پێم وایه که‌سێ نکارێت که تاوانی سێکی تر بێ ئه‌وه‌ی که هیچ ڕاستیه‌کی تیادا بێت به سه‌ر که سێکی تر به خوت و خۆرا داسه‌پێنێت،
هه‌ولدانی داسه‌پاندنی تاوان به سه‌ر یه‌کێکی تر دووره له هه‌موو پێوه‌رو بنه‌ماکانی زانست و لۆژیکی شێکردنه‌وه له‌بۆ هۆکاره‌کانی ئه‌وان ڕووداوانه‌ی که له شاری کۆیه‌وه دژ به حزبی دیموکراتی ئێرانه‌وه رووی دا وپۆلێک له شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی دلێره‌کانی دیموکرات کرانه ئامانج و به داخه‌وه گیانی پاکیان سپاردو بوونه قوربانی ده‌ستی ترۆرو که‌سافه‌تکاری داگیرکه‌رانی دڕنده و مرۆڤ کوژ !! ئه‌وان داگیرکه‌رو مرۆکوژابه‌ی که هه‌موو رۆژێ له رۆژهه‌لاتی کوردستانه‌وه به‌ربوونه‌ته گیانی رۆله‌کانی کورد‌و رۆژانه خه‌لکێکی بێ تاوان ده‌یان گرن و یان له زیندانکانیان ده‌ریان دێنن و به ئاشکرا له به‌ر چاوی جیهانیان له سێداره‌یان ده‌ده‌ن و ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که کوردن بۆیه‌که‌وه ئاوا په‌ت و داریان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌مه شتێکی روون و ئاشکرایه که رژێمی سێداره و کورد کوژانی قاسم سلێمانیه‌کان کێن و بۆچی ئاوا به هه‌موو شێوه‌یه‌که‌وه به‌ربوونه‌ته گیانی رۆله کورده قاره‌مانه‌کانی ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستانه‌وه و به سێداره‌کانیان ڕاناناوه‌ستن و په‌لاماری دلێرانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ده‌ن و کاری ترۆریستانه ئه‌مجام ده‌ده‌ن! ئه‌مه‌ش کارێکی تازه نیه که ئه‌م رژێمه کۆنه په‌رسته له دژی پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات و رۆله‌کانی کوردی ئاواره که له‌و دیوی سنوری ساخته‌ی کوردستانه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به درێژایی فه‌رمان ره‌وایه‌تی کورد له باشوری کوردستانه‌وه به ده‌ها کوردیان له‌وی ترۆر کردووه و ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره‌ی کۆیه‌شیان دوا جار نیه که ئه‌نجامیان دایه‌و له هه‌ولی ئه‌وه دان که تا بۆیان بلوێت ئه‌وان کاره دژ به هه‌موو یاسا‌ێه کی مرۆڤایه‌تیوه ئه‌نجام بده‌ن. و کورد بکوژن،
لێ سه‌یر له‌وه دایه که هه‌ندێ خامه‌ی ناراست و دوور له هه‌مو ئه‌قلانیه‌ت و ڕاستی و دروستیه‌که‌وه کاری ده‌که‌ن و ده‌نوسن و ده‌یانه‌وێت به چه‌واشه‌کاری خه‌لکانی تر به‌م کاره ناره‌وا و نامرۆڤایه‌تیه‌وه تاوانبار بکه‌ن و به ئه‌قلێکی دوور له ئه‌قلایه‌تێکه‌وه هه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ن که ئێران له‌م تاوانه گه‌وره‌و دڕندانه‌ی ترۆریستانه‌ی دژ به هه‌موو یاسا‌و هه‌ستێکی مرۆڤایه‌تی که ئه‌نجامیان دا‌و،به سه‌ر خه‌لکانی تر داببڕن و کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م کاره‌وه به‌ری بکه‌ن،به هه‌موو ئه‌قلێه‌تێکی ناته‌واو