Hoppa till innehåll
Hem » کوێربوون بە هۆی زانستەوە، عارف شێخ ئەحمەدی

کوێربوون بە هۆی زانستەوە، عارف شێخ ئەحمەدی

وەک دەبینین لەم ڕۆژگارەدا ماسۆنیەت لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەوڵ دەدات مرۆڤایەتی بەرو داڕمانی ڕۆحی و جەستەیی بەرێت و پلانی تۆکمە و گشتگیری یەک لە دوای یەکی بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە.masuniyet-aref-shex

لەم وەرەقەیەدا کە زۆر گرینگە لێی وردبینەوە باسی جۆرێک لە کوێربوونی مرۆڤ بە هۆی زانستەوە دەکات. لە ڕاستیدا ئەم جۆرە کوێربوونە لە کوێربوونی جەستەیی مەترسیدارترە، چونکە ماسۆنیەت هەوڵ دەدات لە ڕێگەی بیردۆزی درۆینەی خۆیەوە، شیکاری ناڕاست سەبارەت بە زۆر شتی جیهان و مرۆڤایەتی بکات و مرۆڤ وا لێبکات لە نێوان کتێبە ئاسمانیەکان و بیردۆز و زانست و تەکنۆلۆژی سەردەمدا سەری لێ بشێوێت. بۆ وێنەی بیردۆزی داروین، بیردۆزی کۆمەڵەی خۆر، بیردۆزی میزانیەت لە بوون دا….هتد.

یەک لەو ڕێکخراوانەی کە ماسۆنیەت بۆ چەواشەکاری و تێکدانی عەقڵی زانستی مرۆڤ کەڵکی لێوەردەگرێت و لە ورقەکانی دیکەی ماسۆنیەت دا ئەگەر دەرفەت هەبێت باسی دەکەین ”ڕێکخراوی ناسا” یە. ئەم ڕێکخراوەیە بەتەواوەتی ماسۆنەکان بەڕێوەی دەبەن و زۆربەی ئەو هەواڵانەی بڵاوی دەکەنەوە لە لایەن ئەم ڕێکخراوەیەوە درۆیە و مەبەستی خۆیان دەپێکێت.

هەروەها ترساندن و تۆقاندنی مرۆڤ لە ڕێگەی میدیا و گیرۆدەکردنی مرۆڤ بە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی وەک مۆبایل و تەبلێت و هەروەها پڕۆگرامی جۆراوجۆری ئەنترنێت، دەبێتە هۆکاری کوێربوونی زانستی مرۆڤ و گەشە نەکردنی عەقڵ و مودمین بوون بەو جۆرە پڕۆگرام و پلانانەی کە ماسۆنیەت هەر خۆیان وەک تەڵەیەک بۆ پێوەبوونی مرۆڤ دایانهێناون.

ئەگەر چاوتان لە ڤیدیۆکانی ڕێکخراوی ناسا کردبێت زۆربەیان وەک یەک دەچن و زۆربەی جار ئێمە لە سەر زووی بە چاوی ئاسایی خۆمان مانگ و ئەستێرەکان لە کامێرا زەبەلاحەکانی ناسا باشتر دەبینین، چونکە ڤیدیۆکانی ناسا زۆرتر لە ڕەنگی شین و تاریک بۆ سەرخستنی بیردۆزی هێزی تاریکی کەڵک وەردەگرن.

بەڵام زۆربەی ڤیدیۆکان نەتەنیا لە ئاسمان درووست نەکراوە بەڵکوو ماسۆنیەت لە ستۆدیۆ تایبەتەکانی خۆی وەک فیلمێکی هالیوود و مەبەستدار درووستیان دەکات بۆ چەواشەکردنی عەقڵی ئێمەی مرۆڤە.

وەرەقەی ژومارە ۳٦ی ماسۆنیەت باسی ڕوودانی چ شتێک دەکات

عارف شێخ ئەحمەدی