ھیچ گومانێک لە ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانی سێیەم دا نەماوە و ھاوکێشە سیاسی و نێودەوڵەتیەکانیش سەرجەمیان ئەگەری ڕوودانی وەھا شەڕێکی جیھانگیر و تۆقێنەر ڕاست دەکەنەوە.
وەک دەزانین بۆ درووست بوونی ئەم شەڕە جیھانیە، زۆر باروودۆخی تایبەت و لەوانە گۆڕانکاری بەرچاو لە سیستەمی ئابووری نێودەوڵەتی و دەرئەنجامی ھەرسھێنانی نیزامی سەرمایەدرای لە دابین کردنی زۆر خواستی و داوای خەڵک و تێوەگلان لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و ساختەکاری ھەمە لایەنە بۆ ھەڵێگەڕانەوەی مانای حەقیقی چەمکی ”تیرۆریزم” و داڕشتنی پێناسەیەکی نوێ بۆ ئەم بابەتە و ھەروەھا شکستی دیموکراسی لیبڕاڵەکانی ئورووپا و سەرھەڵدانەوەی سەرلە نوێی فکری پۆپۆلیستی لە لایەکی دیکە و نەتەوەخوازی نازی لە بەشێک لە وڵاتان، بەشێکین لەو ئاڵووگۆڕە جیددی و گرینگانەی کە سەرجەمیان بۆ یەک مەبەستی تایبەت ”شەڕی جیھانی سێھەم” لە لایەن ماسۆنیەتی نیۆیۆرکەوە ڕێکخراون و لانیکەم دەتوانین بڵێین کە لە ساڵی 1980وە کاری بۆ دەکرێت.
کاتێک بە وردبینیەوە بەڵگەکانی ماسۆنیەتی لەندەن و نیۆیۆرک دەخوێنینەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لە دوای شۆڕشی پرتەقاڵی جۆرجیا و ھەوڵی ماسۆنەکان بۆ تێوەگلانی رووسیای پاش سۆڤیەت بە چەند قەیرانی ئابووری و سیاسی دا و تەسکردنەوە بازنەی ھێز و ھێژمۆنی رووسی، پلانێکی تۆکمە و مەترسیداریان داڕشتووە کە ڕنگە لە سەرەتاکانی سالێ 2018وە ھەموو خاڵەکانی چاوەڕوانکراوی ئەوان پڕ بێتەوە و شەڕێکی قورس و ماڵوێرانکەر دەست پێ بکات.
زۆر لە مێژە ماسۆنیەتی لەندەن لە لایەک و ماسۆنە بەناوبانگەکانی نیۆیۆرک کە ” دوناڵد ترامپ مۆرەی ئەوان بوو” لە لایەکی دیکەوە ھەوڵ دەدەن ڕۆژھەڵاستی ناوەڕاست بکەنە مەیدانی سەرەکی شەڕی جیھانی سێیەم و ئەمجارەیان خاکی عەڕەب و کورد و عەجەم و خەڵکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی بکەنە قوربانی پاوانخوازی سیاسی و ئابووری خۆیان و بەمجۆرە ئێمە دەبینە بەشێکی بەرچاو لە چوارچێوەی سیاسەتی شەڕی وێرانکەر و تفاقی بەرژەوەندییە مادی و سیاسیەکانی زلھێزەکان کە ئەوانیش پیلانی ماسۆن جێبەجێ دەکەن.
بە پێی داتاو زانیارییەکانی خۆیان، ماسۆنەکانی بریتانیا و ئەمریکا سەبارەت بە چەند و چۆنی کایەی سیاسی خۆیان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی زنجیرەیەک ئاڵۆزی و ناکۆکی بەرچاوی سیاسی بوونەتەوە.
کاتێک ماسۆنەکانی لەندەن بۆ وڵاتی ئەفغانستان بەرنامەی درێژکردنەوەی شەڕی نێوان گرووپە ئەفغانەکانیان پێشنیار دەکرد، لە ھەمان کاتدا ماسۆنیەتی نیۆیۆرک بە پێچەوانەوە، ڕایانوابوو دەبێ کەسایەتیە چالاک و ناسراوەکانی ئەفغان لە ناو بچن ” بورھانەدین ڕەبانی و ئەحمەد شا مەسعوود ” و ھەوڵ بدرێت تالیبان کەرت بکرێت و دوڵەتێکی فرە ڕەنگ کە ڕیمۆت کۆنتڕۆلی بە دەست ئەمریکاوە بێت دابمەزرێت، ھەر بۆیەش ئەمریکا ”حامد کەرزەی” بۆ بەدیھێنانی ئەم ئەڵقەی پێوند و بەستنەوەی ھێزە ئەفغانیەکان ھێنایە سەرکار و ’لوویی جەرگە”ی ئەفغانستانی ڕێکخستەوە.!
لە باشووری کوردستانیش بە ھەمان شێوە لە پاش ماندووبووونی ھێزە کوردییەکان لە شەڕی ناوخۆیی ”بەرھەم ساڵح”’ کرایە سەرۆکی حکومەتی ھاوبەشی یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و شەڕی ناوخۆی ئەم دوو لایەنە و ھێزە ئیسلامیەکان ھەر وەک حاڵەتی ئەفغانستان بە درووستبوونی هەڕێمێکی بچووک کە ناسنامەی دەوڵەتبوون و ئابووری وسیاسەت لەم هەرێمەدا نادیار بێت ویاسا و ڕێساکانی ماسۆن پەیڕەوە بکات لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھاوسنوور دەگەڵ عەڕەب و تورک و فارس زەق کرایەوە.
بەڵام ماسۆنە کۆنە کارەکانی لەندەن سەرەڕای ئەوەی باروودۆخی کوردستانیان بە تەواوی خستبووە ژێر چاودێری خۆیانەوە نەیاندەتوانی درێژە بە پلانە کۆنەکانی ماسۆنیەتی بەریتانیا دەرحەق بە پرسی کورد نەدەن و پڕۆگرامی نوێی برایانی نیۆیۆرک ھەر وا بە ساکاری قەبووڵ بکەن و بێ ھەڵوێست بن.
دوای ماوەیەک ”بزووتنەوەی گۆڕان” بە بەرنامەی تۆکمەی ماسۆنەکانی لەندەن و بە درووشمی ”گۆڕانی بنەڕەتی لە سیستەمی حوکمڕانی کوردستان” دا پێی نایە گۆڕەپانی سیاسی کورد و بەشێک لە ڕێبەرانی بە تەمەنی یەکێتی نیشتیمانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە و سەرەتا دەنگدانەوەی گەورەی لە ناو جەماوەردا بە دواوە بوو.
بەڵام سەرجەم سەرکردایەتی کورد بە سکۆلار و ئیسلامیەوە جیاواز لە ڕووبۆتێک کە ماسۆنەکان ھەڵیان دەخولێنن شتێکی دیکەیان لە توانادا نیە و ناتوانن بڕیار بەدەستی ڕاستەوخۆی نەتەوەکەی خۆیان بن.
پێش داگیرکردنی نیمچە دورگەی کریمە و ھەڕەشەکانی ڕووسیا لە وڵاتی ئۆکڕاین، وڵاتانی ئورووپا بە ھەستیاریەوە لە مەڕ تۆڵە سەندنەوە ڕووسیە لە سیاسەتی دۆستی ئۆکڕاین دەگەڵ ڕۆژئاوا و بە کردەوە بڕینی گازی روس کە ھەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئورووپا دەکرێت، مەترسی پچڕانی وزەی گازی ڕووسیەیان دەزانی، ھەر بۆیە ھەوڵیان دا پەلە بکرێت لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی بە ناوبانگی بۆڕییەکانی” باماکۆ” کە پتڕۆڵی چەند وڵات و ھەروەھا گازی باشووری کوردستان لە خۆ دەگرێت بۆ ئورووپا و دەبێت پێش ساڵی 2018 تەواو بێت.
ھاوکات ئەمریکا لەم چەند ساڵەدا پێگە مووشکیەکانی خۆی لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا بە تەواوی ڕێکخستووە و ھەماھەنگی تەواوی دەگەڵ ئێران و حکومەتەکانی دیکەی ناوچەکەدا ھەیە و ماوەیەک لەمەوبەر تانک و زرەپۆشەکانی لە سنوورەکانی ئورووپا و ڕووسیا وەک تەواوکەری بەرنامەی نیزامی ناتۆ جێگیر کرد.
بارودۆخی گشتی باشووری کوردستان کە لە جیاتی پشتیوانی نێودەوڵەتی لەمەڕ بەدەوڵەتبوون، مافیای ھێز و کۆمپانیا پتڕۆڵە جیھانیەکان چاوی تێ بڕیوە بەشێکی دیکەی پڕۆسەی ماسۆنەکانە پێش دەستپێکی شەڕی جیھانی سێیەم.
بێ گومان داوبەدوای سەرھەڵدان و ناڕەزایەتی خەڵکی چەند وڵاتی عەڕەبی کە ناسرا بە ”بەھاری عەڕەبی” ئەم وەزعە نە تەنیا درێژەی نەکێشا و نەبوویە دەسکەوتێکی مەزن بۆ گەلانی ناوچەکە بە کوردیشەوە، بەڵکوو بە ڕەشەبای تیرۆریزمی نوێی ماسۆنی لە وڵاتانی سووریە و لیبی و ئەفغانستان و باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی ”داعش” و چەند لق و پۆپی دیکە ئەلقاعیدە ئاڵووگۆڕی بە سەردا ھات و وەک ماسۆنەکان پلانیان بۆ دانابوو لە کۆتایی دا ” شەڕی مەزھەبیی و تایفی” سەریھەڵدا و بەمجۆرە چەخماخەی شەڕە گەورەکە لە دوای سەرھەڵدانی خەڵکی سووریا لە لایەن بەرنامە داڕێژەرانی ماسۆنیەتی جیھانیەوە لێدرا.
دواتر ڕێژیمی مەزھەبیی ئێران و چەند وڵاتی کەنداو و تورکیە و سعوودیە ھەر یەکەوە بە پێی توانا و سیاسەتی خۆی ھەوڵی دا پشتگیری لە بەشێک لەو گرووپ و ڕێکخراوانە بکات کە قازانج و بەرژەوەندی ئەوانی دەپاراست. لە لایەکی دیکەوە چین و ڕووسیە پاڵپشتی ڕێژیمەکەی بەشار ئەسەدیان کرد و ناھێڵن بە ئاسانی دیکتاتۆری ملهوڕی بنەماڵەی ئەسەد بڕووخێت.
لە دەستپێکی شەڕی سووریە دا، وڵاتانی ئورووپا سەرجەمیان سنوورەکانی خۆیان بە ڕووی گرووپە جیھادیە موسڵمانەکان دا کردەوە و ئاگادرای ھەموو جمووجۆڵێکی ئەوان بوون، بەڵام بەو پێیەی خەریک بوو لە ئورووپا ڕێژەی سەروەت و سامانی موسڵمانان زیاتر لە سنووری جاوەڕوانکراو بێت و لە کۆنتڕۆل دەربچێت و لە لایەکیشەوە مەترسی گرووپە ئیسلامیە توندئاژۆکان کە مەترسی بوو بۆ تێکچوونی ھێمنی و ئاسایشی ناوخۆیی وڵاتەکانی خۆیان کەم بکەنەوە، حەزیان دەکرد توندڕەوە جیھادییەکان لە سنووری ئەوان دەربچن و لە شەڕی نێوخۆیی خۆیان و سوپای بەشار ئەسەد دا قوربانی بکرێن و بەمشێوەیە سەڕەڕای ئینکار و خۆگێل کردنیان بۆ ئەم مەسەلەیە، دەبی بگوترێت وردەکاریی ھەموو شتێکیان دەزانی و لای خۆیان پارێزراوە و بەڵگەکانی ویکی لیکس باشترین سەرچاوەیە لەمبارەیەوە.
درێژە کێشانی شەڕی سووریە و ھاوکات وەخەبەر ھاتنی بەشێک لە ئیسلامیەکان لە پیلانی ماسۆنەکان، وایکرد بە پەلە بگەڕێنەوە ئورووپا و درێژە بە شەڕی ناوخۆیی سووریە کە سەر و بنی شێواوە نەدەن. لە بەرانبەردا ماسۆنەکان کە دەیانزانی ئەگەری وەھا ڕووداوێک لە ئارادایە، بە فرت و فێڵی خۆیان و ھاوکاری داعش زنجیرەیەک کاری تیرۆریستی لە فەڕانسە و بێلژیک و ئاڵمان ئەنجام درا و دواتر گرووپی داعش کە درووست کراوی ماسۆنەکان بوو، بە دان پێدانان بەم تاوانانە ڕووی ماسۆنەکانی دامەزرێنەریانی سوور کرد و تا ئێستاش کەس نەیزانی ھەوێنی سەرەکی ئەم تیرۆرانە کێ بووە و تەنیا دەگوترێت گرووپی تیرۆریستی داعش”ISIS” تاوانبارە و بەرپرسی ئەم کردەوە تیرۆریستیانەیە.!
بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیە حاشا ھەڵنەگرە وەرەقەکانی ماسۆن و بەڵگەکانی ئەم دوایانەی ویکی لیکس ڕەنگە بەس بێت بۆ باوەڕ پێکردن و متمانەی خوێنەر.
