شێره‌ژنی کوردستان (ئایشه‌گوڵ) ناوی راسته‌قینیه‌ی (ئایشه قادر ونس) ناوی دایکی ( ئامینه محمود)له (1/7/1931) له شاری کۆیه له دایک بووه،
له ساڵى (1947)ژیانی هاوسه‌ری پیکهێناوه له‌گه‌ڵ (محمدامین عبدڵلههمزه) که له ماوه‌ی ژیانیاندا دەبێتە دایکی سێ کچ و پێنج کوڕ.
ناوی کچه‌کانی: کوردستان، کلسوم، گوڵه‌باغ
ناوی کوڕه‌کانی رۆسته‌م، محمد، مقسود، مزفر، بەشدار
تێکۆشه‌ری ماندوو نه‌ناس ئایشهگور ژنێکی ئازا و چاونه‌ترسی (حیزبی شیوعى) بووه، خاوەنی دوو کوری شەهیدە، کە لە ٢/١١/١٩٩٥ محه‌ممه‌د حه‌لاق و لەگەل یانزە هاورێی لە بازگەی تۆبزاوەی کۆیە لەلایەن یەکێتی درانە بەر دەسترێژی گوللە و دواتر دوو لە هاورێکانی شەهید دەبن و ئەوانی تر بەدیل دەگیرێن بەرەو مەعەسکەر سەلام دەگوازرێنەوە لەوێش دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی بەبێ ویژدانی لەبەردەم محه‌ممه‌د حه‌لاق, هاورێکانی شەهید دەکەن، دواتر دەست و پێی محه‌ممه‌د حه‌لاق دەبەستنەوە دەیخەوە نا عادێکی پێنج مەتر قوڵ بە حەفارە قۆڵ دەکەن محه‌مه‌د حه‌لاق دەخەنە ناوی زیندە بەچاڵی دەکەن.
شه‌هید به‌شدار ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو لە 16/4/1986 لە سەدی بێخمە لەگەڵ چوار هاورێ تر لە لایان رژێمی بەعس شەهید کران. ئەو ئافرەتە شۆرشگێرە ئەو کاتە کە کوڕە جوانەمەرگەکەی شەهید بوو فرمێسکی لە چاوەکانی نەرژا، دەیگوت ئەگەر رۆڵەی من و ئەو شەهید نەبێ چۆن میللەتێک بە ئاواتی خۆی دەگات.
ئه‌و تێکۆشه‌ره له‌دوای شۆڕشی 14ـی گه‌لاوێژی 1958 هاته ریزی بزاڤی شۆڕشگێڕی میله‌ته‌که‌ی، خۆی که مرۆڤێکی هێمن و ره‌وشت به‌رز بوو، منداڵه‌کانیشیان به جۆرێک په‌روه‌رده کرد بوو، که رۆڵه‌ی به وه‌فای خاک و نیشتیمان بن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو بارودۆخێکی ئاڵۆز و مه‌ترسیداردا، نه خۆی و نه منداڵه‌کانی رێگای خه‌باتی رزگاریخوازيیان به‌رنه‌دا و درێژه‌یان به خه‌باتی نهێنی و چه‌کدار دا و هه‌ر له‌و رێگایه‌شه‌وه بوونه قۆچی قوربانی.
پێشمەرگەکان: نووسەر خۆی بەرپرسە لە نووسینەکانی
.
ئایشه گور له‌کاتی ئه‌نجامدانی کارێکی نهێنی حیزبی شیوعی له ناو شاری هه‌ولێر، له(16/4/1987) له‌لایه‌ن ده‌ستگاکانی رژێمی به‌عس واته له‌لایه‌ن (مه‌فره‌زه‌يه‌كى قاسم ره‌شيد) ده‌ستگیر ده‌کرێت و داوای لێ ده‌کرێ په‌یوه‌ندی به (محه‌مه‌د حەلاق)ی کوڕییه‌وه بکات که پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی ده‌بێ، نەهێنی حیزبی ئاشکرا بکات لە بەرامبەردا دایکی ئازاد دەکرێت، به‌ڵام هەم محه‌مه‌د حەلاق و هەمیش دایکی ئەمە رەت دەکەنەوە .
له‌و لاشه‌وه موحه‌مه‌دی پێشمه‌رگه، خۆی و هاوڕێکانی له رێگای کۆیه_ هه‌ولێر گورزری باش له هێزەکانی رژێم ده‌وه‌شێنن و رێگایان پێ ده‌گۆڕن.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کانی دام و ده‌زگای موخابه‌راتى به‌عسی عێراقی ، که دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 که‌وته ده‌ست (حيزبى شیوعى)،ئایشه گور، دوای ئه‌شکه‌نجه دان و پاراستنی نهێنییه‌کان خۆراگری ئه‌وه بوو له (16ـی ئابى ساڵى1988)دا به‌فه‌رمانى”عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جيد” له لایه‌ن ده‌ستگاکانی به‌عسی فاشی شه‌هید ده‌کرێت, پاشان ته‌رمه‌كه‌ى له‌گۆرستانى (معمل قير) به نه‌هێنى نێژرا.

ئایشه گور ( ته‌ته‌ری_ پۆست هه‌ڵگری) نێوان شاخ و شاری حیزب بوو، دوا پله‌ی شه‌هید ئایشه‌گوڵ, به‌رپرسی کۆمیته‌یی یه‌کێتی ئافره‌تانی حیزبی شوعی/ لقى كۆيه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوای راپه‌ڕین ته‌رمه‌كه‌ى له‌گۆرستانى (معمل قير) دۆزرايه‌وه , كه ئاسه‌وارى بڕينى هه‌ردوو سينگى و لێدانى یانزە گوله به لاشهكهيهوه دياربوو.

دواتر ته‌رمه‌که‌ی لەگەڵ به‌شدارت جوانەبەرگ گوێزرایه‌وه بۆ زێدى باوك و باپيرانى(کۆیه) ،كه به‌سه‌دان رۆڵه‌ی نیشتمان په‌روه‌ر به‌شداری ناشتنی ته‌رمی پیرۆزی (خۆی و به‌شدار جوانەبەرگ)یان کرد، بێگومان ئه‌و دوو قاره‌مانه گیانی ده‌یان که‌س و هاوڕێیان پاراست و خۆیان کرده قوربانی، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکی شاره‌که‌ی کۆیه، شاری حاجی قادر و دڵزارو مه‌لای گه‌وره، تێکڕا به‌شداریان له به‌خاک سپاردنی کرد و ماڵئاواییان لێ کردن، هه‌ر له‌ده‌روازه‌ی شاردا په‌یکه‌رێکی شانازیان بۆ ئایشهگوڵه دانا، دواتر په‌یکه‌ره‌که‌یان ته‌خت کرد و لایانبرد. ئەو کارە قێزەنە لەلایەن یەکێتیە کرا، ئەمە پاداشتی حکومەتی زۆنی سەوەز بوو بەرامبەر ئایشە گور کە شەهید کردنی کورەکەی محه‌مه‌د حه‌لاق و هاورێکانی و لابردنی پەیکەرەکەی ئایشە گور.
