"an independent online kurdish website

بیری تیژ و هەم تەوژمی زێی ژین دانەوەی دەنگی لە ئەشکەوتاش هەیە.  

نا نەبوو تا سەر ودەر نێ و لێگەڕێن ، بۆیە ئێستێش ئەم چەمە هاوار هەم هاژەی هەیە. hama-hariri

دڵ کوتانی بێوچانی ئاوەکەی شین و شەپۆل، چونکە

کۆی کورد و خاکی پڕ ئێشە و ئازاری هەیە.

کوانێ دیل هەدا دەدا تاکوو نەکەن بیرێ لە حاڵ،

ئەو گوڵستانەی وەراندیان مەیلی جووان بوونی هەیە.

کوا ئەوینێ هەڵئەدەن ،خونچە نەکەن .چرۆ نەکەن،ماچ

یەک لاوچاکێ کوا،دۆزی ئاڵۆزی هەیە.

ژینی پڕ ژەنگی  زەمەن  چیم لێ دەکا ، گەر نەبێ  رۆچونی بیر،درزی هەیە.

کوانێ خۆشی لاوەتیم ،پرسیارە لێم،وێنەکەی کۆنە

هەمووی چڕژی هەیە.

بێ هیوا نیم زۆر هەنە لاوچاکی وا، چونکە هیوا گەر هەبوو، هزرێ بەرەو هیواش هەیە.

وەی لەوەی بێ نرخە لێرە دەم بە دەم ، دەی بێنە دەم،

چەند بە نرخە ئەو کەسەی بۆ خاک و گەل کەڵکی هەیە.

م.حەریری.25.01.2017

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی