Hoppa till innehåll
Hem » یادی کۆماری خاوەن ئاڵا پیرۆز بێی، مەلا برایم مەجید پوور

یادی کۆماری خاوەن ئاڵا پیرۆز بێی، مەلا برایم مەجید پوور

بە بۆنەی   ( ٢ ی)  ڕێبەندان حەفتاو یەکەمین ساڵڕۆژی  دامەزرانی  کۆماری کوردستانی  خاوەن ئاڵا لە  سەرجەم   گەلی  کورد و  بەتایبەتی  ڕۆژهەڵاتی کوردستانmela_biraym1

و  حیزبی  دامەزرێنەری و سەجەم  هاواڵ و هاوڕێیان   پیرۆزبایی  دەکەم و سڵاوی  ڕێزو  حورمەت  لە ڕوحی شەهیدان و لە  زیندانیانی  سیاسی  ئەو  ڕێبازە  دەکەم  ئاواتە  خوازم  بتوانین بگەینە  ئاستێک  کە هیچ  مەترسیەک و  بەرهەڵستێک  لە بەرانبەر کۆمارو   سەربەخۆیی  گەلەکەمان نەمێنێ .

زۆر جار دەکوترێی  مێژو  نابێی  بگۆردرێی، بەڵێی  ڕاستە، دەبێی وەک  چون  رویداوە  ئاواش  بنوسرێو بخوێندرێتەوە. بەرهەمەکانی  بەچاکو خراپەوە بخرینە  بەرچاوو چاکو  خراپەکەی  لێک  هاوێر بکەینو ئەوانەی  زیانمان  تیدا کردونـو  تێیدا  توشی هەڵەو پەڵە  هاتوین  بیانخەینە  لایەکو  لە هەمانکاتدا لە بەرچاومـان  بن بۆ ئەوەی  دوپاتیان نەکەینەوە . ئەو مێژوەو کارەساتەکانی، هەرمرۆڤ خۆی  دەیانکاو دەینوسێو  دەیخوڵقێنێ. هەرتاکو کۆمەڵێک  پڕۆسەو بەرنامە  دادەڕێژنو  کاری  پێدەکەنو دەیدەنە نەوەی  دوای خۆیان . هەر دەستەو تاکن دەبنە  پێشەنگو  ڕێچکە  شکێنو  گەل  ڕێبەری  دەکەن .هەرئـەوانـن  دەگەڵ  گەلەکەیان  خۆیـان  بەقوربانی  بەرژەوەندی  گشتی گەلو وڵات دەکەن . هیچ تاکو گروهو  حیزبێک  جگە لە جاشو  خۆفرۆشەکان نابینیو  نیە لەم  جیهانەدا کە بێتە مەیدانو بڵێی : من نیشتمان وێرانو گەلەکەم لە ناودەبەم ! هەمو ڕێبەروحیزبو سازمانوڕۆناکبیرێکی   دڵسۆزی خاکو خەڵک  بەقەدەر زانستو توانای خۆیان بە مەبەستی  ئازادی گەلو   ئاوەدانی وڵات هەوڵیانداوەوهەوڵدەدەن ،بەڵام  بێگومان  توشی هەڵەو هەڵدێریش  دەبن . واتە  هەروەک  لەپێشەوە  کوتم  هیچیان  بۆیە  پێک  نەهاتونو  هەوڵێش  نادەن بۆ ڕۆژ ڕەشیو ماڵوێرانی گەلو وڵات.  لەو  پێوەندیەدا پڕۆسەو  بەرنامـەو  خەباتو  تێکۆشانی  تاکێک  یـان  حیزبێک   ئـامانجی   بـنـەڕەتی  گەلەکەی  لـە ئەولەویەتی  بەرنامەکەی  دایەو هەرئەوەش  دەیکاتە  جێی ڕێزو موتمانەی گەل هـەڵـوێستو تـێکۆشانەکەی دەبنە  لاپـەڕەیەکی  مـێژوی  وڵات . مافی  ڕیبوارانو  تێکۆشەرانی ئەو ڕێبازەیە بەبێی ئەوەی  دەسکەوتەکان پاوان  بکەن، شانازی بە  حیزبەکەیان بکەن کە توانیویەتی بەڕیگایەکدا بڕوا کە