"an independent online kurdish website

رووداو – هەولێر : دوای حەوت مانگ لە هێرشەکەی سەر گوندی قەرەسەقەل لە شنۆ، دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدكا)shehidani-sheho-0

و دژایەتیکردنی کۆماری ئیسلامی، سزای لەسێدارەدانی بەسەر حەوت كەسدا سەپاند؛ یەكێكیان بە لەسێدارەدان و ئەوانی دیكەش هەریەك بە چەند ساڵ زیندانی.

حەوت مانگ پێش ئێستا پێکدادان لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سوپای پاسداران لە گوندی قەرەسەقەلی شنۆ روویدا. ئەو شەڕە دوو رۆژی خایاند بەڵام تاوەکو ئێستاش ئاسەواری پێکدادان و کاریگەرییەکانی لەسەر خەڵکی گوندەکە ماوە.

دوای پێکدادانەکە ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی قەرەسەقەل لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دەستگیرکران، حەوت کەسیان رۆژی سێشەممە 24-1-2017 دادگایی کران.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هیدایەت عەبدوڵڵا پوور سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها هەر یەک لە جەلال مەسروری بە 20 ساڵ، براکەی کەماڵ مەسروری بە 11 ساڵ، حاسڵ عەزیزی بە 20 ساڵ و دوو ئامۆزا بە ناوەکانی یەعقوب و سدیق بایەکرام هەر کام بە 15 ساڵ زیندان سزادراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانە دانیان بە تۆمەتەکەدا نەناوە، بەڵام لە دادگا گوێیان لێنەگیراوە. سزادراوان دەتوانن تانە لە بڕیاری دادگای شۆڕشی ورمێ بدەن و دەتوانن داوا بکەن دۆسیەکەیان لەدادگای پێداچوونەوە بڕیاری لەسەر بدرێتەوە.

رۆژی 15 حوزەیرانی 2016 لە گوندی قەرەسەقەلی سەر بە شنۆ یەکەم پێکدادانی زنجیرە شەڕەکانی بەهار و هاوینی رابردوو لەنێوان پێشمەرگەکانی حدکا و هێزەکانی ئێران روویدا.

لەو شەڕەدا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو پێشمەرگەش تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە. هەروەها لانیکەم چوار ئەندامی سوپای پاسدارانیش کوژران.

دوای پێکدادانەکە 35 کەس لەنێو شاری شنۆ و گوندەکانی قەرەسەقەل، دێشەمس، بێمزورتێ و سەرگیزی ئەو شارە دەستگیرکران، کە بەشێکیان بە دانانی بارمتە ئازادکران.


بڕیارەکەی دادگای شۆڕشی ورمێ لەسەر هێرشەکەی شاری شنۆ بوو

ڤیدیۆ

ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لەپێوەندی لەگەڵ حوکمی ئێعدام و زیندانی درێژماوەی هاووڵاتییانی کورد


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی