پێشمەرگەکان: بۆ سکرتێری، کاک مستەفا مەولودی و ئاسۆ حەسەن زادە خۆیان کاندید کردبوو. کاک مستەفا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆمیتە ناوەندی بە سکرتێر دیاری کرا.
هیودارم دیاری کردنی کاک مستەفا ببێتە یەک گرتنەوەی حیزب و کارێک کە کاک خالید بە قسە هەمیشە باسی دەکرد بەڵام عەمەلی پێ نەکرد.
دیاری کردنی کاک مستەفا کێشەکانی ناوخۆیان، زیادتر دەکا و لایەنگرانی کاک ئاسۆ لە مێژە هەوڵی ئەوە دەدەن کە پلەی سکرتێری وەربگرن، بۆیە دیاری کردنی کاک مستەفا مووەقەتە و ناچار بوون ئەو دیاری بکەن، چوونکە ئەو جێگری سکرتێر بوو نەدەکرا کاک ئاسۆ دیاری بکرێ لەم دەورەیەدا. ئێستا بۆ کەم کردنەوە کێشەکان دەبێ کاک ئاسۆ بکرێ بە جێگری سکرتێر کە تا نووسینی ئەم هەواڵە ناروونە.
……
رووداو – كۆیە
مستەفا مەولوودی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی، بە سکرتێری گشتيی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدك) هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی مستەفا مەولوودی دوای دەستلەكاركێشانەوەی خالید عەزیزی دێت لە پۆستی سكرتێری گشتیی حدك.
مستەفا مەولوودی پێشتر جێگری سكرتێری گشتیی حدك بوو.
مستەفا مەولوودی كێیە؟
– لە دایکبووی گوندی ماسوێ لەنێوان مەهاباد و نەغدەیە.
– ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات.
– بڕوانامەی یاسای لە زانکۆی کۆیە وەرگرتووە.
– لە کۆنگرەی حەوت بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیموکرات.
– لە کۆنگرەی 12 بووەتە ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات.
– لە کۆنگرەی 14 بووەتە جێگری سکرتێری گشتی حدک.
– لە 15-1-2017 بە سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
داڕشتنەوە: حەكیم داود