ڕاست ئاخرەکەی گەیشتن بە ئامانجی  گەلەکەیەتیو  لەو جێیە  دەبێی  راوەستێ ، کە پێک هێنانی  کۆمـارو  هەڵکردنی  ئاڵاو  دامەزراندنی  ‌هێزی  پارێزەر  کە  پێشمەرگەی    کوردستانە مسۆگەر  کرابێ. لە دنیای پێشکەوتوی  ئەوڕۆشدا هەمـو ئەو بەرنامەو پلانانەی  بۆ  بەرژەوەندی  گەلو وڵات   داڕژاون ، هەڵقوڵاوی  بیری  تاکو  کۆمەڵن  کە  بەدەستی حیزبو سازمانو  لـە نیهایـەتدا گەل   دابـەزێـنـدراون.  لەڕاستیدا  دەبێی  بەروبوی هەموی ئەو تێکۆشانانە بۆ گەڵ بێی  وەک  چۆن ئەرکی  بەڕێوەبردنو  پاراستنیان هەر لەسەرشانـو بـەهیمەتی  ئـەوانـە. شاراوەنیەو  شیاوە  ئـەوحێزبـو سازمانو کەسوکەسانە  شانازی بەوە بکەن کە  بەرنامـەو  پـڕۆسەکانیان  ویستی گەلـو جێگای پـەسندیانە، ئـەوانـەش مـیدالیای  خزمەتکاری  لەگەل  وەردەگرن، کە  موتمانەی  ئەوانیان  بەدەست  هێناوە. دەگەڵ  هەموی ئەوانەو زۆریتریش ،  لەناو  ئێمەدا ڕەوتێک  بۆتە باو کە جیگای  داخو سەرسوڕمانە ، ئەویش ئـەوەیە کە : ناتـوانـین  ئاکارو  کردارە  باشەکانی ڕکەبەرە  سیاسیەکانمان وەک هەبونو هەن  ببینینو  بسەلمێنین.  لە جێگای  دەستخۆشی  پێکوتنو  هەوڵـدان   لـەڕێگای  دروستەوە بـۆ وەپێشکەوتنی،  تێدەکۆشین  ئەگەر بەراوەژوشی  نەکەین لە بایخو بەهای  کەم  کەینەوە،  زۆرجار تـەفسـیرو تـەعبیری  نـادروستو هـەڵـبەستراوی  لێدەدەینەوە . دامەزرانی کۆماری کوردستانـو هەڵکردنی ئاڵاو بێکهێنانی  هـێزی   پێشمەرگە ،  واتـە ئـەوانـە   ئێکوردستانـن ، کـوردستانیش  مـلكی  هیچ  حیزبـو سازمـانـێـکو تـاکێک  نـیەو خـاوەنەکەی  سەرجـەم  دانـیشتوانی   کوردستانـن ، کوردستانیش نەئی فارسو نەئی ترکو نەئی عەڕەبانەونە بەشێکی وڵاتی تورکیەو عێڕاقـو  ئـیرانـە ، خـۆ  حـاشا  لـەوەش  نـاکڕێی   پـێکهێنەرو  دامـەزرێـنـەری ئەودەسکەوتە مێژوییانە حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژهـەڵاتی  کوردستانە بە پشتیوانی  گەل . ئـەوە  پێشەوا قـازی  محەممەدی نـەمـرە کـە لەڕێبەرایەتی  ئەو  حێزبەدا  بـەهۆی  دامـەزراندنی کـۆمارو هەڵکردنی  ئاڵاو ڕیکخستنی هێزی   پێشمەرگە  لە سـێـدارە  دراو، بـوو بـە پێشەنگی کاروانی  شەهـیدانی  ڕیـگای سەربەخۆیی  گەلو  نیشتمان . جێی داخە  تا ئیستاش  حیزبو  سازمانـە  کوردستانیەکان   زۆر بـەدوو دڵییو  هێندێکیش  راستەوڕاست  دان بـەو  واقعیەتە  داناهێننو،  بۆئەوەی خۆی لێببوێرن بە ئی حیزبی دێمۆکڕاتی دەقەبڵێنن.

