ئیوارە رۆژی شەممە ٢١ ژانویەی ٢٠١٧ یادی ٢ی ڕیبەندان لە سالۆنی سۆلنا لە پێتەختی ولاتی سوید بە شکۆیەکی تەواوە و بە بەشداری خەڵکیکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب و ئۆگرانی کۆماری کوردستان بەڕیوە چوو.
فیلم هەڵگر و مونتاژ کاک ئازاد نادری
بەرپرسی کۆمیتە کاکەبرا ئەلیاسی
پەیامی یەکیەتیەکانی ژنان، لاوان و یەکیەتی کوردان
بروسکەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی کۆماری کوردستان لە سوید
دەقی راپۆرت
یادی ٢ی ڕیبەندان، یەکەمین کۆماری کوردستان لە وڵاتی سۆێد بەرز راگیرا
ئیوارە رۆژی شەممە ٢١ ژانویەی ٢٠١٧ یادی ٢ی ڕیبەندان لە سالۆنی سۆلنا لە پێتەختی ولاتی سوید بە شکۆیەکی تەواوە و بە بەشداری خەڵکیکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب و ئۆگرانی کۆماری کوردستان بەڕیوە چوو. کاتژمیر ٦ ئیوارە بەڕیوەبەرانی بەرنامە خوشکە ئاوارە جەلالی و خوشکە سۆمایا دەروێشی وێرای بە خێر هاتن بە هەر دوو زمانی کوردی و سویدی و خویندنەوەی چەند پارچە شیعر و پەخشان بەرنامەکانی ٢ی ڕیبەندانیان دەست پێ کرد. پاشان کۆمەڵیک لە یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ڕێژە هاتنە ساڵۆنی ٢ی ڕێبەندان و چوونە سەر سین و سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب یان پێشکەش کرد دواتر خولەکیک بێدەنگی بۆ ریزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان راگیرا.
پاشان داوا لە هاوڕیی تێکۆشەر و ماندوو نەناس مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەلیی ئەندامی ئیفتخاری کومیتەی ناوەندی حیزب کرا کە رێورەسمی ئەو ساڵیی ٢ی ڕێبەندان بە وتە بەرنرخەکانی بکاتەوە. مامۆستا لە دەست پێکی قسەکانی وێرای ئەوە میوانەکانی بە گەرمی بە خیرهاتن کرد، سلاوی گەرمی بۆ زندانیانی سیاسیی ، کەم ئەندامان و بنەماڵەکانیان و بنەمالەی سەبەرزی شەهیدان ڕەوانە کرد. مامۆستا باسەکای ئاوا دەست پێ کرد.” ئێستاکە ئیمە بۆ ڕیز گرتن لە یادی کۆماری کوردستان لە ژیر ئالای کۆماردا لەدەوری یەکتر وەرهاڵاوینەوە جێگای خۆیەتی جێژەن بگێرین و ئاهەنگ بگێریین و زمانی حالیی ئالابین و لە نیگا و دیدی ئالاوە ئاور لە وڵاتی خوشەویستمان کوردستان بدەینەوە. ئەو پیی وابوو کە ئالا وەک رەمزی سەروەری نەتەوەییی دوو لیدوانی تا رادەیەک جیاواز لە سەرسیماکەی بە دیی دەکرێت، کە یەکیکیان پەیامی ئاشتی ، ئازادی و سەربەخۆیی بۆ میللەتانی ژیر دەست و ئازادیخوازان دینیریتەوە و ئەوی دیکەیان رەق و توڕەیی و نامۆیی بەرامبەر بە ئەو هەموو قەراردانە دەردەبڕیی کە تا ئیستا بۆ تواندنەوە میللەتی کوردلە میژوودا بەستراون. پاش لیدوان لە گەورەی خوزگەی خواست کە سێبەری ئەو ئاڵایە بخرایە ی سەر سەری کچ و کۆڕانی نێو سەنگەری ڕۆژهەلات باقی پارچەی کوردستان.
کاک حەسەن ئەو خوزگەی خواست کە بتوانرابایە رەنگە جیاوازەکانی ئاڵای کوردستان بکرایە هەوینی لەیەک گریدانەوەی هەر چوارپارچەی کوردستان بەتایبەتی بکرایە بە هەوینی پێک هینانی بەرەیەکی یەکگرتووی هیزە سیاسییەکانی رۆژهەلاتی کوردستان و بە پەنجەی پۆلایینی هەمە لایەنەی ولامی دوژمنای کوردستان درابایەوە. ماموستا شیوەسەڵی داخی دەربڕی کە تا ئیستاش گەلیی کورد نەیتوانیوە سەربەخۆیی �ot;>پاشان ناوبراو بوونی هێزەکانی حکومەتی تورکیەو ئێران لە باشووری کوردستان بە کارەسات ناودیر کرد. ئێشارەی بە ئەوە کرد کەتورکیە هێزی نیزامی لە ناوچە دا هەیە و جەمهوری ئیسلامیش لەشکریکی گەورەی ئەمنیەتی لە کوردستاندا ئستسار کردوە. .. تورکیە و ئیران هەردووکیا دەیانەهەوێت لە باشوری کوردستان وەک ناوچەیەکی تەحتەل حمایە بۆئیجرایی سیاسەتەکانی خۆیان بەکار بهێنن و دەیانهەوێت ئەوەی هەماهەنگی و کۆدەنگی هێزە سیاسییەکانی باشوور بە جیا لە یەکتر وەرگرن. بەڵام بە ئەو ئاواتەیان ناگەن و زۆری پی ناچیت هێزەسیاسییەکانی باشوور ناکۆکییەکانی خۆیان وەلا دەنیین و بەدەنگی هاوبەش ولامی وڵاتانی ئیقلیمی و دەدەنەوە.
شیوەسەلی لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئەو ئالوو گۆرانە کرد بە قودسیەت و پاکی کۆماری کوردستان کردو ڕایگەیاندکە لە کۆماردا ریگا نەدرا کە پووچەلی و گەندەلیی جیگیر ببی و لە ئەو پیوەندییەدا پیویستە دەرسیان لی وەرگیردریت.
پاشان باسی ئەو پرسەگرینگانە کرد لە کۆماردا بۆ کورد دابین کران کرد وەک
ڕاگەیاندنی دەولەت، دابین کردنی ئازادی و دادپەروەری، وەسەر یەک خستنەوەی هەر چوارپارچەی کوردستان، هەلوەشاندنەوەی قەراردای سایسپیکۆ و ڕەش کردنەوەی سنوورە دەستکردەکانی کوردستان، بوونی نوێنەرانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە کاتی راگەیاندنی کۆماری کوردستان، هاتنی بارزانیەکان وشەخسی مەلا مستەفا و بەشداری چالاکانەی ئەفسەرانی کوردی باشوور لە راهێنانی سوپای میللی کوردستان.
کاک حەسەن ئیشارەی بە خوێناوی هەر چوار پارچەی کوردستان کرد شڵەژانی جەزیرەی ئارامی رۆژهەلاتی کوردستان کرد . شانازی بە مقاومەتەکانی ساڵیی ڕابردوو کرد، و سیاسەتی پێداگرتن لە سەر بەردەوامی ئەکسیونەکان و ئیلتزام بوون بو منتقی دیفاع لە ڕاسان بە سیاسەتیکی درووست و دیسیپلینی ئاگاهانە لە شەرایەت سەخت و دژوارەکان ناوبرد .
مامۆستا لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە هاتنە سەر کاری کۆماریخوازەکان کرد و رایگەیاند هیشتا زووە بۆ دادوەری لە سەر سیاسەتی کۆماریخوازەکان و ئیدارە تازەکەیان، بەلام هیوای دەربری کە سیاسەتی داهاتووی ئەمریکا لە گەل بەرژەوەندی کورددا بیت.ڕۆژهەلاتی کوردستان لە هەولیی پیک هینانی بەرەیەک دا بن بۆ بە گژداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی و لە پەرەسەندنی ئیدولۆژی شێتی وەهابی بە خەتەر زانی و داوای کرد کۆمەلانی خەلکی کوردستان بە هەموو شیوەیەک لە گەڵ ئەو ڕەوتە بەربەرەکانی بکەن.
لە درێژەی باسەکەیدا مامۆستا داوای کرد کە حیزبە سیاسییەکانی کورد لە شیوەسەڵیی جیژنی ئاڵای کوردستانی لە هەموو کوردستانیان پیروزبایی کردو هونراوەکەی مامۆستا هەژاری خویندەوە کە لە ڕاگەیاندنی کۆ کۆماری کوردستاندا خویندبووییەوە و کە دەڵیت: لاوان ناموسی میلیونانە ئەم ئالایە، راپەرن بۆ حیفزی ئەو ناموسەتان لە من و کەوێت..
پاشان پەیامی کومیتەی گشتی لە لایەن کاکەبرا ئەلیاسی بەرپرسی کومیتەی گشتی ح�ەدەست بێنی و فیدرالیەتیکی بێ دەردیسەر بۆ هیچ کام لە بەشەکانی کوردستان دەستەبەر بکات.
شیوەسەلیی پی وابوو لە ٧١ کەمین ساڵ رۆژی ئاڵادا پیویستە ریزی زیاتر لە ئاڵا و کۆماری کوردستان بگیردرێت. چوونکەکۆماری کوردستان روئیای زۆری شیرینی بۆ کورد دیتوون و خەونی زۆر شیرینی بۆ کورد هەبووە کە ڕزگاری کوردستان و وەسەر یەک خستنەوەی وڵاتی کوردان بووە.لە ئەو پیوەندییەدا حەسەن شیوەسەڵیی باشووری کوردستانی وەک نموونە هینایەوە نوختەیەکی زۆر حەساس زانی و چووە نێو وردەکاری باشوری کوردستان و لە ئەو پیوەندییەدا داخی دەربری لە گەل هەموو گرینگیەکی کە باشوور هەیەتی ئیشارەی بە ئەوە کرد کە باشووری کوردستان نەک هەر رێزی لی ناگیردریت بەڵکوو بەردەوام کۆسپ و لەمپەری زۆری لە بەردەم دروست دەکرێت.
٧١ ساڵ پێش ئێستا ڕێبهرانی ههڵکوتوو و بژاردهی نهتهوهکهمان بۆ هاتنهدهر له ژێر ستهمی نهتهوایهتی و دابهش کردنی دهسهلات و سهرئهنجام به دهستهوهگرتنی مافی خوبهڕیوهبهری حیزبی دێموکراتیان دامهزراند و ئهو حیزبهش چهند مانگ پاش دهمهزراندنی خوی له کهش و ههوای ڕهخساوی ئه وسادا بێ دردۆنگی و دڵهڕاوکێ ئازایانه وبوێرانه کۆماری کوردستانیان له شاری مه هاباد ڕاگهیاند.
کۆماری کوردستان له لایهک وهک مهکۆی ئازادیخوازانی ههر چوارپارچهی کوردستان، توانی جارێكی تر بڕوا به خۆبوون بکاته دیاری بۆ تاکی کورد و هاوکات هیندێک هێمایی نهتهوهیی جێگێربکات که ئێستا له ههر چوار پارچهی کوردستاندا بوونهته سونبوڵ و شانازی هاوبهش و بناغهیهکی قایم و بهرچاوی پرۆسهی به نهتهوه بوونی گهلهکهمان.
له لایهکی دیکهش کۆماری کوردستان و کوردستانی ژێر دهستهڵاتی کۆمار، وهک نموونه ههره بهرچاوی مهکۆی دادپهروهری و دێمۆکراسی و ناوچهیەکی ئارام و ئەمن و دادپەروەر بۆ ئازادیخوازان ونیشتمان پەروەرانی ئێران و ناوچەکە جیگای ڕیزبوو.” لە بەشیکی دیکەی پەیامی کومیتەی سوید هاتبوو کە” جێگای سهرسوورمانه لە نەورۆزی ئەم سالدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران راسانی راگەیاند هیندیک کەس و لایەن لە باتی ئەوە پشتیوانی لە ڕاسان بکەن و ببنە پالپشتی خەریکی ئەوەن بزانن چۆن کۆسپ لە بەردەم راسانی میللەتیک کە سالەهای سال چاوەرۆانی حەرەکەتیکی لە ئەو چەشنە بووە دروست بکەن و بەهەر شیوەیەکی مومکین ئەو جمووجوولە کە کۆشکی ولایەتی فەقی وەلەرزە خست کەم بایەخ ناو دیر بکەن. ئەمە لە حاڵیکدایە کە حیزبی ذیموکراتی کوردستانی ئیران دژی سهرهرۆیی و تهواویهتخوازی حکومهتی ئێران راپهریوه، هێندێک بێبهشکراوی دهسهلات و کۆمهلێک بهناو روناکبیری دینی، بۆ سازش و وهرگرتنی پشکی خۆیان لهتالانی سامانی ئێران، بێئهوهی یهک وشهباسی مافی نهتهوهکانی ئێران بکهن، شهولهبانی مهترسی دابهشبوونی ئێران و دیفاع لهتهواویهتی ئهرزی ئێران زهق دهکهنهوهتا بهوروژاندنی ههستی شۆوێنیستی، پروسهی ئازادی پهک بخهن.
