیان خۆش بێت و هەرچی پێیان خۆش بێت بەتایبەت لە دنیایی مەجازی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا چە لە چووار چێوەی گاڵتە و شۆخی یان راستیدا بێت دەیڵێن کە ئەوەش کردەوەیکی باش نییە قسە شۆخیەکانیشت لە نێو خەڵکدا زۆرکەس بەجدی وەری دەگرن چۆن تۆ کەسیکی سیاسیت ئەمڕۆژە لە نێو کۆمەڵگای ئێمەدا بەداخەوە ئەو کێشە زۆر لەبەرچاوە و کێشە خۆلقێنەریشە بۆ خۆی و دەرووبەرەکەی یا حیزبەکەی.
کاروان مێراوی