بۆچی ڕەوایەوجوانە کە ئێمە ڕێزلە یادی ڕیبەرانو دەسکەوتەکانی گەلانی غەیرە  کورد بگرین  بەڵام بەڕەسمی  دان  بەواقعیەتەکانی  مێژوی  خۆماندا  ناهێنین؟!  بۆچی خەڵکمان  بەڕیبەرو ڕێنوێنی  خۆمان قبوڵە ، بەڵام بۆ ئێمە  غەدرو عەیبە   کە  شانازی  بەڕیبەرە  داهێنەرەکانمان  بـکەین ؟!  بۆچی  شەرم نیە  نکۆڵی لە ڕاستیەکانی مـێژوی  خۆمـان  بکەین ؟  بـۆچێ  شـورەیی  نیە مێژو  بـگۆڕیـنـو  خەڵکیش  بە  لا ڕێدا ببیەین ؟!  کێی  حەزی بێو  کێی  تەزیبێی  ،کۆمارو  ئاڵاو  پێشمەرگە بەرهەمی  خوێنی  شەهیدانی  گەلی  کوردەو  ڕیبەرە دامەزرێنەکـەی  پێشەوا  قازی  ڕێبەری  حیزبی  دێمۆکڕاتی  ڕۆژ هەڵاتی  کوردستانە .

دەبا  لە دنیای ململانەی  نەرێنی واز  بێنینو کێی  بەرکێی ئەرێنی  بکەینو  تاڵـو  شیرنیەکانی  مێژوەکەمان   بسەلمێنین. ئەگەر ڕاستیش  دەکەین  بۆ بەرژەوەندی  نیشتمانو  گەل  تێدەکۆشین، با دەست  لە شەڕەقسەو  یەکتر بەکەم  گرتنو  بەکەم  زانینی  بەدەسکەوتی  یەکترو  ئێرەیی   بردن   بەیەکتری  هەڵگرینو  خۆمان لە خەڵکیتر  بەچوکتر  نەزانینو ، بێگانەمان  لە خۆمان  پێباشتر  نەبێو   حورمەتی  هەوڵو  تێکۆشانی یەکتر بگرینو لەیەک  سەفی  برایانەدا   لەبـەرانبەر  دوژمنی  هاوبەش  ڕاوەستینو ئەو ڕاستیە کە کوردستان  مڵکی  هەمومانەو  داگیرکراوی   دەستی  دوژمنانەو  ڕزگار  کردنی ئەرکی  ویژدانیو ئەخلاقیو  ئیمانیو  ئینسانی  هەمومانە ، بسەلمێنینو  بە  بێی  تێبینیو  ڕاشکاوانەو بـوێـرانـە  بـڵێن :  کۆمارو ئاڵاوپێشمەرگە مڵکی سەرجەم  گەڵی کوردنو  شانازیەکەشی  بەشی  هەمومانەو   دامەزرێنەکەشیان  حیزبی  دێمۆکڕاتی  ڕۆژهەڵاتی  کوردستانە .  ڕاگەیـانـدنی  یەک  کۆمارو  یەک  ئاڵاو یەک  هێزی   پـارێـزەر  نیشانەی   ئەوەیە ، ئـەوانە  ڕەمـزی  یـەکگرتـویی  گەلی  کـوردنـو  ڕێـزو  پـاراستنیان  ئـەرکی  یـاسایـیـو  ئینسانیو  نەتەوەییمانە .