ھێزی پێشمەرگە و گەریلا لە لایەن زۆربەی وڵاتانی زلھێزەوە وەک باشترین شەڕکەڕی جیھان بەرانبەر بە تیرۆریستان بە دەیان فیلم و فێستیڤاڵیان بۆ ڕێکخرا و کەچی ھەرگیز بەرپرسانی کورد و فەرماندەکانی پێشمەرگە لە کۆنفڕانسەکانی پاریس و دواتریش کە سەبارەت بە باروودۆخی کوردستان و شەڕی داعش بوو و تەنانەت نوێنەری وڵاتانی دەورووبەری کوردستان دەعوەت کرابوون ھیچ حیسابێکیان بۆ نەکرا.!
ساڵی 2012 کۆمپانی ”Ubisoft” ی ئەمریکا یارییەکی ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە کە ئاڵای کوردستان کرابویە ئاڵای گرووپێکی چەکدار کە بە زمانی فارسی قسەیان دەکرد، لە ڕاستیدا ئەو یاریە ئەلکترۆنیە ئەو پلانەی ماسۆنیەت ئاشکرا دەکات کە لێکچونێکی زۆر هەیە لەگەڵ یاری ” Battlefield 3 ” کە باسی داگیرکردنی سلیمانی دەکات.!
یاریەکە باسی کوردستان دەکات و دەچێتە گوندی میراوەی باکووری پارێزگای سلێمانی کە لە لایەن کەسانێکەوە داگیرکراوە بە زمانی فارسی قسە دەکەن و لە یاریەکەش نوسراوە ”Mirawa Iraq” ناوچەکانیش هەمووی شاخەوییە و ڕێک لە شێوەی خاکی باشووری کوردستان دەچێت.
لەهەمان کاتیشدا کاراکترەکە لە بەشێکی دیکەی ئەم یارییەدا دەچێتە شاری بنغازی لە لیبی کە ئەم شوێنەش لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە دەستی بەسەرداگیراوە کە بە عەڕەبی قسە دەکەن، لە یاریەکەدا کۆمەڵێک نهێنی گرینگی دیکە هەیە کە باسی چەند ڕووداوی ئەمرۆمان بۆ دەکات.
بەڵێ سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگە حاشا هەڵنەگرانەی هەیە، بەداخەوە سەرکردایەتی کورد ھەر ئەوندە کە لە فێستیڤاڵی کەن و چەند فیلمی سینەمایی دا پێشمەرگە پێشان بدرێن و چەپڵەیان بۆ لێبدرێت ڕازی دەبن و ھەرگیز نەیان پرسی کە ئەگەر بە شەڕكەر و قارەمان ناومان دەبەن بۆچی بوونی کیانێکی سەربەخۆمان پێ ڕەوا نابین؟!
بەڵێ ھەموو ڕووداوەکان و مێژووی خەباتی سیاسی و چەکداری نەتەوەی کورد پێشانی دەدات کە سەرکردایەتی ئێمە یان ئاگای لە باروودۆخی سیاسی جیھان و ناوچەکە نیە یان خود ئاگادارن و تەنیا ڕازی بووە بەوەی بکرێتە قەڵخانی پێش لەشکری ئەمریکا و ڕووسیە پێش ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانی سێیەم و بەرژەوندی خۆیان لە خەڵکی نیشتیمانەکەیان بەلاوە گرینگترە.
لە کۆتایی و بە وردبوونەوە لە زانیاریەکانی ویکی لیکس و ھەروەھا پلانەکانی ماسۆنەکان، دەبێ لە ساڵی 2017 زنجیرەیەک کاری تێکدەرانە لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی درووست بکرێت بۆ ئەوەی ھێزە نازیی و پۆپۆلیستەکانی ئورووپا بەم بیانووە موسڵمانان و سەرجەم پەنابەرانی بیانی بە تاوانبار بزانن و جۆرێکی دیکە لە ھۆلۆکاستی سەردەم دیسانەوە ڕوو بدات.
دەقی نووسراوەکانی ماسۆن بە وردی باسی وەھا ڕووداوگەلێکیان کردووە و دەبێ چاوەڕوانی ھەڵبژاردنی وڵاتانی ھۆڵەند و ئاڵمان و فەڕانسە بین کە ئایا ھێزەکانی پۆپۆلیستی ھۆڵەندی و نازی و ڕاستی ئاڵمان و فەڕانسە لە ساڵی 2017 دا لە چالاکی سیاسی خۆیان و ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتانە براوە دەبن و دەبنە هاوڕێ و هاوڕای دوناڵد ترامپ یان خود بە پێچەوانەوە.