نازانم چۆن زیندوو ماوم؟!
زیندان نییه له‌م وڵاته
به یادگار ناوی من له سه‌ر دیواری نه‌نووسرا بێ!
ژووری تاکه‌که‌سی نییه، ئه‌م جه‌سته لاوازه‌ی تێدا، به‌ند نه‌کرابێ!
نازانم چۆن زیندوو ماوم؟!
چه‌ند هاوز‌نجیرم کوژراون
چه‌ندیان له کاتی کازیوه
له شیرینی خه‌ودا بۆ ژێر سێداره راکێش کراون؟
ئه‌م چاوانه‌م به قه‌د گه‌ڵای سه‌دان دره‌ختی جوانه‌مه‌رگ
فرمیسکی ئاڵی رشتووه
بینم بۆنی عه‌تری خوێنی گوڵی هه‌زار گیانی نه‌سره‌وتی مشتووه!
نازانم چۆن زیندوو ماوم؟
ده‌ستم بگره، له‌م دۆزه‌خه
گۆشت و ئێسقانم سووتاوه
رۆحم له نێو ئه‌م قاوه‌خه ئاسته‌نگدا بێقه‌راره
هێزی مانه‌وه‌م نه‌ماوه
متمانه‌م به سبه‌ینێ نییه
مه‌ترسی وه‌کوو شێرپه‌نجه
په‌نجه‌ی له گیان، له هه‌ناوم هه‌ڵپێکاوه!
هاکا ئێستا و تاوێکی تر هاتن له ده‌رکه‌یان کوتا و
زاری که‌له‌بچه برینی سارێژ نه‌بووی کولانده‌وه
ده‌ستم بگره و ڕزگارم که
بوومه‌ته هه‌یکه‌ڵی ئازار
خودی ده‌ردم، ڕه‌نجم، داخم، برینێکی پڕ له ئێشم
زیندان بۆته مۆته‌که‌یه‌ک سواری رۆحم بووگه و ئیتر دانابه‌زێ!
ئازادیش بم ره‌هام ناکات
بهێڵن با دواهه‌ناسه‌کانم له ژێر ئاسمانێکی به‌رفراوان
له سه‌ر بستێ خاکی سه‌ربه‌ستا هه‌ڵکێشم!
وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی گولەباغ بەهرامی