ئەگەر بەچاوێکی گەشبینو بە سینەیەکی فراوانو ڕوحێکی پاکو  دەرونێکی خاڵی   لە بوغزو غەرەزو  ڕوحیەکی  بەرزەوە  ئاوڕێک  لەڕابردو بدەینەوە و  دەگەڵ  گەلانی جیهان  خۆمان هەلسەنگێنین ، سەرەڕای ئەو هەمو پیلانو تەونو بەستەی  بەدژمان داڕژاوەو دابەزێندراوە ، سەرەڕای  ئەوەی لە چوارلاوە بەلەشکرەکانی  جەهلو  نەزانیو  بێبەش لە هەمو  بەهایەکی  ئینسانی  دەورمان  دراوەو دەستیان  لە کوشتو بڕو قەڵاچۆی بێبەزەیانەی  گەلەکەمان نەپاراستوەوبەهەمو  توانایانەوە  کەرامەتو  کەسایەتی گەلەکەمانیان  پێشێل  کردوە ، سەرەڕای  پێشکیش  کردنی  ئەو هەمو قوربانیە بە نرخانە ،کورد کۆڵی نەداوەو هەروا ئازایانە  لە گۆڕەپـانی  خەباتدا  ڕاوەستاوە.  ئەو  پرسیارەش  لە جێدایە  کە بڵێین  بۆچی  ئامانجمان  نە پێکاوەو بەربەستە گەورەکان هەروا لەسەر ڕێگاماندا مـاون ؟؟ گـومان لەوەدانیە  هۆکاری خۆییو دەرکی  زۆری هەبونوهەن،  پێشیان بە ڕەوتی بەرەو  پێشچونی  خەباتی نەتەوایەتیمانی  گرتوە ،هەر چەند  نەیانتوانیوە  مەهـاری  بـکەن، بـەڵام کۆسپو  تەگەرەی  زۆر شومو مەترسیداریان  خستۆتە  سەر ڕیگاکەمان. دەگەڵ  هەموی ئەوانە بە باوەڕی  من گەورەترینو ڕوخێنەرترینیان نەبونی پڕۆسەیەکی  نەتەوەیی هاوبەشو یەک نەگرتوییو ڕێک نەخستنی هێزو تواناکانە. هەموگەلانـی  ئەم جیهانە بەبیروباوەڕی  جیاوازیانەوە ، ڕۆژێک  یان  ڕۆژانێکیان  هەیە  پێێ  دەڵێن ڕۆژی  نەتەوەییو دەیکەنە  جێژنی  میللی . هەمو  حیزبو  سازمانو  بگرە  سەرجەم خەڵکی  وڵاتەکە بە ئیخۆیانی  دەزاننو بەڕێزەوە یادی دەکەنەوە.   هەر سەروەریەک  بۆهەرگەلو وڵاتیک لە لایەن هەر حیزبو تاکێک  وەدیهاتبێ مڵکی   گشتیەو ئەرکی  پـاراستنو ڕێـز لێنانیان  لەسەر شانە . خـۆ گـوڕینی دیاردەیـەکی نەتەوەیی بەدەستی گەلە، نەک  بەدەستی  حیزبو  سازمانانە. چونکە هیچکام   لە حیزبـو  سازمانەکان  هەمـو گەڵ نین ،  بـەڵکو هەرکامەیـان  دەکـرێی  خـۆیـان بەنوێنەری  بەشێکی خەڵک  جا چ زۆرو  چ کەم بزانن .هەر  بۆیەش  ڕەوانیە  ببنە  نوێنەری هەمو گەلو  بڕیار لە جیاتی  گەل بدەن. با  لە ساڵوەگەڕی جێژنی   پیرۆزی  (٢) ی  ڕێبەنداندا  سڵاو لـە روحی  پاکی  سەرجەم  دامـەرێنەرەکانی  بکەینو  بەڵێنیان  پێبدەین  کە ڕێگایان  پڕ  ڕێبوارەو ، ئەویندارانی ئەو  کۆمارە نە بەزیونو نەتەزیونو هەروا قورسو قایم لە خەبات  بۆوەدیهێنانی  ئامانجەکانتان   بەردەوامن .

جارێکیتر جێژنی ٢ ی  ڕێبەندانمان پێرۆز بێ.

براتان  مەلا برایمی     مەجیدپور      هولەند  ١٩ / ١ /٢٠١٧