جیگای خۆیهتی لهو رۆژهپیرۆزهدا جاریکی دیکهرابگهیهنین کهس لهئیراندا لهکورد و حیزبهپێشرهوهکهی، زیاتر باجی دێموکراسی بۆ ئێران و جێ بهجێبوونی بهندهکانی جارنامهی جیهانی مافی مرۆڤی نهداوهو لهو ریگهیهشدا ٣٧ ساله لهلایهن ههردوو جیناحی ناو دهسهلاتهوه بهتوندی سهرکوت دهکرێت. ئیستا و لهدوارۆژی ئێرانیشدا نهخشی نهتهوهی کورد بێگومان لهکهس کهمتر نابێت وکورد بهردهوام پشتیوانی راستهقینهی ئێرانیکی دیموکراتی فیدرالهو دهنگی لهگهل دهنگی ههموو ئهو حیزب و لایهن و تاکانهیه که بروایان بهدوارۆژێکی ئازاد و دێسێنترال و سێکولاره.”
لەبەشێکی دیکەی پەیامی کومیتەدا ئیشارە بە هیندێک خاڵ کرا بوو کە” کۆمهلانی خهباتکار پهروهری کوردستان ئهوسال لهکاتێکدا یادی 2ی ڕیبهندان دهکهنهوه له لایهک سەرلیی شیواویی ڕژیمی ئێران و بی سەرو بەرەیی لە ناو ئەو رژیمەدا گەیشتوەتە لوتکە و لە لایەکی دیکەوە بێ باوەری خەلک بە ئەوە رژیمە و نارەزایەتی لە کاربهدهستانی رژیمی ئیسلامی بە ئاشکرا لە ئەم لاو ئەو لا دەردەکەوێت. وهزاله هاتنی خهلکی ئێران له لایهکی تر، قەیرانی سەرسور هێنەری ئابوری ئێران و چوونە سەری نرخی پێداویستییەکانی ژیان ، خەلکی تووشی نەهامەتیکی زۆر کردوە و باری ژیانی خەلکی ئاسایی رۆژ لە دوایی رۆژ بەرەو خراپی دەروات.”
لە لایەن ئەم حیزب و ڕێکخراوانە ئەم پەیام و بروسکانە لە ٢ی ڕێبەندان خویندرایەوە
– بروسکەی پیرۆزبایی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردوستان لە سوئێد
– بروسکەی پیرۆزبایی پارتی دێموکراتی کوردوستان
– بروسکەی پیرۆزبایی یەکیەتی نیشتمانی کوردوستان
– بروسکەی پیرۆزبایی پارتی سوسیالیستی کوردوستان- باکور
– بروسکەی پیرۆزبایی حیزبی شیوعی کوردوستان
– پەیامی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردوستانی ئێران
– پەیامی کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە سیاسیەکانی کورد و کوردوستان لە سوئێد
– پەیامی فدراسیونی کۆمەڵە کوردوستانیەکان پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان
– بروسکەی پیرۆزبایی حیزبی کۆمونیستی ئێران کۆمەڵە
– بروسکەی پیرۆزبایی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردوستان
– بروسکەی پیرزۆبایی پارتی سوسیالیست دێموکراتی کوردوستان
– بروسکەی پیرۆزبایی پارتی ئازادی کوردوستان
– بروسکەی ڕێکخراوی دێموکراتی یارسان
– بروسکەی پیرۆزبایی کۆمەڵەی کوردی سپونگا
– بروسکەی پیرۆزبایی ڕادیو ئاشتی
– پەیامی سوسیال دێموکراتەکانی سۆئێد لە لایەن “ماتیاس تێگنر”
– پەیامی مودراتەکانی سۆئێد لە لایەن “مارگارێتا سیدیرفەلت”
– پەیامی پارتی گەل لە لایەن “فرێدریک ماڵم” دۆستی کورد
– پەیامی هاوبەشیی یەکیەتیەکانی لاوان، ژنان و ناوەندی یەکیەتیی کوردان
– برووسکەی پیرۆزبای کاک ساڵەح قەیتوولی بەرپرسی گشتی لێژنەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سوئێد.