نه‌زۆک و ناراسته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت که وا له دونیا بگه‌یه‌نن که گوایه ئێران له‌م کاره ترۆریستیه دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه‌و ئه‌وان واته ئێران دوورن له ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره ناره‌وایه‌وه، ئه‌وان چاک ده‌زنن ده‌زانن که ئه‌م گۆته‌و نوسین و بۆ چونانه‌یان نا‌چێته گویچکه‌و گیرفانی هیچ که‌سیكه‌وه هه‌رگیزخه‌لک و باوه‌ر به‌وان درۆ زبه‌لاحانه‌یان ناکه‌ن،لێ ئه‌وان چونکه پییان راسپێردراوه که ئاو کاری بکه‌ن و به نوسین هه‌ولی ئه‌م چه‌واشه کاریه‌وه بده‌ن و ئاوا به خه‌ڵک بکێن که ئه‌م کاره ئێران نه‌یکردووه!! به داخه‌وه بۆ ئه‌وان نوسه‌رانه‌ی که دیارن سه‌ربه‌کێن و هه‌روه‌ک نوسینه‌کانی ئه‌حمه‌د میره که ئه‌مه‌ش هه‌مان سه‌ر چاوه‌و بۆ چونه،که‌هیچ گومانێک له‌وه‌دا نیه خاوه‌نی ئه‌وان نوسینانه جگه له په‌یوه‌ندی سیخوری بۆ داگیرکه‌ری ئێران و بۆئیتلاعاتی ئیرانی زیاتر هیچی تر که ئاوا ده‌یانه‌وێت هه‌ولی به‌رێ لابردنی ڕاستیه‌کان بده‌ن و دڵێ ئێران به‌م کاره‌وه شاد بکه‌ن!! ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌ولده‌ن بلێن به‌فر که ده‌بارێت له ئه‌سلا ره‌شه و هه‌رگیز سپی نیه!!! به لای منه‌وه هه‌موو هەولەکانی ئه‌وان نوسه‌رانه‌ی سه‌ر به په‌که‌که و سه‌ر به یەکێتی که هێمایان به‌وه کردووه که گوایه ئه‌وانه‌ی که دژن له لەئەنجامدانی گفتوگۆکانی دیموکرات له گه‌ل ئێران‌دا،په‌یوه‌ندیان به‌م کاره‌وه هه‌یه، تا لێ نه‌گه‌رێن ئه‌م کاره سه‌ربگریت،لێ له‌یادی خۆیان ده‌به‌نه‌وه که شه‌هیدی کردنی قاسملو له لایه‌ن ئێرانه‌وه به هاوکاری خه‌لکانی تر به ناوی گفت وگۆوه له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌ورپای دیموکراتخوازان قسملویان شه‌هید کرد ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یان دارشت،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران هه‌رگیز باوه‌ری به گفت و گۆیانه‌وه له گه‌ل کورددا نیه و ئێران هه‌رده‌م له ڕێگای نۆکه‌رانیه‌وه له ناو هه‌ندی لایه‌نی کوردی‌دا که هه‌ن له هه‌ولی ئه‌وه‌دان که هه‌رده‌م ده‌رفه‌تیان بۆ برەخسێنن، تا به کاری ترۆر کردن و لێدانی کاریگەرانه لە هه‌موو هێزەکانی رۆژ هەلات ده‌ستی خۆیان بوه‌شێنن. ئه‌مجاره‌ش بۆیه‌که توانیان دژ به دیموکرات ئه‌م کاره ئه‌نجاام بده‌ن چونکه له ناو هه‌ندێ لایه‌نی کوردی‌دا نۆکه‌رانیان هه‌ن که هاوکاریانن، بۆیه‌که توانیان که ده‌ستی ره‌شی خۆیان له حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له شاری کۆیه‌وه که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌و ناوچه‌یه ده‌سه‌لاتداره بوه‌شێنن وکۆمه‌لێ له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان به داخه‌وه ئاوا شه‌هید بکه‌ن.